-
🔋 مێشکی شاراوە: سیستەمی بەڕێوەبردنی باتری (BMS) لە ناو سندوقی باترییەکاندا
لە جیهانی ئەندازیاریی کارەبادا بەتایبەت باترییەکانی جۆری لیثیۆم ، باترییەکان تەنها "کۆگایەکی وزەی کارەبای بێدەنگ" نین، بەڵکو سیستەمێکی کیمیایی ئاڵۆزن کە پێویستیان بە چاودێریی چرکە بە چرکە هەیە. سیستەمی Battery Management System (BMS) تەنها ئامێرێکی پاراستن نییە، بەڵکو فەرماندەی سەرەکییە (Central Controller) کە سەقامگیری و تەمەنی تەواوی سیستەمەکە ڕادەگرێت. ڕاستە تۆ BMS بە جیا ناکڕیت و لە ناو سندوقی باترییەکەدا جێگیر کراوە، بەڵام کوالێتی ئەم "سۆفتوێر و ئەلیکترۆنیاتە" جیاکەرەوەی نێوان باترییەکی سەرکەوتوو و باترییەکی مەترسیدارە. لێرەدا چوار پایەی سەرەکی ئەم سیستەمە دەخەینە ڕوو: ________________________________________ ١. کێشەی "پێوەری شەحن" و ونبوونی ڕێژەی ڕاستەقینە (SOC Estimation) دیاریکردنی بڕی شەحنی ماوە لە باترییەکی لیثیۆم (LiFePO4)، زۆر قورسترە لە باتری ئۆتۆمبێل. کێشە سەرەکییەکە ئەوەیە کە ڤۆڵتییەی ئەم باترییانە زۆر جێگیرە؛ باترییەکە چ ٩٠٪ شەحنی مابێت یان ٣٠٪، ڤۆڵتییەکەی وەک خۆی دەمێنێتەوە. ئەمەش وا دەکات "نیشاندەری شەحنەکە" تووشی هەڵە بێت کە پێی دەوترێت Drift. • چارەسەری BMS: دوو ڕێگە تێکەڵ دەکات؛ یەکەم Coulomb Counting (ژماردنی یەک بە یەکی ئەو تەزووەی دەچێتە ناو باتری و لێی دێتە دەر)، دووەم کاتێک باترییەکە پشوو دەدات، BMS ڤۆڵتییە بنەڕەتییەکە دەپێوێت و حیسابەکەی ڕاست دەکاتەوە تا دڵنیا بێتەوە ژمارەی سەر شاشەکە ١٠٠٪ ڕاستە. ________________________________________ ٢. مەترسی سەرما و دیاردەی "دەنکۆڵە تیژەکان" (Lithium Plating) زۆربەی خەڵک دەزانن تەنها گەرمی بۆ باتری خراپە، بەڵام کەم کەس دەزانێت سەرمای ژێر سفر دەتوانێت باتری لیثیۆم بە تەواوی لەناو ببات ئەگەر بە هەڵە شەحن بکرێتەوە. • کێشەکە: لە ژێر پلەی سفری سیلیزیدا، ئەگەر باتری شەحن بکرێتەوە، ماددەی لیثیۆمەکە نابێتە وزە، بەڵکو لە ناوەوە دەبێتە دەنکۆڵەی زۆر تیژ (Dendrites) کە باترییەکە کون دەکەن و دەبنە هۆی شۆرتی ناوخۆیی و سووتان. • زیرەکیی BMS: لێرەدا BMS وەک سیستەمێکی ژیر کار دەکات؛ نەک هەر شەحنەکە ڕادەگرێت، بەڵکو فەرمان بە گەرمکەرەوە ناوخۆییەکان (Pre-heating) دەکات تا باترییەکە گەرم دەکەنەوە بۆ پلەیەکی گونجاو، ئینجا دەرگای شەحنکردن دەکاتەوە. ________________________________________ ٣. هاوسەنگکردنی خانەکان: چۆن ڕێگری لە "تەمەڵبوون" دەکرێت؟ باترییە گەورەکان لە چەندین خانەی بچووک پێکدێن. بە تێپەڕبوونی کات، هەندێک خانەی باتریەکان زوو پڕ دەبن و هەندێکی تریان خاڵین. ئەگەر ئەم خانانە هاوسەنگ نەکرێن، باترییەکە ناتوانێت هەموو توانای خۆی بەکاربهێنێت. • : وزە زیادەکەی ناو خانە پڕەکان دەسوتێنێت و دەیکاتە گەرمی (بۆ باتری بچووک گونجاوە). • Active Balancing: ئەمە ڕێگە زیرەکەکەیە؛ وزە لە خانە پڕەکە دەگوازێتەوە بۆ خانە خاڵییەکە. ئەمە نەک هەر تەمەنی باتری درێژ دەکات، بەڵکو ١٠٪ بۆ ١٥٪ کاتی کارکردنی باترییەکە (Runtime) زیاد دەکات چونکە هیچ وزەیەک بەفیڕۆ نادات. ________________________________________ ٤. پەیوەندی ئامێرەکان: لە سیستەمی سۆلاردا، ئینڤێرتەر (Inverter) و باتری دەبێت وەک یەک تیم کار بکەن. ئەگەر ئینڤێرتەر تەنها سەیری ڤۆڵتییە بکات و نەزانێت چی لە ناو باترییەکە دەگوزەرێت، مەترسی گەورە دروست دەبێت. • چارەسەرەکە: BMS لە ڕێگەی کێبڵێکی تایبەتەوە CAN bus یان RS485 پەیوەندی و ئاڵوگۆری زانیاری لەگەڵ ئینڤێرتەرەکە دەکات. • فەرمانکردن: باترییەکە فەرمان دەدات (بۆ نموونە: "من گەرمامە، شەحنەکە کەم بکەرەوە") و ئینڤێرتەرەکەش جێبەجێی دەکات. ئەم پەیوەندییە وەک ئەوە وایە ئۆتۆمبێلەکە خۆی بە شۆفێرەکە بڵێت "خاو بەرەوە چونکە مەکینەکەم گەرم بووە"، ئەمەش ڕێگری دەکات لە تەقینەوە و تێکچوون و کیشەی لەناکاو. ________________________________________ 💡 ئەنجام کاتێک تۆ باترییەکی لیثیۆم دەکڕیت، لە ڕاستیدا پارە بەو سۆفتوێر و ئەلیکترۆنیاتە دەدەیت کە لە ناویدایە. باترییەکی باش بێ BMS ێکی کوالیتی بەرز و بە توانا، تەنها تانکییەکی پڕ لە ماددەی کیمیایی مەترسیدارە. جۆر و توانای BMS ئەو سنوورەیە کە پڕۆژەیەکی سۆلاری جێگیر لە پڕۆژەیەکی پڕ لە کێشە و مەترسی جیا دەکاتەوە.
-
-
تەکنەلۆژیای HAPS شۆڕشی "تاوەری پەیوەندی و ئەنتەرنێت" لە ئاسماندا
ئایا تا ئێستا بیرت لەوە کردووەتەوە چۆن دەتوانین ئینتەرنێت و پەیوەندی بگەیەنینە دوورەدەستترین گوند، یان لوتکەی چیاکان کە هیچ تاوەرێکی لێ نییە؟ وەڵامەکە لای پڕۆژەیەکی ناوازەی ئەندازیارییە بە ناوی HAPS. HAPS چییە؟ وشەی HAPS کورتکراوەی (High-Altitude Platform Systems)ـە. بە زمانێکی سادە: تەسەور بکە تاوەرێکی مۆبایل یان ئینتەرنێت لە جیاتی ئەوەی لەسەر زەوی بێت، بخرێتە سەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی وزەی خۆر یان باڵۆنێکی زەبەلاح و لە بەرزاییەکی (نزیکەی ٢٠ کیلۆمەتر) جێگیر بکرێت. کە ١٠ کیلۆمەتر لە فڕۆکەی ئاساییبەرزترە بۆ ئەوەی لە سەرووی کەشوهەوا بێت، و ٥٠٠ کیلۆمەترلە نزمترین مانگی دەستکرد لەزەوی نزیکترە بۆ ئەوەی خێراترین پەیوەندی دابین بکات. واتە زۆر نزمتر لە مانگە دەستکردەکان ،وەک ئەوە وایە "تاوەرێکی فڕیو"مان هەبێت لە ناو جەرگەی ئاسماندا! ئایا ئەمە خەیاڵە یان ڕاستی؟⚠️ لەم ساڵانەی دواییدا، ململانێیەکی گەورە لە نێوان کۆمپانیاکانی فڕین و گەیاندن دەستی پێکردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاسمانی "سترەتۆسفیر". لێرەدا دیارترین ئەو لایەنانە دەخەینە ڕوو کە پێشەنگن لەم بوارەدا: ١. کۆمپانیاکانی بواری گەیاندن و ئینتەرنێت (Telecommunications) لەم بەشەدا کۆمپانیای Airbus بە پڕۆژەی (Zephyr) پێشەنگە؛ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی وزەی خۆرە کە دەتوانێت بۆ ماوەی چەندین مانگ بە بەردەوامی بفڕێت و تیشک دەخاتە سەر دابینکردنی هێڵی 4G و 5G و چاودێریکردنی زەوی. هەروەها کۆمپانیای SoftBankی ژاپۆنی وەبەرهێنانێکی گەورەی لەم بوارەدا کردووە و ئێستا لەگەڵ کۆمپانیای Sceye کاردەکات بۆ بەکارهێنانی سەکۆ ئاسمانییەکانی شێوە "کەشتی" کە بە گازی هیلیۆم پڕکراون. لە لایەکی ترەوە، کۆمپانیای AeroVironment بە پەرەپێدانی فڕۆکەی (HAWK30) ناوبانگی دەرکردووە، کە تایبەتە بە گەیاندنی پەیوەندییەکان و چاودێریی بەردەوامی ناوچە جیاوازەکان. ٢. بواری بەرگری و چاودێریی ئەمنی (Defense & Surveillance) کۆمپانیای BAE Systems بە هاوکاری پڕۆژەی (PHASA-35) فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی وزەی خۆریان بەرهەم هێناوە کە بۆ ئەرکە درێژخایەنەکانی هەواڵگری و چاودێری بەکاردێت. هەروەها کۆمپانیای Thales Alenia Space کار لەسەر سەکۆیەکی تێکەڵاو دەکات بە ناوی (Stratobus)، کە کەشتییەکی ئاسمانیی سترەتۆسفیرییە و هەم بۆ گەیاندن و هەم بۆ چاودێریی سەربازی و مەدەنی دیزاین کراوە. کۆمپانیای Northrop Grummanیش کە مێژوویەکی درێژی لە فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا هەیە، ئێستا خەریکی لێکۆڵینەوەیە لەسەر سەکۆ جێگیرەکانی ئاسمانی بەرز. ٣. لایەنە ناوچەیی و نوێیەکان وڵاتی چین لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی (AVIC) و (CASC) بە توندی کار لەسەر فڕۆکەی HAPSی وزەی خۆر دەکەن بۆ مەبەستی سەربازی و گەیاندن. هەروەها پەیمانگای توێژینەوەی ئاسمانیی کۆریا (KARI) پەرە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تایبەت دەدات. لە ژاپۆنیش، کۆمپانیای Sky Perfect JSAT هاوبەشی لەگەڵ ئایرباس کردووە بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەکانی HAPS بە کرداری بخاتە خزمەت کەرتی گەیاندنەوە. بۆچی HAPS وەک شۆڕشێک دەبینرێت؟ ١. فریادڕەسی ناوچە دوورەدەستەکان: ئەم سیستەمە بۆ شارە قەرەباڵغەکان نییە، بەڵکو باشترین چارەسەرە بۆ ئەو ناوچە دابڕاوانەی کە ژمارەی بەکارهێنەریان سنووردارە و تاوەری ئاسایییان پێ ناگات. ٢. چاودێری و پاراستن: وەک "چاوێکی زیرەک" بۆ چاودێریکردنی وردی کەشوهەوا، لافاو، یان پاراستنی سنوورەکان بەکاردێت. ٣. دۆستی ژینگە: ئەم ئامێرانە بە وزەی خۆر کار دەکەن، واتە تێچووی وزەیان نییە و ژینگەش پیس ناکەن. هاوسەنگیی نێوان "ڕووبەر" و "ژمارەی بەکارهێنەران" یەکێک لە خاڵە سەرنجڕاکێشەکان ئەوەیە کە یەک پلاتفۆرمی HAPS دەتوانێت ڕووبەرێکی یەکجار فراوان دابپۆشێت. بەڵام دەبێت ئەوە بزانین کە توانای بەستنەوەی (Capacity) بۆ ژمارەیەکی دیاریکراو لە بەکارهێنەرانە. بۆیە ئەمە "تەواوکەری" تاوەرەکانی سەر زەوییە؛ تاوەرەکان بۆ ناو شارە قەرەباڵغەکان و HAPS بۆ ناوچە دوورەدەست و کەم دانیشتووانەکان. چۆن تێچووی کۆمپانیاکانی گەیاندن کەم دەکاتەوە؟ ڕەنگە بپرسیت دروستکردنی فڕۆکەیەکی ئاوا گران نییە؟ وەڵامەکە ئەوەیە کە لە پلانە درێژخایەنەکاندا زۆر هەرزانتر دەوەستێت: پاشەکەوت لە زەوی و کارەبا: کۆمپانیا چیتر پێویستی بە کڕینی سەدان پارچە زەوی و دابینکردنی مۆلیدە و گاز نییە بۆ ناوچە سەختەکان. چاککردنەوەی ناوەندی: لەجیاتی ناردنی تیم بۆ لوتکەی چیاکان، پلاتفۆرمەکە دەهێنرێتە خوارەوە و لە تاقیگەدا چاک دەکرێت. خێرایی لە کارکردن: بونیادنانی سەدان تاوەر ساڵێکی دەوێت، بەڵام هەڵدانی یەک پلاتفۆرمی HAPS تەنها چەند کاتژمێرێکی دەوێت. ئەنجام: تەکنەلۆژیای HAPS خەونێکی ئەندازیارییە کە هێشتا لە تاقیگەکاندا پەرەی پێ دەدرێت. ئامانجی ئەم تەکنەلۆژیایە ئەوەیە کە "چەترێکی گەورەی پەیوەندی" بەسەر ئەو شوێنانەدا بکێشێت کە مرۆڤایەتی لێیە بەڵام تەکنەلۆژیای پێ نەگەیشتووە.
-
Carbon Injection - دەرزیکردنی کاربۆن بۆ چینەکانی ژێر زەوی
سەرکەوتووبن، پێم خۆشبوو زانیاری زیاترم هەبێت لەسەر ئەم پڕۆژەیە ئایا پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن بۆ ئەم پڕۆژەیە چین؟ هێندەی ئاگاداربیت بودجەی پڕۆژەکە چەندە و گەڕانەوەی تێچوی پرۆژەکە لەماوەی چەند ساڵدایە ؟
-
تۆڕی پەنجەرەی نانۆ فایبەر
-
چین یەکەم ‘دکتۆرای پراکتیکی’ لە بواری ئەندازیاری دا دەبەخشێت.
دەستخۆش
-
داهێنان بەبێ بەڵگەی زانستی!
ئەوەی پالنەربوو بۆ نوسینی ئەم پۆستەم دیاردەی بانگەشەی داهێنانە بەبێ بونی بەڵگەی زانستی بۆ نمونە دوبارەبونەوەی ئەم دیاردەیە بوو لە دوو پێشانگای جیاواز ولە دوو ووڵاتی جیاواز لەمساڵدا واتە ساڵی ٢٠٢٦ هەربۆیە بەدواداچونم بۆ کرد. بابەتی یەکەمیان لە پیشانگای نوێودەولەتی بەغداد لە بەرواری ١٠-١٢/١/٢٠٢٦ ، مۆلیدەیەکی وزەی نوێبوەوە نیماش کراوە بانگەشەی ئەوەی بۆ کراوە بەردەوام کارەبای خاوێن بەرهەم دەهێنێت بەبێ پێویستی سوتەمەنی بەتوانای مێگا وات و زیاتریش ، هەر لەکاتی نمایشەکەدا ئەندازیاری پسپۆڕ لە بواری وزەی نوێبوەوە سەردانی کردون و داوای زانیاری و داتای تەکنیکی یاخود ئەنجامی تاقیکرنەوەی لەلایەن نێوەندێکی سەربەخۆ یاخود بڕوانامەی تاقیگەیەکی نێودەوڵەتی کردوە ئامادە نەبون هیچ زانیاریەک بیشان بدەن بۆ پشتراستکردنەوەی بانگەشەکەیان. لە پاش ئەوە بۆ بەدواداچونی زیاتر ڕاستەوخۆ چەند پشکنینێکی سەرەتاییان بۆ مۆلیدەکە کردوە دەرکەوتووە ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکرێت وانیە و تەنانەت هیچ لۆدێک لەسەر مۆلیدەکە نەبوە هیچ ئاماژەیەک نەبوە کە پشتراستی بکاتەوە ئەم مۆلیدەیە کارەبای خاوێنی راستەقینە بەرهەم دەهێنێت . بابەتی دوەمیان لە CES (پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەر) پێشانگایەکی ساڵانەی بازرگانی تەکنەلۆژیایە — یەکێکە لە گەورەترین پیشانگاکانی جیهان لە بەرواری ٦-٩/١/٢٠٢٦ لە لاس ڤێگاس لە ویلایەتی نیڤادا لە ئەمریکا بەڕێوەچووە. بەهەمان شێوە بانگەشە بۆ باتریەکی دۆخی ڕەق کراوە بە ناوی Donut Lab’s Solid-State Battery کە گوایە بەردەستە بۆ بەرهەمهینان بە کۆبۆ پرکردنەوەی پێداویستی بازاری باتری کە تواناکانی بەم شێوەیە بڵاوکراوەتەوە چڕی وزە ٤٠٠ وات کاتژمێت / کیلۆگرام (نزیکەی لە ٢٥٪ زیاترلە باتری بەردەستی بازار ) لە ماوەی تە نها پێنج خولەکدا بە تەواوی واتە (١٠٠٪) بارگاوی دەبێتەوە توانای خولی بارگاوی کردنەوەی تا ١٠٠ هەزار خولە (واتە: ئەگەر ڕۆژی یەک جار بارگاوی بکرێتەوە دەکاتە زیاتر لە ٢٧٠ ساڵ. ) لەڕادەبەدەر سەلامەت بە توانای ٩٩٪ کاردەکات لە کەشوهەوای ساردی 30 °C خوار سفر لە کەرەستەی خاوی بەردەست لە جیهاندا دروستکراوە ( واتە پیویستی بەکەرەستەی دەگمەن و گرانبەها نیە ) بە تێچووی کەمتر لە باتری لیسیۆم ئایۆن ئەمانە هەموو هەواڵی دڵخۆشن بەلام بەهەمان شێوە گومانی زۆری لای پسۆران دروست کردوە. بە تایبەتی کە کۆمپانیای ناوبراو ئامادەنین هیچ ئەنجامی تاقیکرنەوەی لەلایەن نێوەندێکی سەربەخۆ یاخود بڕوانامەی تاقیگەیەکی نێودەوڵەتی بخەنەروو لە هەمووی گرنگتر باس لەوە دەکرێت بۆکسی ئەو باتریەی کە نمایش کراوە بەتاڵ بوەو کاری نەکردوە ! بە پێچەوانەی کۆمپانیا بالادەستەکان کە لە ئێستادا بە شێوەیەکی ئەکادیمی و زانستی کار دەکەن وەک تۆیۆتا، کوانتەمسکیپ، CATL و سامسۆنگ ، هەرچەندە هاوڕان لەوەی باتری دۆخی رەق باشترە بەڵام نەک بەو شێوەیەش کە Donut Lab’s Solid-State Battery بانگەشی بۆ کردوە هەرەوها لە واقیعیدا کاتێکی زۆریان پێوسیتە بۆ گواستنەوە لە قۆناغی نموونەی تاقیگەییەوە بۆ قۆناغی بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵ . پەیامەکەم ئەوەیە ئەوەندەی بەندە تێبینیم کردوە لە پێشانگاکانی کوردستان ئەم دیاردەیە نەبینراوە بەهەر هۆکارێک بێت جێگەی دلخۆشیە، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانیە ئەم دیاردەیە بونی هەیە و تەنانەت پێشانگاو میدیا جیهانیەکان بەرەو لاڕێ و چەواشەکاری دەبرێن ئەگەر ڕاوێژ لەگەڵ کەسانی پسپۆر و شارەزادا نەکرێت پیش بڵاو کردنەوەی بابەتاکانیان گومان لەوادا نابێت هۆکاردەبێت بۆ لەدەستدانی متمانە و کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر هەردامەزراوەو دەزگایەک کە پاڵپشتی بلاوبونەوەی بابەتی ئەندازیاری وتەکنەلۆجی نادروست بکات کە لە ڕوی زانستیەوە پشتڕاست نەکرابیتەوە.
-
تەکنەلۆژیای فۆتۆڤۆلتیی ئەندامی (OPV) وزەی خۆر: تەواوکەرێکی نوێ بۆ سیستەمیPV سیلیکۆنی ئاسایی
پوختە فراوانبوونی سیستەمی فۆتۆڤۆلتیی خۆر لە جیهاندا گەیشتووەتە ئاستێکی بەرچاو کە 1.6 تێراواتی لە سەرانسەری جیهاندا تێپەڕاندووە. لە کاتێکدا مۆدیولەکانی PV لەسەر بنەمای سیلیکۆن بەهۆی کارایی یان بازاڕیان کۆنترۆڵ کردوە ، بەڵام ئاستەنگەکانی پێکهاتەی پەیوەست بە پشت بەستن بەجۆری ماددە، کێشی سیستەم، دووبارە بەکارهێنانەوە، و چڕبوونەوەی زنجیرەی دابینکردن بەردەوامن. ئەم بابەتەم تیشک دەخاتە سەر بنەماکانی کارپێکردن، سوودەکانی، سنووردارییەکانی تەکنەلۆژیای فۆتۆڤۆلتیی ئەندامی (OPV) 1. دۆخی جیهانی فۆتۆڤۆلتیی خۆر وزەی خۆر بووە بە کۆڵەکەیەکی سەرەکی وزەی جیهانی. تەنها لە ساڵی 2023، نزیکەی 400 گیگاوات توانای PV لە سەرانسەری جیهاندا دامەزراوە. چەندین وڵات لەوانە ئەڵمانیا گەشەی ساڵانە 100٪ ی تێپەڕاندووە. ئەم فراوانبوونە خێرایە هەم پێگەیشتنی تەکنیکی و هەم توانای ئابووری سیستەمەکانی فۆتۆڤۆلتیی دەردەخات. سەرەڕای ئەم پێشکەوتنە، پیشەسازی هێشتا زۆر پشت بە تەکنەلۆژیای سیلیکۆن دەبەستێت، کە لە ئێستادا نزیکەی ٪92ی دامەزراندنی PV لە جیهاندا پێکدەهێنێت. 2. تەحەداکانی ئەندازیاری سیستەمەکانی PV لەسەر بنەمای سیلیکۆن مۆدیولەکانی PV سیلیکۆن خۆڕاگرییەکی بەرز و کاریگەری گۆڕین لە 17-22٪ پێشکەش دەکەن، لەگەڵ خانە پێشکەوتووەکان لە بارودۆخی تاقیگەدا 30٪ تێدەپەڕن. لەگەڵ ئەوەشدا، چەندین تەحەدای ئەندازیاری و پێکهاتەیی ماونەتەوە: چڕبوونەوەی زنجیرەی دابینکردن: زیاتر لە ٪80ی زنجیرەی بەهای سیلیکۆن PV لەلایەن یەک وڵاتەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت، ئەمەش لاوازی جیهان زیاد دەکات. پشت بەستن بە ماددەی تایبەت وگرنگ: دروستکردنی PV بە قەبارەی گەورە پێویستی بە بڕێکی بەرچاو لە زیو و ماددە گرنگەکانی تر هەیە. کێشی سنووردار: کێشی مۆدیول لەنێوان 10-25 کیلۆگرام سنووردار دەکات بۆ دامەزراندنی زۆرێک لە سەربانەکانی بازرگانی و پیشەسازی. ئاڵۆزی دوبارە بەکارهێنان: چەسپاندنی بەهێز و ماددە چینچینییەکان پرۆسەی دوبارە بەکارهێنان ئاڵۆزتر دەکەن و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی قەبارەی پاشەڕۆی PV لەپاش تەواوبونی تەمەنی کارکردنی . ئەم ئاستەنگیانە گرنگی هەمەجۆرکردنی تەکنەلۆژیای فۆتۆڤۆلتیی دەردەخەن. Uploading Attachment...Uploading Attachment... 3. بنەمای کارپێکردنی خانەی ئەندامی خۆر خانەکانی فۆتۆڤۆلتیی ئەندامی کاریگەری فۆتۆڤۆلتیی بەکاردەهێنن، هاوشێوەی خانەی سلیکۆن، بەڵام پشت بە ماددەی نیمچە گەیەنەری کاربۆن دەبەستن. بە پێچەوانەی بەیەکگەیشتنی PN ی سیلیکۆن، OPVs پێکدێت لە: ماددەی بەخشەر، کە ئەلکترۆنەکان دەردەدەن ماددەی وەرگر، کە ئەلکترۆنەکان وەردەگرێت کاتێک ڕووناکی هەڵدەمژرێت، جیاکردنەوەی بارگە لە نێوانبەندی بەخشەر و وەرگر ڕوودەدات . پاشان بارگاوییەکان دەچنە سەر ئەلکترۆدی بەرامبەر و تەزوی کارەبایی بەرهەم دەهێنن. چینە چالاکەکان بە شێوەیەکی بەرچاو تەنکن و تەنها سەدان نانۆمەتر ئەستوورن، ئەمەش ڕێگە دەدات چینەکان لەسەر ماددە نەرمەکان دابنرێن و کێشەی چەماندنەوەیان نەبێت . Uploading Attachment... 4. سوودە سەرەکییەکانی فۆتۆڤۆلتیی ئەندامی لە ڕوانگەی ئەندازیاری و بەردەوامی، تەکنەلۆژیای OPV چەند سوودێکی هەیە: پێکهاتەی زۆر سووک، گونجاوە بۆ ئەو ستراکچەرانەی توانای لۆدی کەمیان هەیە نەرمی میکانیکی، توانای خۆگونجاندن لەسەر ڕووە چەماوەکان یان نائاساییەکان دەدات کەمترین پشت بەستن بە کەرەستەی خاوی گرنگ کاریگەری ژینگەیی کەمترە لە کاتی بەرهەمهێناندا گونجان لەگەڵ ئەو شوێنانەی پێوسیتیان بە داپۆشەری ڕوناک یاخود نیمچە ڕوناکە. ئەم تایبەتمەندییانە توانای جێبەجێکردنی زیاتر دەکات. 5. کارپێکردنی ئەندازیاری پراکتیکی خانەی خۆری ئەندامی بەتایبەتی گونجاوە بۆ: سەقف لاواز و ڕووکاری سووک: لەبەر ئەوەی زۆر سووکە، دەتوانرێت لەسەر سەقفێکی لاواز یان کۆن دابنرێت کە ناتوانێت پانێڵی خۆری قورس هەڵبگرێت. (BIPV) فۆتۆڤۆڵتایکی بینا، پانێڵی خۆر کە ڕاستەوخۆ دەخرێتە ناو بیناکانەوە (سەقف، ڕووبەر، پەنجەرە) لەبری ئەوەی دواتر زیاد بکرێت. بەرگی کشتوکاڵی : کە پاراستنی بەروبومی کستوکاڵی و بەرهەمهێنانی وزە تێکەڵ دەکات کۆکردنەوەی وزەی بۆ هەستەوەرەکان: ئامێرەکانی IoT و سیستەمەکانی ئۆتۆماتیکی پەنجەرەی شەفاف و کەپر و دیزاینە تەلارسازییەکان لەو شوێنانەی کە دەرکەوتن گرنگە OPVs لە ژێر رووناکی دەستکرددا کارایی بەرز نیشان دەدەن و وایان لێدەکات گونجاو بن بۆ بەکارهێنانیان لە دیزانی ناوەوەی بیناو کەمکردنەوەی تێچوی کارەبا. Uploading Attachment... 6. سنووردارییەکانی ئێستا و بەربەستە تەکنیکییەکان سەرەڕای تواناکانیان، OPVs ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگێک دەبنەوە ، لەوانەش: کارایی کەمتر، لەگەڵ تۆمارەکانی ئێستا لە دەوروبەری 15-16٪ تەمەنی کارکردنی کورت لە ئێستادا (5-10) ساڵ دەبێت بەهۆی هەستیاریی بەرامبەر تیشکی سەروو بنەوشەیی و ئۆکسجین و شێ نەبونی کارگەو پرۆسەی بەرهەمهێنان بە ریژەی زۆر، کاریگەری لەسەر کێبڕکێی تێچوو هەیە هەوڵەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی ئەم سنوورداریانە 7. گرنگی ستراتیژی بۆ کەرتی ئەندازیاری فۆتۆڤۆلتیی ئەندامی دەبێت وەک جێگرەوەی سیلیکۆن PV سەیر نەکرێت، بەڵکو وەک تەکنەلۆژیایەکی ستراتیجی تەواوکەر تەماشا بکرێت. پاڵپشتی دەکات لە: هەمەچەشنی تەکنەلۆژیا بەردەستبون و ئاسانکاری بۆ زنجیرەی دابینکردن بەکارهێنانی کەرەستەی دۆستی ژینگە توانای بەرهەمهێنانی خۆجێی بە لەبەرچاوگرتنی وزەی جیهانی و دینامیکی زنجیرەی دابینکردن، OPVs دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ ئەندازیاران و توێژەران و سیاسەتمەداران بۆ بەهێزکردنی سەربەخۆیی وزە و توانای داهێنان. 8. دەرئەنجام تەکنەلۆژیای فۆتۆڤۆلتیی ئەندامی (OPV) وزەی خۆر تەکنەلۆژیایەکی تایبەت دەمێنێتەوە بەڵام توانای ئەندازیارییان زۆر گەورەیە. بە بەردەوامی توێژینەوە، ستانداردکردن و پێوانەی پیشەسازی، OPVs دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ ببینێت لە سیستەمەکانی وزەی داهاتوودا بەتایبەتی لەو بەکارهێنانەدا کە سیلیکۆنی ئاسایی PV لەڕووی تەکنیکیەوە سنووردارکراوە.
-
چۆن وزەی خۆر بوو بە هەرزانترین سەرچاوەی وزە لە جیهاندا/ وانەیەک بۆ ئەندازیاران و سیاسەتمەدارانی وزە لەکوردستان
زۆر سوپاس دەستی جەنابیشتان خۆش بێت.
-
چۆن وزەی خۆر بوو بە هەرزانترین سەرچاوەی وزە لە جیهاندا/ وانەیەک بۆ ئەندازیاران و سیاسەتمەدارانی وزە لەکوردستان
چۆن وزەی خۆر بوو بە هەرزانترین سەرچاوەی وزە لە جیهاندا وانەیەک بۆ ئەندازیاران و سیاسەتمەدارانی وزە لەکوردستان پێشەکی لە ماوەی حەفتا ساڵی ڕابردوودا، وزەی خۆر لە یەکێک لە گرانترین و ناکاریگەرترین تەکنەلۆژیاکان گۆڕاوە بۆ هەرزانترین سەرچاوەی کارەبا لە جیهاندا. ئەم گۆڕانکارییە تەنها چیرۆکی سەرکەوتنی تەکنەلۆژیای وڵاتان نییە، بەڵکو نموونەیەکی بەهێزە کە چۆن داهێنانی ئەندازیاری، سیاسەتی حکومەت، ستراتیژی ئابووری و پلاندانانی پیشەسازی دەتوانن پێکەوە کار بکەن بۆ دووبارە داڕشتنەوەی سیستەمی وزەی جیهانی. بۆ کوردستان ، ئەمە تەنها بابەتیکی مێژوویی نیە بەڵکو نەخشەڕێگایەکە بۆ داهاتوو. لە زانکۆیی تاقیگەییەوە بۆ شۆڕشی وزە لە ساڵی 1953، تاقیگەکانی بێڵ یەکەم خانەی خۆری سیلیکۆنی بازرگانی لە جیهاندا ناساند. لەو کاتەدا، تێچووی کارەبای بەرهەمهێنراو بە وزەی خۆر زۆر بەرز بوو، بەکارهێنانی تەختەی وزەی خۆر بۆ کارەبای ماڵ مانگانە سەدان هەزار دۆلاری تێدەچوو. وزەی خۆر سنوردار بوو بۆ بەکارهێنانێکی تایبەت بەتایبەتی لە مانگی دەستکرد. یەکەم وەرچەرخانێکی گەورە لە کاتی قەیرانی نەوتی جیهانی لە ساڵانی حەفتاکان بوو. حکومەتەکان بەهۆی کەمی وزە و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، دەستیان کرد بە دابینکردنی پارە بۆ توێژینەوەی جێگرەوەی وزە . ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پرۆژەی سەربەخۆیی دەستپێکرد و زیاتر لە 8 ملیار دۆلاری بۆ پەرەپێدانی وزەی نوێبوونەوە تەرخان کرد. ئەم پرۆگرامە کاریگەری خانەی خۆری بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر کرد و یەکەم پاڵنەری گەورە بوو بەرەو بازرگانیکردن. پێشکەوتنی پیشەسازی: کاتێک بڕی زۆر هەموو شتێکی گۆڕی تێگەیشتنێکی سەرەکی لە ئەندازیاری وزەی خۆر پاول مایکۆک هات کە تێبینی کرد کاتێک ژمێرەر و ئەلیکترۆنی بە بڕی زۆر بەرهەم دەهێنرێن نرخەکانیان بەخێرایی دابەزیوە. ئەو پێشنیاری کرد کە هەمان شت لەگەڵ تەکنەلۆژیای خۆردا ڕووبدات. بیردۆزەکەی ڕاست بوو. لە کاتێکدا ئەمریکا دواتر وەبەرهێنانی کەم کردەوە، وڵاتانی تر بەردەوام بوون لە ئەرکەکە: ژاپۆن: شارەزایی بچووککردنەوە و توانای ئۆتۆماتیکی پیشەسازی ژاپۆن جەختی لەسەر تێکەڵکردنی وزەی خۆر لە بەرهەمە بەکاربەرەکانی وەک ژمێرەر و کاتژمێردا کردووە. ئەمە کارئاسانی کرد بۆ بەدەستهێنانی: پەرەپێدانی شارەزایی پیشەسازی کەمکردنەوەی تێچوون لە ڕێگەی ئۆتۆماتیکەوە دواتر ژاپۆن پشتگیری پرۆگرامەکانی وزەی خۆری کرد و خواستی ناوخۆیی زیادیکرد. ئەڵمانیا: دروستکردنی بازاڕ لە ساڵی 2000، ئەڵمانیا پرۆگرامی باجی گومرگی دەستپێکرد . لە ژێر ئەم سیاسەتە: پێویست بوو بەکاربەرانی ووزە کارەبای نوێبوونەوە بکڕن. گرێبەستە درێژخایەنەکان گەرەنتی نرخی گونجاوی دابین کرد. مەترسی دارایی لەسەروەبەرهێنانی وزەی خۆرکەم بوویەوە. ئەم شێوازە ئەڵمانیای گۆڕی بۆ گەورەترین بازاڕی خۆر لە جیهاندا لە ماوەی چەند ساڵێکدا سەرەڕای ئەوەی وڵاتی ئەڵمانیا تیشکی خۆری سنووردارە. چین: بەرهرمهینان لە قەبارەی پیشەسازی و سەرکردایەتی لە کەمکردنەوەی تێچوو پاشان چین پێشەنگی کرد بە: ڕاهێنانی ئەندازیاران لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پاڵپشتی پیشەسازانی ناوخۆیی یارمەتیدانی بەرهەمهێنان و ئاسانکاری بۆ بازارکردن تا ساڵی ٢٠١١ چین بووە گەورەترین بەرهەمهێنەری جیهان لە هەردوو پانێڵی خۆر و کارەبای خۆر. بە شێوەیەکی بەرفراوان نرخەکانی لە ئاستی جیهانیدا داڕما. ئەنجامی کۆتایی: وزەی خۆر هەرزانترین وزەیە لە ساڵی 2009 ەوە نرخی کارەبای خۆر نزیکەی ٪90 دابەزیوە. ئەمڕۆ، لە زۆربەی وڵاتان، وزەی خۆر هەرزانترە لە: خەڵوز گازی سروشتی وزەی ناوکی ئەوەی پێشتر مانگانە سەدان هەزار دۆلاری تێدەچوو ئێستا لە زۆربەی بازاڕەکان کەمترە لە پسوڵەی خزمەتگوزاری. وانەی ئەندازیاری وزەی خۆر بە ڕێکەوت هەرزان نەبوو. هەرزان بوو چونکە: ✔ حکومەتەکان پارەیان بۆ گەشەپێدان دابین کردووە ✔ ئەندازیاران کارایییان باشتر کرد ✔ سیاسەتەکان بازاڕیان دروست کرد ✔ بەرهەمهێنەران قەبارەی بەرهەمهێنانیان زیاد کرد ✔ بە فێربوون و شارەزابوون تێچوونیان کەم کردەوە ئەم هەوڵە هەماهەنگییە تاقیکردنەوەیەکی تاقیگەیی کرد بە بەردی بناغەی ژێرخانی وزەی خۆری جیهانی. بۆچی ئەمە بۆ کوردستان گرنگە؟ ئەوەی لە کوردستان هەمانە: تیشکی خۆری بەرز زیادبوونی خواست لەسەر کارەبا پشت بەستنی زۆر بە سوتەمەنی بەتایبەت گاز بەرزبوونەوەی تێچووی کارەبا توانای بەکارنەهێنراوی خۆروەک پێویست لەگەڵ ئەوەشدا توانای نوێبوونەوەی ناوخۆیی هێشتا گەشەی نەکردووە. ئەم مێژووە جیهانییە نیشانی دەدات کە کوردستان پێویستی بە چارەسەری ئەزموونی نییە چونکە مۆدێلەکە پێشتر هەیە. تەحەداکەش تەکنەلۆژیا نییە، بەڵکو دیزاینی سیاسەت، چوارچێوەی وەبەرهێنان، ستراتیجی پیشەسازی، و سەرکردایەتی ئەندازیاری پیشەییە. ڕاسپاردەکان: بەندە بەپشتیوانی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان دەتوانین ڕۆڵی پێشەنگ ببینین لەم بوارەدا لەڕێی : ستانداردکردنی تەکنیکی ڕاهێنانی پیشەیی ڕۆڵی ڕاوێژکاری بۆ حکومەت پەرەپێدانی پیشەسازی و تاقیکردنەوەی ناوخۆیی دەرئەنجام وزەی خۆر تەنها تەکنەلۆژیایەک نییە. ئەمە گۆڕانکارییەکی ستراتیژییە لە ئابووری وزە. ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرفەتێکی لەبەردەمدایە بۆ: کەمکردنەوەی حاڵەتی (نەبونی یاخود کەمبونی) کارەبا کەمکردنەوەی تێچووی وزەی کارەبا وفرۆشتنی بەنرخی هەرزانتر بۆ هاوڵاتیان جێگیربونی تۆڕی کارەبا دروستکردنی هەلی کاری سەوز سەرکردایەتی لە دابین کردنی وزە بۆ عێراق و ناوچەکە پرسیاری ڕاستەقینە ئەوەیە: حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند خێرا دەتوانێت داهاتووی وزە بە شێوەی زانستی و ئەندازیاری پیشەیی مسۆگەر بکات؟
-
فریدون فرج فتح الله شوێنی دانا محمود حسن کەوت
-
مەرجەکانی تۆمار کردن لە ماڵپەڕی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان
سەرکەوتووبن، بە هیوای بەردەوامی و کار جوانتر و باشتر.
-
⚡پێوەرێکی سەرەکی و پێویست بۆ هەڵسەنگاندنی پرۆژەکانی وزە: (LCOE)
زۆر سوپاس کاک ئەندازیار @خەڵات جەلال
-
خەڵات جەلال شوێنی فریدون فرج فتح الله کەوت
-
⚡پێوەرێکی سەرەکی و پێویست بۆ هەڵسەنگاندنی پرۆژەکانی وزە: (LCOE)
تێچووی ئاستی وزە/ کارەبا (LCOE) Levelized Cost of Energy/Electricity ، تاکە گرنگترین پێوەرە بۆ هەڵسەنگاندن و بەراوردکردنی تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنەری وزە. 🔍 پێناسەیەکی سادەی تێچووی ئاستی کارەبا (LCOE): LCOE بڕی تێچووی بەرهەمهێنانی 1 کیلۆوات کاتژمێری کارەبا بە درێژایی تەمەنی وێستگەی کارەبا یان سیستەمی وزە دەپێوێت کە هەموو لایەنە داراییەکانی پڕۆژەکە لەخۆ دەگرێت، لەوانە: ✔ تێچووی سەرمایە (CAPEX): وەبەرهێنانی سەرەتایی بۆ بیناسازی و کەلوپەل. ✔ تێچووی کارپێکردن و چاودێریکردن (OPEX): تێچووی ڕۆتینی بە درێژایی تەمەنی سیستەمەکە. ✔ تێچووی سووتەمەنی (ئەگەر گونجاو بێت): تێچووی سووتەمەنی (بۆ نمونە گازی سروشتی، خەڵووز) بە تێپەڕبوونی کات. ✔ تێچووی دارایی: تێچووی سەرمایە، زۆرجار وەک رێژەی کەمبونەوە مەمەڵەی لەگەڵ دەکرێت. ✔ ماوەی تەمەنی سیستەم و بەرهەمی وزە: ماوە و کۆی وزەی بەرهەمهێنراو. ⚖️ بۆچی LCOE بۆ بەراوردکردن گرنگە LCOE بەراوردێکی ڕاستەقینە لەنێوان سەرچاوە و پڕۆژە جیاوازەکانی وزە دابین دەکات. ستانداردێکی زۆر بەسودە بۆ دیاریکردنی توانای ئابووری درێژخایەن. بەکاردێت بۆ بەراوردکردنی: ✔ تەکنەلۆژیا بەرامبەر تەکنەلۆژیا: وزەی خۆر بەرامبەر مۆلیدەی دیزڵ؛ وزەی با بەرامبەر تۆرباین گازی؛ خەڵوز بەرامبەر گازی سروشتی ✔ وزەی نوێبووەوە بەرامبەر وزەی نوێنەبووەوە: هەڵسەنگاندنی خاڵی یەکسانی ئابووری. ✔ پڕۆژە بەرامبەر پرۆژە: بۆنمونە دوو پرۆژەی وزەی خۆر (پڕۆژەی A) بەرامبەر (پڕۆژەی B) لە شوێن یان بینا و کەلوپەلی جیاواز. تەنانەت ئەگەر پڕۆژەکان وەبەرهێنانی سەرەتایی (CAPEX) و تێچوونی بەردەوامی (OPEX، سووتەمەنی) زۆر جیاوازیان هەبێت، LCOE نیشانی دەدات کام سیستەم لە کۆتاییدا هەرزانترین وزە بەرهەم دەهێنێت لە درێژخایەندا. 🔢 چۆنیەتی ئەژمارکردنی LCOE: دەتوانرێت LCOE بە وەرگرتنی بەهای ئێستای کۆی تێچووی بنیاتنان و کارپێکردنی سەرمایەی بەرهەمهێنانی کارەبا هەژمار بکرێت. ئەم ژمارەیە دابەش دەکرێت بەسەر کۆی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ماوەی تەمەنی پڕۆژەکە. کۆی تێچوونەکانی پەیوەست بە پڕۆژەکە بە شێوەیەکی گشتی ئەمانە لەخۆ دەگرێت: تێچووی سەرەتایی خەرجیەکانی وەبەرهێنان (I) خەرجیەکانی پاراستن و کارپێکردن (M) خەرجیەکانی سووتەمەنی (ئەگەر پێویست بێت) (F) کۆی بەرهەمی بەرهەمهێنانی وزە ئەمانە لەخۆ دەگرێت: کۆی هەموو کارەبای بەرهەمهێنراو (E) دوایین دوو هۆکاری گرنگ کە دەبێت لە هاوکێشەکەدا ڕەچاو بکرێن بریتین لە: ڕێژەی داشکاندنی پڕۆژەکە (r) تەمەنی سیستەم (n) ✅هاوکێشەی تێچووی ئاستی کارەبا (LCOE) : LCOE = Σ[(It + Mt + Ft) / (1 + r)t] / Σ[(Et/(1 + r)t] فایلی هاوپێچ بریتییە لە تێمپلەیتی ئەژمارکردنی LCOE بۆ پڕۆژەیەک وەک نمونە پیشان دراوە. هەروەها نمونەیەکی ئاسانتر بە گشتی وەک خەمڵاندنێک بۆ ئە پرۆژانەی کە خۆم کارم تێدا کردوە تێچووی ئاستی کارەبا (LCOE) لە ئیستادا بۆ پرۆژەی وزەی خۆر بۆ قەبارەی بازرگانی لە کوردستان لە نێوان ٦٠ دینار بۆ ٨٠ دینار دبێت لە کاتێکتدا تێچووی ئاستی کارەبا (LCOE) بۆ مۆلیدەی دیزڵ لە نێوان ٢٢٥ دینار بۆ ٢٧٥ دینار دەبێت. (ئەمە وەک بەرچاو ڕونیە لە پرۆژەکاندا لەوانەیە کەمتر یاخود زیاتر بێت بە گوێرەی قەبارەو سێوازی پرۆژەکان ، ئاسانە دەتوانرێت هاوکێشەکە بەکار بهێنرێت بۆ زانینی ئەنجامی ڕاستەقینەی هەر پرۆژەیەکی وزە) . بە هیوای سود. ئەندازیاری کارەبا- فریدون فرج LCOE.xlsx
-
فریدون فرج فتح الله وێنەی پڕۆفایلەکەی گۆڕی
-
گرنگی دیزاینی پێش وەختە بۆ پڕۆژەکانی ووزەی خۆر
دەستان خۆشبێت