باشترینەکان
-
ڕێبين حمه غريب
بەڕێوەبەر5پۆینت50بەشداری -
هەستی شوان
ئەندامان4پۆینت3بەشداری
ناوەڕۆکی باو
نیشاندانی ئەو ناوەڕۆکانەی کە باشترین ناوبانگیان هەیە لە 03/12/2026 ەوە لە لە هەموو ناوچەکاندا
-
Carbon Injection - دەرزیکردنی کاربۆن بۆ چینەکانی ژێر زەوی
یەکێک لەو پڕۆژانەی کە لەم دوایانەدا کاری لەسەر دەکەم لە پارێزگای مانیتۆبا لە وڵاتی کەنەدا کە هێشتا نەچۆتە باری جێبەجێ کردنەوە بریتییە لە (Carbon Injection) دەرزیکردنی کاربۆن بۆ چینەکانی ژێر زەوی کە دەبێت لە 1000م زیاتر بێت. وەک بزانن لاندفیلەکان وەیان کارگە پیشەسازییەکان رێژەیەکی زۆر لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن CO2 دەردەدەن و کە دەتوانن بیخەنە قووڵایی ژێر زەوی و لەوێ دا لە پێکهاتەی جێگیردا هەڵیدەگرین کە لەگەل چینی ئاوی خوێی وبەردەکاندا (Saline Formations) تێکەڵ دەبێت. هەرچەندە زانیاری کەمە ئەمە یەکەم پرۆژەمە بەلام ڕۆڵی من هەڵسەنگاندنی پرۆژەکەیە لە رووی رێنمایی حکومەتی فیدراڵی کەنەدا وە، پشتڕاستکردنەوەی ناوچە سەلامەتەکانی دەرزی لێدان، و دڵنیابوون لەوەی کە دیزاینەکە لەگەڵ پێداویستییە ژینگەییەکاندا دەگونجێت. ئامانج لێی کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوییە و لە هەمان کاتدا دەبێت شوێنەکە بە جێگیری و چاودێرییەکی بەردەوامی باش بهێڵرێتەوە. شارەوانییەکان گرنگی بەم بابەتە دەدەن، چونکە هاندانە داراییەکان بەهێزن. بۆ نموونە لە ئەمریکا، بەشی 45Q باجی سەرەکی بۆ هەر تۆنێک CO2 کە هەڵگیراوە دەبەخشرێت. لە کەنەدا، جیاوازە بەرنامە فیدراڵی و پارێزگاکان پارەی هاوشێوە و پشتگیری تەکنەلۆژیای پاک پێشکەش دەکەن واتە دەتوانن بوجدەی زیاتر وەربگرن. ئەمەش دەرزی کاربۆنی دەبێتە هەم ئامرازێکی کەشوهەوا و هەم بۆ دەرفەتێکی ئابووری، یارمەتی شارەوانیەکان دەدات بۆ دەستەبەرکردنی بودجە و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی پڕۆژەکان لە رووی ژینگەوە. One of the projects I am currently evaluating in Manitoba is a carbon injection initiative that has not yet been implemented. Landfills and industrial plants release significant amounts of CO₂, and the idea is to capture that gas and place it deep underground in stable geological layers where it binds with saline formations and remains contained. This is my first carbon injection project, and my responsibility is to review it against Canadian federal guidelines, confirm that the proposed injection zones are safe, and ensure the design meets all environmental requirements. The goal is to lower emissions while keeping the site stable and properly monitored. Municipalities are interested because the financial incentives are substantial. In the United States, Section 45Q provides major tax credits for every tonne of CO₂ stored. In Canada, federal and provincial programs offer similar funding and clean-technology support, which increases available budgets for local governments. Carbon injection becomes both a climate solution and an economic opportunity. It helps municipalities secure funding, manage environmental risk, and advance long-term sustainability goals. Fig.01 Carbon dioxide (CO2CO sub 2 CO2) injection well Fig.02 Illustration the process of Carbon Capture and Storage (CCS)2 پۆینت
-
قاڵب بەندی کۆنکرێتی سەقف بە سیستەمی T-FORM
ڕۆژی 1شەممە ڕێکەوتی 29-3-2026 لە هۆڵی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان گفتوگۆی توێژینەوەی ئەندازیاران بۆ مانگی 3 ى 2026 ئەنجامدرا : ئەندازیاری شارستانى/ بهختيار كمال جبار دوای پێشکەشکردنی توێژینەوەکانیان ..گفتوگۆیەک زانستی و ئەندازیارانە لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیار وئامادەبوانەوە ئەنجامدرا و توێژینەوەکانیان زیاتر دەوڵەمەند کرد.2 پۆینت
-
تۆڕی پەنجەرەی نانۆ فایبەر
1 پۆینتئاگاداری بۆ ئەندازیارانی ئازیز 🪟🪟🪟🪟🪟🪟🪟 🪟 لەچوارچێوەی چالاکییە زانستی و ئەندازیارییەکانی لقی سلێمانی/ یەکێتی ئەندازیارانی کوردستاندا... 🪟 ئاگاداری سەرجەم ئەندازیارانی ئازیز دەکەین کە : سمینارێکی زانستی و ئەندازیاری بەناونیشانی (( تۆڕی پەنجەرەی نانۆ فایبەر) .. 🪟 بەهاوبەشی هەریەکە لە بەڕێزان ئەندازیار ( سەلاح عەبدوڵا) و ( پڕۆفیسۆر د. ساڵح نەجیب) وە پێشکەش دەکرێت . 🪟 لەو ڕۆژ و ڕێکەوت و کاتەی لای خوارەوە: 🪟 ڕۆژی: 4شەممە 🪟 ڕێکەوتی: 2026/2/11 🪟 کاتژمێر : 3:30 - 4:30 پاشنیوەڕۆ 🪟 جێگە: هۆڵی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان 🪟 هاتن بۆ هەمووانە...پێخۆشحاڵ دەبین بە ئامادەبونتان..1 پۆینت
-
چین یەکەم ‘دکتۆرای پراکتیکی’ لە بواری ئەندازیاری دا دەبەخشێت.
چین یەکەم ‘دکتۆرای پراکتیکی’ خۆی دەبەخشێت - گۆڕینی سەرنج لە توێژینەوەکانەوە بۆ بەرهەمەکان. گۆفاری نایجەر ڕاپۆرتێك دەکات بۆ ڕێڕەوێکی نوێی دکتۆرا لە چین وە دانپێدانانی داهێنانی جیهانی ڕاستەقینە، خەڵاتکردنی دکتۆرا لەسەر بنەمای بەرهەم و دەرئەنجامە پراکتیکییەکان، نەک تێزە ئەکادیمییە تەقلیدییەکان. لەم ساتە گرنگەدا بۆ پەروەردەی ئەندازیاری، خوێندکارێکی ئەندازیاری شارستانی (ژێنگ هێهوی) گفتوگۆی توێژینەوەی دکتۆراکەی کرد بە پێشکەشکردنی کۆمەڵێک بلۆکی پۆڵا بەهێزکراو کە هاوشێوەی لێگۆیە کە بۆ دروستکردنی پایلۆنی پردەکان دیزاین کراون - پێویست بە هیچ تێزێک ناکات. لی جیانگ، کە یەکێکە لە پرۆفیسۆرەکانی زانکۆی نانجینگ دەڵێت."کەلێنێکی گەورە هەیە لە نێوان ئەو زانیارییە تیۆریانەی کە لە کتێبەکانەوە فێری دەبن و ئەو توانایە دەستکردەی کۆمەڵگاکەمان لێیانەوە پێویستی پێیەتی." ئەمەش گۆڕانکارییەکی فراوانتر لە ڕاهێنانی دکتۆرادا نیشان دەدات، لە گرنگیدان بە تیۆری و بڵاوکردنەوە بەرەو توێژینەوەی پراکتیکی و چارەسەرکردنی کێشەی کارپێکراو. تا ئێستا لانیکەم ١١ دکتۆرای ئەندازیاری لە چین لە ژێر ئەم ڕێبازەدا بەخشراون. لەگەڵ خێراتر جووڵەی پیشەسازییەکان، دیمەنی توێژینەوە وردە وردە دەگۆڕێت بۆ ناسینەوە و خەڵاتکردنی توێژینەوە کارپێکراوەکان و چارەسەرییەکان شانبەشانی بەرهەمە ئەکادیمییە تەقلیدییەکان.1 پۆینت
-
هەڵسەنگاندنی سەرەتایی بۆ رژانی نەوتی شڵ و مادە زانبەخشەکان
زۆرێک لەو نەوتە شلانەی کە دەرژێت جا بە دەستی ئەنقەست بێ یان بە هۆی ڕووداوێکەوە بێ دەکرێ هەڵسەنگاندی بۆ بکەی پێش ئەوەی دەست بکەی بە پاکردنەوەی و بی شێوێنی . یەکێک لەو رووداوانە کە لەسەرەتاوە ئاگادار بووم لەگەل ئەو کەسانەی کە لە سەرتای پرۆسەکەدا بوون و بە پێ شوێنەکە و خەملاندنی بێ کە رەسمەکنیاندا بینیوومە کە درێژی ١٠٠ مەتر و پانی ٥ م بە نزیکی رووبەری ٥٠٠م دووجا بوو یە لەگەل ٣٠ سم قوولیکۆی گشتی قەبارەی 150م٣ یە، گەر هەر تانکەرێک بڕی ٣٠ - ٤٠ م٣ هەڵگرتبیێ بە نزیکی سێ بۆ چوار تەنکەر دەبێت کە ڕژاوە ، چارەسەری ئەم پرۆژە ژینگەیە بە ٣ قۆناخ دەبێت، قۆناغی ١ – کۆنترۆڵ و هەلسەنگاندن شوێنی تێکچوویەکە بەزووترین کات سنووردار بکرێت کە دەکرێت بەنداوێكی خاکی وەتا رێگرێکی خاکی بۆ ڕێگری لە بەری تێپەڕبوونەوە بەرەو دەریاچەکە.جگە لەوەی پەرژینێک بۆ ئەوەی نە مرۆڤ نە ئاژەل نەکەونە ناوی لە رووی سەلامەتیەوە. دواتر تێستی PHC بکرێت واتە بزانی چ جۆرە نەوتێکەوە تا بزانین چ جۆرە کێشەیەک دروست دەکات بۆ ژینگە نەک بۆ خاک بەلکوو بۆ هەوایی ژینگەکەش وتێستی دیکەش دەکرێ کە ئەندازیاری کیمیای و نەوت شارەزا ترن. قۆناغی ٢ – دۆزینەوەی شوێنێک بۆ فرێدانی وەک لانفیل وەیان شوێنێک گەر بتوانێ ریسایکلی بکەنەوە بۆ ئەم نەوتە، ئەم نەوتە دەبێت پەمپ بکرێت وەیان تێکەڵی هەندیک موادی دیکە بکرێت تا ئاسانتر بگوازرێتەوە وە دوایی لابردنی تەواوی کۆر وەبگیریت بەلایەنه کەمەوە بۆ هەر ٥٠ مەترێک و تێستێک تا مەترێک قوڵی ، تێستی ئەوچینە بکرێ تابزانین نەچۆتە چینەکانه ژێرەوە. دوای سەلماندنی کە چینەکانی ژێرەوەی نەگرتۆتەوە دەچنە قۆناغی دواتر . قۆناغی ٣ – سەلماندن و چاککردنەوەی شوێنەکە گەر هێشتا کێشەی مابوو دەبێت خاکەکەی بگۆرێت، گەر نەمابوو دەبێت ١٥ سم خاک بکرێ بەسەریدا و پرۆسەی (seeding) بکرێت واتە شلەیەکی سەوزە کەوەک چیمەنی لێدێتەوە خاکەکەی بۆ رووەکی سروشتی بنیاد دەنێتەوە و خاکەکەی ژێرەوە دەپارێزێت. ئەمە تەنها کورتەیەکە بە پێی شارەزایی خۆم لە ولاتی کەندا دەربارەری چارەسەرکردنی کە دەبێت ئەم قۆناغانە بە یاسایی Canada-United States inland pollution contingency plan کە پلانئ پسیبوونی ژیگەیە لەلایەم رێکخراووی ژینەگەی ئەمەریکایە بەرێوە بچێت ، وێنەکان وەرگیراوە.1 پۆینت
-
Deterioration of Asphalt Roads and Their Repair
ڕۆژی 2شەممە ڕێکەوتی 23-2-2026 لە هۆڵی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان گفتوگۆی توێژینەوەی ئەندازیاران بۆ مانگی 2 ى 2026 ئەنجامدرا : ئەندازیاری شارستانى/ ڕێباز حمه سعيد عزيز دوای پێشکەشکردنی توێژینەوەکانیان ..گفتوگۆیەک زانستی و ئەندازیارانە لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیار وئامادەبوانەوە ئەنجامدرا و توێژینەوەکانیان زیاتر دەوڵەمەند کرد.1 پۆینت
-
Design and Analysis of Power Management Systems in Electrical Substations for Enhanced Operational Efficiency and Reliability
Design and Analysis of Power Management Systems in Electrical Substations for Enhanced Operational Efficiency and Reliability1 پۆینت