هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن یەکێتی ئەندازیاران ەوە
-
The Role of the Cultural Factor on the Formation of Vernacular Architecture
-
استمارة تأسيس المكاتب الهندسية و الإستشارية في اقليم كوردستان العراق
- 3 جار داگیراوە
- وەشان 1.0.0
استمارة تأسيس المكاتب الهندسية و الإستشارية في اقليم كوردستان العراق (للمکاتب الکوردستانیة) وفق (نظام المکاتب الهندسیة في اقلیم کوردستان / العراق) رقم (٣) لسنة 2011 الصادر من رئاسة الوزراء لحکومة اقلیم کوردستان المنظم من قبل (نقابة مهندسي کوردستان و اتحاد مهندسي کوردستان) -
Natural Lighting Impact and performance By Materials
دەست خۆش.. بە شێوەیەکی زۆر جوان داڕێژراوە و نوسراوە و پۆلێن کراوە. بە وردی بابەتەکە باس کراوە و شی کراوەتەوە...
-
Sustainable Features of Vernacular Houses in Hawraman
-
The Effect of Sustainable use of materials for construction
- Different design methodology Seminar
-
العلاقة بين الخدمة الالكترونية و المدينة الرقمية
-
Natural Lighting Impact and performance By Materials
-
خراپى بهڕێوهبردنى بيناسازى له شارى قهڵادزێ Urban building Management Crisis in Qalladze City
دەست خۆش .. توێژینەوەیەکی بەسودە..
-
سیما و ناوەڕۆکی گۆڤاری ئەندازیاران چۆنە بە لاتەوە
وەك هەموتان ئاگادارن 85 ژمارە لە گۆڤاری ئەندازیاران بڵاو کرایەوە، ئەمەش بە هەوڵ ماندوبونی خۆبەخشانەی چەندین ئەندازیار و کارمەندی یەکێتی ئەندازیاران. دەمانەوێ ڕاپرسیەك بکەین لە سەر سیما و ناوەڕۆکی گۆڤاری ئەندازیاران، هیوادارین هەموو ئەندازیاران بەشدار بن تێیدا ئەمەش لە پێناو بەهێزتر کردنی وەشانەکانی داهاتوو ئەگەر بڵاو کرایەوە.
-
ئەندازیاری نمونەیی ساڵ
یەکێتى ئەندازیارانى کوردستان لەپێناو بەرز ڕاگرتنى ڕۆڵ و کاریگەرى و کەسایەتى ئەندازیاران و ڕێزلێگرتن لە ژیانى ئەندازیارى و داهێنان و دەستپێشخەریەکانیان بۆ خزمەتى ئەندازیاران و ئاوەدانکردنەوەى کوردستان... پڕۆژەى (( ئەندازیارى نمونەیى ساڵ ))ى ئامادەکردوە بۆئەوەى لە ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتى ئەندازیارانى کوردستاندا لە 4/27 هەموو ساڵێکدا..ڕێز و خەڵات ببەخشێتە ئەو ئەندازیارانەى کە بەنموونە هەڵدەبژێردرێن لەلایەن لیژنەیەکى بێ لایەن لە ئەندازیارانى خاوەن ئەزموونەوە. بەهیواى ئەوەى کە ئەم پڕۆژەیە ببێتە نەریتێکى ساڵانە و وەک هاندانێکیش بێت بۆ ئەندازیاران کە پێشبڕکێ بکەن لەسەر کار و پڕۆژە و توێژینەوەى زانستى بە سوود و بەکەڵک بۆ ئاوەدانکردنەوەى وڵاتەکەمان. ئەم پڕۆژەیە و ئەم فۆرمە دەخەینە بەر دەستى ئەندازیارانى ئازیز بۆ وەرگرتنى ڕا و پێشنیازى زۆرترین ئەندازیار بۆئەوەى کەمترین کەموکوڕى و هەڵە و نیگەرانى لێبکەوێتەوە .. بۆیە داواکارین کە تا بەروارى 2026/2/15 هەر ڕاو و پێشنیازێکتان هەبوو بۆ دەوڵەمەندکردنى پڕۆژەکە ئاگادارمان بکەنەوە . پڕۆژەى ئەندازیارى نمونەیى ساڵ ئەندازیارى نمونەیى کێیە ؟ ئەندازیارى نمونەیى بریتیە لەو ئەندازیارەى کە: هەڵدەستێت بە کارى دیزاین یان سەرپەرشتیکردن یان جێبەجێکردنى پڕۆژەیەکى ئەندازیارى گەورە و گرنگ و کاریگەر لە ئاوەدانى وڵاتدا. بەشێوەیەکى بەرز کارى ئەندازیارى دەکات و پێوەرە زانستیە ئەندازیاریەکان پەیڕەو دەکات و خاوەن سیفاتى دەستپاکى و ئەمینى و دڵسۆزى و خەمخۆریە بۆ کارەکەى. خاوەنى دەستپێشخەرى و داهێنان و بیرۆکەى پێشکەوتوو و ناوازەى ئەندازیاریە لەکارەکانیدا و لە پسپۆڕیەکەى خۆیدا. بە توێژینەوەى زانستى و کارەکانى توانیویەتى گەورەترین و فراوانترین خزمەت بە پێشکەوتنى زانستى ئەندازیارى و بەرزکردنەوەى ئاستى هوشیارى و زانستى توێژى ئەندازیاران بکات. لەم پێودانگەوە پڕۆژەى دیاریکردن و خەڵاتکردنى (( ئەندازیارى نمونەیى ساڵ))مان ئامادەکردوە بەشێوەیەک کە: سەرجەم ئەندازیاران ، لە گشت پسپۆڕیەکان بگرێتەوە. ئەندازیارانى خانەنشینیش دەگرێتەوە. ئەندازیارانى کەرتى گشتى و کەرتى تایبەتیش دەگرێتەوە. ئەندازیار دەتوانێت چەند ساڵێک بەدوایەکدا فۆڕمى ئەندازیارى نمونەیى پڕبکاتەوە و دەشکرێت کە 2 ساڵ یان زیاتریش ببێتە ئەندازیارى نمونەیى. ئەندازیارى نمونەیى سەرجەم پسپۆڕیە ئەندازیاریەکان و پلە ئەندازیاریەکان لە (( یاریدەدەر، کارا ، ڕێپێدراو ، ڕاوێژکارى)) دەگرێتەوە.. مەرجە ئەندازیارى نمونەیى ئەندامى یەکێک لە لقەکانى یەکێتى ئەندازیارانى کوردستان بێت. ساڵانەى ئەندامێتى نوێ کردبێتەوە. ئەندازیار دەتوانێت تەنها توێژینەوەى بڕوانامەى بەکالۆریۆسەکەى پێشکەش بکات، چونکە تەنها بەو بڕوانامەیە بۆتە ئەندازیار نەک بڕوانامەى ماجستێر و دکتۆرا. خەڵاتى ئەندازیارى نمونەیى بریتیە لە : ئاڕاستەکردنى سوپاس و پێزانین بەو کار و پڕۆژانەى کە جێبەجێى کردوون. پێشکەشکردنى لۆگۆى یەکێتى ئەندازیارانى کوردستانە کە ناوى ئەندازیار و پسپۆڕیەکەى و ساڵى خەڵاتکردنەکەى لەسەرە. خەڵاتەکە هێندەى مەعنەویە هێندە مادى نیە (( بەڵام لەگەڵ نەمانى ئەم قەیرانە داراییەدا دەکرێت پاداشتى مادیشى لەگەڵدا بێت)) و تەنها بۆ هاندان و پێزانینى ڕۆڵى ئەندازیارانە بۆ ئەوەى کار و پڕۆژەى باش و سەرکەوتوو بەرهەم بهێنن . کاتى پێشکەشکردنى خەڵات و ڕێزلێنانەکە: ساڵانە لە یادى دامەزراندنى یەکێتى ئەندازیارانى کوردستاندا و لە ئاهەنگێکى ئەندزیاریدا لە بەروارى 27/4 ى هەموو ساڵێکدا پێشکەش دەکرێت. کە یادى دامەزراندنى یەکێتى ئەندازیارانى کوردستانە لە 27/4/1992 دا وەک یەکەم ڕێکخراوى پیشەیى و دیموکراسى لە هەرێمى کوردستاندا و بۆ بەرز ڕاگرتنى ئەو ڕۆژەیە. لیژنەى دیاریکردنى ئەندازیارى نمونەیى: کارى دیاریکردن و بڕیاردانى کۆتایى لەسەر ئەندازیارانى نمونەیى ساڵ لەلایەن لیژنەیەکى پسپۆڕ و شارەزا و بە ئەزمونەوە دەبێت لە ئەندازیاران لەدەرەوەى(( کۆمیتەى باڵا و دەستەى لقەکانى )) یەکێتى ئەندازیارانى کوردستان کە لە (( 7 ئەندازیار کەمتر نەبن )) ، کە لەلایەن یەکێتى ئەندازیارانەوە دیاری دەکرێن،بۆ ئەوەى متمانەى زۆرینەى ئەندازیاران بەدەستبێنێت و کەمترین ڕەخنە و گلەیش ئاڕاستەى یەکێتى ئەندازیارانى کوردستان بکرێت و دوودڵى و گومانیان لەسەر نەبێت. سەرۆکى کۆمیتەى باڵاى یەکێتى ئەندازیارانى کوردستان یان جێگرەکەى یان سەرۆکى لقى سلێمانى ، ئەندامى لیژنەى هەڵسەنگاندن دەبن . لیژنەى هەڵسەنگاندن بۆیان نیە فۆڕمى ئەندازیارى نمونیەى پڕبکەنەوە لەو ساڵەدا کە لیژنەن. لیژنەى هەڵسەنگاندن داواى دۆکۆمێنت دەکات بۆ ئەو ئەندازیارانەى کە شۆرت لیستیان بۆ کراوە بۆ هەموو بڕگەکان. لیژنەى هەڵسەنگاندن خاڵبەندى دیاریدەکەن بۆ هەر بڕگەیەک لە فۆڕمەکەدا. ماوەى دیاریکردنى ئەندازیارى نمونەیى: ماوەى دیاریکردنى ئەندازیارى نمونەیى تەنها ئەو ساڵەیە کە تیایدا دیاریدەکرێت و بۆ ساڵى ئایندە ئەندازیارانى تر دەستنیشان دەکرێت. ئیمتیازاتى(( بەرزە ماف)) ئەندازیارى نمونەیى : ئەندازیارى نمونەیى ساڵ لە ماوەى ئەو ساڵەدا مافى بەدەستهێنانى ئەم ئیمتیازاتانەى دەبێت: بەشداریکردن لە هەموو کۆڕو کۆبونەوە و سیمینارێکى ئەندازیاریدا لە ناوخۆ و دەرەوەى وڵات کە لەلایەن یەکێتى ئەندازیارانەوە ساز دەکرێت یان یەکێتى ئەندازیارانى کوردستان بانگهێشت دەکرێت. مافى بەکارهێنانى یانەى ئەندازیارانى هەیە بۆ بۆنە تایبەتیەکانى بەبێ بەرامبەر. سوپاس و پێزانین/ بەنوسراو فەرمانگەى حکومى گەر ئەندازیار فەرمانبەر بوو، یان کۆمپانیا گەر لەکەرتى تایبەتدا بوو،ئاگادار دەکرێنەوە بۆئەوەى کاریگەرى هەبێت. ئەم خاڵانەى کە لەبەرزە مافدا دیاریکراون ساڵانە گۆڕانکارى تیادا دەکرێت بەزیاد یان بەکەم.
-
گفتوگۆ و توێژینەوەی ئەندازیار - لوقمان احمد محمود
ڕۆژی 3شەممە ڕێکەوتی 30/9/2025 کاتژمێر 3:30 بۆ 5:30 دوانیوەڕۆ لەهۆڵی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان چوارەم گفتوگۆی توێژینەوەی ئەندازیاری میکانیک لە مانگی 9/2025 دا ئەنجامدرا بۆ : ئەندازیاری میکانیک لوقمان احمد محمود دوای پێشکەشکردنی توێژینەوەکانیان .. گفتوگۆیەک زانستی و ئەندازیارانە لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیار وئامادەبوانەوە ئەنجامدرا و توێژینەوەکانیان زیاتر دەوڵەمەندکرد..
-
گفتوگۆ و توێژینەوەی چەند ئەندازیارێکی میکانیك
زۆر سوپاس بۆ بەڕێزتان
-
مەرجەکانی تۆمار کردن لە ماڵپەڕی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان
هەموو ئەندازیارێك مافی خۆتۆمار کردنی هەیە لە ماڵپەڕی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان، بەم مەرجانەی خوارەوە: پێویستە ئەو کەسەی خۆی تۆمار دەکات ئەندازیار بێت. پێویستە ئەو کەسەی خۆی تۆمار دەکات ئەندام بێت لە یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان و خاوەنی ژمارەی ئەندامێتی بێت. پێویستە ئەو کەسەی خۆی تۆمار دەکات پابەند بێت بە مەرج و ڕێنماییەکانی ماڵپەڕی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان. پڕۆسەی تۆمار کردن:ئەو کەسەی خۆی تۆمار دەکات پێویستە سەردانی بەستەری تۆمار کردن بکات لە بەشی سەرەوە لای دەستە چەپی ماڵپەڕ. ئەندام لە پڕۆسەی تۆمارکردن دا پێویستە ڤیریفای ئیمێڵەکەی بکات لە ڕێی ئەو ئیمێڵەی لە یەکێتی ئەندازیارانەوە پێی دەگات. پێویستە ئەو کەسەی خۆی تۆمار دەکات ئەندازیار بێت و ناوی لە یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان تۆمار کرابێت. لە پڕۆسەی تۆمار کردنی دا پێویستە ژمارەی یەکێتی ئەندازیاران و پلەی ئەندامێتی ئێستای بنوسێت. دوای ئەوە ڤێریفای ئیمێڵەکەی کرد پێویستە چاوەڕێ بکات تا لە لایەن یەکێتی ئەندازیارانەوە داواکاریەکەی پەسەند دەکرێت، هەر کە پەسەند کرا ڕستەوخۆ ئیمێڵی پێ دەگات و ئاگادار دەکرێتەوە. سودمەندبوون:هەموو ئەندامێکی تۆمار کراو ئەم تایبەتمەندیانەی دەبێت: دەتوانێت گفتوگۆ بکات لە گەڵ ئەندازیارانی تر و ستافی یەکێتی ئەندازیاران بە شێوەی ئۆنلاین و لە ڕێی چەناڵەکانی مەکۆ و ڕاستەوخۆوە. هەموو ئەندامێك دەتوانێت کارەکانی خۆی لە بەشی گەلەری دا دابنێت و پۆستیان بکات و ئەلبومی تایبەت بە خۆی دروست بکات. هەموو ئەندامێك دەتوانێت وەشانەکانی گۆڤاری ئەندازیاران بێبەرامبەر داونلۆد بکات. هەموو ئەندامێك وێبلاگێکی تایبەت بە خۆی پێ دەدرێت بۆ بڵاو کردنەوەی کار و چالاکیەکانی. وە چەندین تایبەتمەندی تر...
-
ئەم بابەتە بۆ تاقیکردنەوەیە
ئەم بابەتە بۆ تاقیکردنەوەیە ئەم بابەتە بۆ تاقیکردنەوەیەئەم بابەتە بۆ تاقیکردنەوەیەئەم بابەتە بۆ تاقیکردنەوەیە ئەم بابەتە بۆ تاقیکردنەوەیە
-
ژمارە ٨٤ و ٨٥ ی گۆڤاری ئەندازیاران
- 5 جار داگیراوە
ژماره 84 و 85 ی گۆڤاری ئهندازياران كهوته بهر دهستی ئهندازياران ... بههيوای سودمهنديتان لهم ژمارهيه دا چهندين بابهتی جۆراوجۆری تێدايه -
ژمارە 83 ی گۆڤاری ئەندازیاران
- 4 جار داگیراوە
ژماره 83ی گۆڤاری ئهندازياران كهوته بهر دهستی ئهندازياران ... بههيوای سودمهنديتان لهم ژمارهيه دا چهندين بابهتی جۆراوجۆری تێدايه -
ژمارە ٨٢ ی گۆڤاری ئەندازیاران
- 10 جار داگیراوە
ژماره 82ی گۆڤاری ئهندازياران كهوته بهر دهستی ئهندازياران ... بههيوای سودمهنديتان لهم ژمارهيه دا چهندين بابهتی جۆراوجۆری تێدايه -
ژمارە ٨١ ی گۆڤاری ئەندازیاران
- 0 جار داگیراوە
ژماره 81ی گۆڤاری ئهندازياران كهوته بهر دهستی ئهندازياران ... بههيوای سودمهنديتان لهم ژمارهيه دا چهندين بابهتی جۆراوجۆری تێدايه -
ژمارە ٨٠ ی گۆڤاری ئەندازیاران
- 1 جار داگیراوە
ژماره 80ی گۆڤاری ئهندازياران كهوته بهر دهستی ئهندازياران ... بههيوای سودمهنديتان لهم ژمارهيه دا چهندين بابهتی جۆراوجۆری تێدايه -
ژمارە ٧٩ ی گۆڤاری ئەندازیاران
- 0 جار داگیراوە
ژماره 79ی گۆڤاری ئهندازياران كهوته بهر دهستی ئهندازياران ... بههيوای سودمهنديتان لهم ژمارهيه دا چهندين بابهتی جۆراوجۆری تێدايه -
ژمارە ٧٨ ی گۆڤاری ئەندازیاران
- 0 جار داگیراوە
ژماره 78ی گۆڤاری ئهندازياران كهوته بهر دهستی ئهندازياران ... بههيوای سودمهنديتان لهم ژمارهيه دا چهندين بابهتی جۆراوجۆری تێدايه -
ژمارە ٧٧ ی گۆڤاری ئەندازیاران
- 0 جار داگیراوە
ژماره 77ی گۆڤاری ئهندازياران كهوته بهر دهستی ئهندازياران ... بههيوای سودمهنديتان لهم ژمارهيه دا چهندين بابهتی جۆراوجۆری تێدايه -
ژمارە ٧٦ ی گۆڤاری ئەندازیاران
- 0 جار داگیراوە
ژماره 76ی گۆڤاری ئهندازياران كهوته بهر دهستی ئهندازياران ... بههيوای سودمهنديتان لهم ژمارهيه دا چهندين بابهتی جۆراوجۆری تێدايه -
ژمارە ٧٥ ی گۆڤاری ئەندازیاران
- 0 جار داگیراوە
ژماره 75ی گۆڤاری ئهندازياران كهوته بهر دهستی ئهندازياران ... بههيوای سودمهنديتان لهم ژمارهيه دا چهندين بابهتی جۆراوجۆری تێدايه