-
چارهسهرى تهلارسازى بۆ شهقام و شۆسته قهڕهباڵغهكان له شارۆچكهى چهمچهماڵ
دەستخۆشێ لە ئامادەکاری توێژینەوە دەکەم، بە تایبەت کە بابەتێکی زیندوی وروژاندوە و توێژینەوەی لە سەر کردوە. دووبارە دەستخۆش
-
By Digitalization of country with IoT and Management System Reducing Inefficiency and Supporting Sustainable Development
دەستی خۆشی لە ئامادەکاری ئەم توێژینەوەیە دەکەم، بابەتێکی زۆر جوانی وروژاندوە و سودی زۆری هەیە. تاکە ڕەخنەم لێی ئەوەیە کە توێژینەوەکە کەمێك کورتە.
-
دامەزراندنی سیستەمێک بۆ کۆنترۆڵ کردنی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان
دوایین کۆدی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان، کە بۆ یەکخستنی بیناکردن لە هەرێمی کوردستان داڕێژراوە. ئەم پاشکۆیە سودی زۆری دەبێت بۆ ئەندازیاران و دیزاینەران، و بە ئەرێنی لە سەر شێوازی بیناکردن لە هەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە. پێشەکی وەرگیراو لە پەرتوکەوە: ئێستا لە هەرێمی كوردستانى عێراق لە کاتی دروست کردنی بینادا پراکتیزەکانی بیناسازی عێراقی پەیڕەو دەکرێن. ئەم پراکتیزانەش ئەو ستاندارد و ڕێسا ئەندازیاریانە پیادە دەکەن کە لە زانکۆکاندا دەخوێنرێن، شان بە شانی کۆمەڵێک ستانداردی بیناسازی و ڕێنمایی پلاندانان کە لە ساڵی ١٩٨٠ وە ئامادەکراون. کۆمەڵێک کۆدی بیناسازی گشتگیر نیە کە ڕەنگدانەوەی ستانداردە جیهانیەکانی کاتی ئێستا بێت بۆ کەمکردنی کاریگەری گۆڕانی کەش و پاراستنى ژینگەیى، یانلەسەر تەندروستى و سەلامەتى لە بیناکاندا. پڕۆسەی كۆنترۆڵ کردنی بینا درێژخایەنەو، زۆرجار خەرجیەکی زۆری دەوێت. بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم گرفتانە، پڕۆگرامی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ نیشتەجێی مرۆییەکان ( Habitat-UN )بە هاوكارى وەزارەتى پالندانان و دابین کردنی خەرجیەکان لەلایەن پڕۆگرامی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گەشەپێدان ( UNDP ) پرۆژەیەکیان لەژێر ناوونیشانی "دامەزراندنی سیستمێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان" جێبەجێ كرد، پڕۆژەکە لە مانگی ئازاری ٢٠١٥ تاوەکو مانگی ئازاری ٢٠١٥ بەردەوام بوو. ئامانجى سەرەکی پرۆژەكە بریتیە لە گەشەپێدانی کۆدی بیناسازی بەشێوەیەکی تایبەت دانرابێت بۆ بەهێز کردنی پلاندانانێکی تەکنیکی ڕاست و دروست بە ڕەچاوکردنی ستانداردەکانی سەلامەتی لە هەرێمى كوردستانى عێراق کە گەشەسەندنێکی ئاوەدانی خێرا بە خۆوه دەبینێت. داونلۆدی بکە: Establish a system for construction control in the Kurdistan Region.pdf
-
دامەزراندنی سیستەمێک بۆ کۆنترۆڵ کردنی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان
- 4 جار داگیراوە
دوایین کۆدی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان.. پێشەکی: ئێستا لە هەرێمی كوردستانى عێراق لە کاتی دروست کردنی بینادا پراکتیزەکانی بیناسازی عێراقی پەیڕەو دەکرێن. ئەم پراکتیزانەش ئەو ستاندارد و ڕێسا ئەندازیاریانە پیادە دەکەن کە لە زانکۆکاندا دەخوێنرێن، شان بە شانی کۆمەڵێک ستانداردی بیناسازی و ڕێنمایی پلاندانان کە لە ساڵی ١٩٨٠ وە ئامادەکراون. کۆمەڵێک کۆدی بیناسازی گشتگیر نیە کە ڕەنگدانەوەی ستانداردە جیهانیەکانی کاتی ئێستا بێت بۆ کەمکردنی کاریگەری گۆڕانی کەش و پاراستنى ژینگەیى، یانلەسەر تەندروستى و سەلامەتى لە بیناکاندا. پڕۆسەی كۆنترۆڵ کردنی بینا درێژخایەنەو، زۆرجار خەرجیەکی زۆری دەوێت. بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم گرفتانە، پڕۆگرامی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ نیشتەجێی مرۆییەکان ( Habitat-UN )بە هاوكارى وەزارەتى پالندانان و دابین کردنی خەرجیەکان لەلایەن پڕۆگرامی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گەشەپێدان ( UNDP ) پرۆژەیەکیان لەژێر ناوونیشانی "دامەزراندنی سیستمێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان" جێبەجێ كرد، پڕۆژەکە لە مانگی ئازاری ٢٠١٥ تاوەکو مانگی ئازاری ٢٠١٥ بەردەوام بوو. ئامانجى سەرەکی پرۆژەكە بریتیە لە گەشەپێدانی کۆدی بیناسازی بەشێوەیەکی تایبەت دانرابێت بۆ بەهێز کردنی پلاندانانێکی تەکنیکی ڕاست و دروست بە ڕەچاوکردنی ستانداردەکانی سەلامەتی لە هەرێمى كوردستانى عێراق کە گەشەسەندنێکی ئاوەدانی خێرا بە خۆوه دەبینێت. -
زانستی بەکارهێنانی ڕەنگ لە دیزاینی ناوەوە دا
دیزاینی ناوەوە (Interior Design) یەکێکە لە بەشە هەرە گرنگەکانی هونەری تەلارسازی کە دەتوانرێت بورتەێت زانستێکی تەواو سەربەخۆیە و لە گەڵ هونەری تەلارسازی دا یەک دەگرن، کە ئەمیش وەکو گشت زانستەکانی تر چەند یاسا و ڕێسایەکی تایبەت بە خۆی هەیە کە ئەگەر بێت و ئەویاسایانە یان هاوکێشانە پەیڕەو نەکرێت ئەوا دیزاینەکە بە هەڵە دا دەڕوات و دەتوانین بڵێین کە شکست دەهێنێت. لە گرینگترین ئەو خاڵانەی کە پێویستە لە دیزاینی ناوەوە دا جێبەجێ بکرێت: گونجاندنی شێوەی دیزاینەکە لە گەڵ کار (Function) ی شوێنەکە: ئەمەش یەکێکە لە خاڵە هەرە گرنگەکان کە پێویستە ڕەچاو بکرێت لە دیزاینی ناوەوە دا ئەمیش بە گونجاندنی شێوازی دیزاینەکە و ئەو شکڵ و شێوانەی کە بەکار دەهێنرێن لە دیزاینی ناوەوە دا لە گەڵ کاری شوێنەکە یان ناوچەکە، بۆ نمونە کاتێک دیزاینێکی ناوەوە بۆ ژورێکی نوستن دەکەی پێویستە لە ڕوی بەکار هێنانی شکڵ و ڕوخسار جیاواز بێت لەو دیزاینەی کە بۆ ئۆفیسێک دەکرێت. گونجاندنی شێوەی دیزاینەکە لە گەڵ ئەو کەسەی کە بە کاری دەهێنێ: ئەمەش زۆر گرنگە و پێویستە ڕەچاو بکرێت و بگونجێنرێت لە گەڵ ئەو کەسەی یان کەسانەی کە لەو شوێنە دا کار دەکەن و ئەو شوێنە بە کار دەهێنن، بۆ نمونە کاتێک ژورێکی نوستن دیزاین دەکەی پێویستە ڕەچاوی ئەوە بکەی کە ئەو کەسەی ئەو نوستنە بە کار دەهێنێت، کوڕە یان کچ، گەنجە یان بەتەمەن، پاشان لەو ڕوەوە بڕیار بدەی کە دیزاینەکەت بە چ شێوازێک دەکەی. گونجاندنی ڕەنگی بەکار هاتوو: پێویستە کار بۆ ئەوە بکرێت کە ئەو ڕەنگانەی بە کار دەهێنرێن گونجاو بن لە گەڵ یەکتری بە شێوەیەک کە ئەمیش کاریگەری تەمەن و شێوازی کار و جۆری تۆنی ڕەنگی لە سەر بێت، کە ئەمانیش بە گشتی دوو جۆر و دوو شێوازی هەیە کە لە خوارەوە دا بە درێژی ڕوون کراوەتەوە. جۆرەکانی ڕەنگ: ڕەنگە ساردەکان: ئەو ڕەنگانە دەگرێتەوە کە لە نێوان ڕەنگی شین و سەوز دان یان ئەو ڕەنگانەی کە لە نێوان پلەی 0 - 500 دان بە گوێرەی پێوەری مایرد، ئەم ڕەنگانەش ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە دیزاینی ناوەوە دا و بە گشتی کار لە سەر هێور کردنەوەی لایەنی دەرونی کەسەکان دەکات و هێواشی و وەستانی تێدایە و لە هەندێک ناوچە دا بە کار دەهێنرێت کە پێویستیان بە جم و جوڵ نیە وەک نەخۆشخانە و ئەو شوێنانەی کە کرێکار کاری تێدا دەکات یان لە هەندێک دیزاینی ماڵ دا. دابەش بونی ڕەنگەکان بە گوێرەی پلەی گەرمی بە گوێرەی پێوەری مایەر ڕەنگە ساردەکان و ڕەنگە گەرمەکان ڕەنگە گەرمەکان: ئەو ڕەنگانە دەگرێتەوە کە لە نێوان ڕەنگی زەرد و سور دان یان ئەو ڕەنگانەی کە پلەی گەرمیان لە نێوان 500-1000 دایە بە گوێرەی پێوەری مایرد، ئەم ڕەنگانەش ڕۆڵی سەرەکیان هەیە لە سەر لایەنی دەرونی ئەو کەسانەی کە دیزاینەکەیان بۆ دەکرێت یان بە کاری دەهێنن، بە گشتی ئەم ڕەنگانە واتای وروژاندن و جوڵە و وزەیان تێدایە و وا لە کەسەکان دەکات کە هەست بە جم و جۆڵ و وزە بکەن لەو شوێنانەش بە کار دەهێنرێت کە ئەو شێوازەیان پێویستە بۆ نمونە لە چێشتخانەکاندا یان دیزاینی ناوەوەی ئەکەی نیشتەجێبوون دا ئەو شوێنانەی کە واتای جوڵەیان تێدایە . شێوازەکانی بە کار هێنانی ڕەنگ: بە شێوەی هارمۆنی (گونجاندن): واتە بەکار هێنانی ڕەنگە نزیک لە یەکەکان ئەمەش بە هەمان شێوە بە گوێرەی ئەو شوێنەی یان شکڵەی کە بە کاری دەهێنی، زۆر جار بۆ ئەوەی شوێنێک یان دیزاینێکی ئاڵۆزی پێ سادە بکرێتەوە و وای لێ بکرێت کە واتایەکی سادەی هەبێت. بە شێوەی کۆنتراست (دژیەک): واتە گونجاندنی ئەو ڕەنفانەی کە دژ بەیەکن لە جۆرێتی و تۆخێتی ئەو ڕەنگە ، ئەمەش بە کار دەهێنرێت بۆ دەرخستنی ناوچەیەیک یان شکڵێک لە دیزاینەکە دا و نیشاندانی بە شێوەیەکی زۆر ئاشکرا، چونکە لەم شێوازەدا ڕەنگێک دەبێ بە زاڵ کە ڕاستەوخۆ چاو بە لای خۆیدا ڕادەکێشی و ڕەنگێکیش دەبێ بە بەزیو کە لە لایەن چاوەوە ئیهمال دەکرێت. ئەمانەی خوارەوە چەند نمونەیەکی بەکار هێنان و کاریگەری ڕەنگەکانە لە دیزاین دا: وەرگرتنی بیرۆکەی ڕەنگ: ڕەنگەکانیش وەک هەمو دیزاینێکی تر پێویستە بیرۆکەی لە پشتەوە بێت و بێ بیرۆکە ناتوانی ڕەنگەکان دیری بکەیت، زۆر جار بیرۆکەکان لە سروشتەوە وەردەگیرێن یان هەندێک جار بیرۆکەکە لە پێکهاتەیەکی ناو دیزاینەکەوەردەگیرێت وجاری واش هەیە کە شێوازی دیزاینەکە ڕەنگەکان دیاری دەکات ، بۆ نمونە کاتێک کە کار لە دیزاینی ناوەوەی یاریگایەکی تۆپی پێ دەکەی ئەوا تۆ ناچاری ڕەنگەکنت لە گەڵ ڕەنگی سەوزی چیمەنی ناو یاریگاکەدا بگونجێنی ، ... وە هەروەها. ئەمانە چەند بیرۆکەیەکن بۆ وەرگرتنی ڕەنگەکانن هیوادارم بابەتەکەم سودی هەبێت بۆتان و هەر تێبینیەک یان زیاد کردنێکتان هەبوو تکایە لە خوارەوە بینوسە و وەڵامێک دابنێ لە سەری. وەرگیراوە لە ماڵپەڕی تەلارساز ەوە
-
گفتوگۆ و توێژینەوەی ئەندازیارى تهلارساز - شاد كيكاوس يوسف
دەستتان خۆش بێت و سەرکەوتوو بن..
-
گفتوگۆ و توێژینەوەی ئەندازیارى میکانیك/عبدالله محمود أمين
دەستتان خۆش بێت و سەرکەوتوو بن.
-
سیما و ناوەڕۆکی گۆڤاری ئەندازیاران چۆنە بە لاتەوە
جێگەی داخە کە لە ئێستا دا گۆڤارەکە ڕاوەستاوە. بە هیوام بە زوترین کات و بە شێوازێکی نوێ و سەردەمیانەوە دووبارە دەست پێ بکرێتەوە..
-
-
ديزاين و جێبهجێكردنى سيستهمى پۆندى بهههڵمكردنى شلهى زبڵدان (ليچهيت) بۆ شارى سلێمانى له ههرێمى كوردستان
دەستخۆشی لە نوسەری توێژینەوە دەکەم. بە ڕاستی بە شێوازێکی زۆر جوان دایڕشتوە و نوسیویەتی و ناوەڕۆکی توێژینەوەکەشی زۆر بەپێز بوو و سودی هەبوو.
-
گفتوگۆ و توێژینەوەی چەند ئەندازیارێکی میکانیك
دەستتان خۆش بێت و سەرکەوتوو بن، بە ڕاستی ئەمە شێوازێکی زۆر باشە بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی ئەندازیاران و پلە بەرز کردنەوەیان.
-
خراپى بهڕێوهبردنى بيناسازى له شارى قهڵادزێ Urban building Management Crisis in Qalladze City
دەستخۆشی لە نوسەر دەکەم، توێژینەوەیەکی جوانی نوسیوە و هیلاك بونی پێوە دیارە. گرینگترین شت ئەوەیە کە ئامادەکاری توێژینەوە هیلاك بێت لە گەڵ توێژینەوەکەی..
خەڵات جەلال
بەڕێوەبەر
-
تۆمارە لە
-
دوا سەردان