ئەندازیاری تەلارسازی
ئەم مەکۆیە تایبەتە بە بابەتەکانی بواری ئەندازیاری تەلارسازی.
2 بابەت هەیە لەم مەكۆیەدا
-
دوایین کۆدی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان، کە بۆ یەکخستنی بیناکردن لە هەرێمی کوردستان داڕێژراوە. ئەم پاشکۆیە سودی زۆری دەبێت بۆ ئەندازیاران و دیزاینەران، و بە ئەرێنی لە سەر شێوازی بیناکردن لە هەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە. پێشەکی وەرگیراو لە پەرتوکەوە: ئێستا لە هەرێمی كوردستانى عێراق لە کاتی دروست کردنی بینادا پراکتیزەکانی بیناسازی عێراقی پەیڕەو دەکرێن. ئەم پراکتیزانەش ئەو ستاندارد و ڕێسا ئەندازیاریانە پیادە دەکەن کە لە زانکۆکاندا دەخوێنرێن، شان بە شانی کۆمەڵێک ستانداردی بیناسازی و ڕێنمایی پلاندانان کە لە ساڵی ١٩٨٠ وە ئامادەکراون. کۆمەڵێک کۆدی بیناسازی گشتگیر نیە کە ڕەنگدانەوەی ستانداردە جیهانیەکانی کاتی ئێستا بێت بۆ کەمکردنی کاریگەری گۆڕانی کەش و پاراستنى ژینگەیى، یانلەسەر…
-
- 0 وەڵامی هەیە
- 73 جار بینراوە
-
-
دیزاینی ناوەوە (Interior Design) یەکێکە لە بەشە هەرە گرنگەکانی هونەری تەلارسازی کە دەتوانرێت بورتەێت زانستێکی تەواو سەربەخۆیە و لە گەڵ هونەری تەلارسازی دا یەک دەگرن، کە ئەمیش وەکو گشت زانستەکانی تر چەند یاسا و ڕێسایەکی تایبەت بە خۆی هەیە کە ئەگەر بێت و ئەویاسایانە یان هاوکێشانە پەیڕەو نەکرێت ئەوا دیزاینەکە بە هەڵە دا دەڕوات و دەتوانین بڵێین کە شکست دەهێنێت. لە گرینگترین ئەو خاڵانەی کە پێویستە لە دیزاینی ناوەوە دا جێبەجێ بکرێت: گونجاندنی شێوەی دیزاینەکە لە گەڵ کار (Function) ی شوێنەکە: ئەمەش یەکێکە لە خاڵە هەرە گرنگەکان کە پێویستە ڕەچاو بکرێت لە دیزاینی ناوەوە دا ئەمیش بە گونجاندنی شێوازی دیزاینەکە و ئەو شکڵ و شێوانەی کە بەکار دەهێنرێن لە دیزاینی ناوەوە دا لە گەڵ کاری شو…
-
- 0 وەڵامی هەیە
- 98 جار بینراوە
-