باشترینەکان
-
خەڵات جەلال
ئەندامان10پۆینت19بەشداری -
فریدون فرج فتح الله
ئەندامان7پۆینت7بەشداری -
ڕێبين حمه غريب
بەڕێوەبەر5پۆینت27بەشداری -
دانا فخرالدین مصطفى
ئەندامان2پۆینت1بەشداری
ناوەڕۆکی باو
نیشاندانی ئەو ناوەڕۆکانەی کە باشترین ناوبانگیان هەیە لە 09/30/2025 ەوە لە لە بەشداری
-
دیدێكی ئەندازیارانە بۆ ... كارەساتە سروشتیەكان و چۆنێتی ڕووبەوڕووبونەوەیان
دیدێكی ئەندازیارانە بۆ ... كارەساتە سروشتیەكان و چۆنێتی ڕووبەوڕووبونەوەیان ====================================== نەوزادی موهەندیس nawzad mohandis - یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان ئاشكرایە ڕوودانی كارەساتی سروشتی لەهەموو گۆشە و ناوچە و وڵاتێكی جیهاندا ڕوودەدات و بەدوای خۆشیدا زیانی گەورەی گیانی و ماڵی لێدەكەوێتەوە و تەنانەت جاری واهەیە ناوچەیەك بەتەواوەتی وێران و خاپور دەكات و كارەساتی دڵتەزێنی لێدەكەوێتەوە. كارەساتە سروشتیەكان هەمەجۆرن و لە هێز و گوڕ و كاریگەری وپانتایی جوگرافی وزەرەروزیانەكانیاندا جیاوازن.هەربۆیە لەجێگەیەك بۆ جێگەیەكی تر ئاسەوارەكانیان جیاوازە و ڕێوشوێنە خۆپارێزیەكانیش لێیان جیاوازترە. كارەساتە سروشتیەكان هەموو ئەو ڕووداوانە دەگرێتەوە كە لەدەرەوەی توانا و دەسەڵاتی مرۆڤەكان ڕوودەدان و مرۆڤ لە كات و ساتی ڕوودانیاندا هیچ دەستێوەردانێكی نیە. لەگەڵ ئەوەی كە هەندێك كار و كردەوەی مرۆڤ ڕەنگە ڕێگەخۆشكەربێت بۆ ڕوودانیان. كارەساتە سروشتییەكان وەكو، لافاو و بوومەلەرزە و گڕكان و داڕمانی زەوی و وشكە ساڵی و بێبارانی و بەبیابانبوون و خۆڵبارین وبەرزبونەوەی پلەی گەرما و گێژەڵوكە و زریانەكان و ئاگركەوتنەوەی دارستانەكان و ...هتد.دەگرێتەوە. جا ڕوودانی ئەم كارەساتە سروشتیانە هیچ وڵات و ناوچەیەك ناپارێزن و هەمووان وەكو یەك دەگرێتەوە بەپێی گۆڕانی كەش وهەواكان لە وەرزەكانی ساڵدا.هەیانە بەهێز و كاریگەر و وێرانكەرن، و هەشیانە سووكتر و بێ زیانی گەورەی گیانی وماڵین.تائێستاش زانست و تەكنەلۆژیا پێشكەوتوەكانی سەردەمیش دەستەوستانە لەبەردەم ڕوودانیاندا و تەنها ئەوەندەیە ڕێوشوێنی خۆپارێزی پێشوەختە دەگرنە بەر بۆ كەمكردنەوەی ئاسەوارە وێرانكاریەكانیان. كوردستانیش وەك بەشێكی گرنگ لە وڵاتی عێراق و هەڵكەوتە لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و تاڕادەیەك ناوچەیەكی شاخاوی و خاوەن كەشوهەوایەكی وەرزی بەپێی هەڵكەوتە جوگرافیاكەی دەكەوێتە بەر شەپۆل و كاریگەرییە كەشوهەواكانی دەریای سوور و كەنداوی عەرەبی و هندی و ناوچەكانی قەفقاس و لەڕۆژئاواشەوە دەكەوێتە بەر شەپۆلەكانی دەریای سپی ناوەڕاست.كە هەریەكەیان كاریگەری جۆراوجۆریان هەیە. كەواتە هەرێمی كوردستان دابڕاو نیە و هەموو كات چاوەڕوانی كارەساتی سروشتی لێدەكرێت. لە پەراوێزی ڕوودانی ئەم لافاوەی ئەم ڕۆژانەی لە ناوچەكانی سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە و ...هتد.كە بەداخەوە بوە هۆی ڕوودانی كارەسات و زیانی گیانی و ماڵی زۆر بە هاوڵاتیان و شەقام و پرد و ئاوەڕۆ و و خوێندنگە و گەڕەكە نیشتەجێكان و ئۆتۆمبێل و باخ و دارستان و سەرچاوەی ماسی و بەنداوەكان و ..هتد.دەكرێت هۆكار و ڕێگاچارەسەریەكان دیاریبكەین بۆئەوەی دووبارە نەبنەوە و كارەساتی هاوشێوە ڕوونەدەنەوە. هۆكارەكانی ڕوودانی ئەو كارەساتە چیبوون؟ وەك پێشتر باسمان كرد كارەساتە سروشتیەكان مرۆڤ دەستی لەڕوودانیاندا نیە و ناشتوانێت بەریان پێبگرێت و تائێستاش نەتوانراوە زانستیانە كات و سات و شوێنی ڕوودانیشیان دیاریبكرێت.بەڵام دەتوانرێت پێبینی ڕوودانیان بكرێت ولە پێش ڕوودانیاندا هەندێك ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگیرێتەبەر بۆ كەمكردنەوەی ئاسەوارە وێرانكاریەكانیان.وەك: • ئاشكرایە زۆرێك لەو كارەساتە سروشتیانە وەرزین و دەكرێت پێشبینی ڕوودانیان بكرێت وەك وەرزەكانی هاوین و زستان بەشێوەیەكی گشتی،هەربۆیە دەكرێت كە ڕێوشوێتی خۆپارێزی بگیرێتە بەر پێش ڕوودانیان. • لە هەرێمدا،دەكرێت كە پێش باران بارین و هەر لەناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەمەوە،شارەوانیەكان و دامودەزگا پەیوەندیدارەكان هەستن بە پاككردنەوە و بەردانی ڕووبار و كەندوشیوەكان وئاوەڕۆ صندوقیەكان و ناوشارەكان. • چاكسازیكردنی هەردوولای ڕێگا و شەقامە ((شانەكان)) سەرەكیە ناوخۆیی و دەركیەكان. • بەهەندوەرگرتن و حساب كردن بۆ زانیاریی و زانستە كەشوهەواییەكان و پشتگوێنەخستنی ئاگاداریەكان لەو بارەیەوە. • چاكسازیكردنی بەردەوامی هەردوو شانەكانی پردەكان و گۆمەكان و توندوڵكردنەوەیان بەشێوەیەكی زانستی و ئەندازیاری. بەم شێوەیە دەكرێت كە زەرەر و زیانەكان كەمبكرێتەوە و ڕێگە لەكارەساتی دڵتەزێن و وێرانكەر بگیرێت. لەڕووی ئەندازیارییەوە چی بكرێت ؟ لەم بارەیەوە،دەكرێت هەموو ئەو پڕۆژە ئەندازیاریانەی كە لەلایەن كەرتی تایبەت و حكومەت و وەبەرهێنەرانەوە ئەنجامدەدرێن و جێبەجێدەكرێن،ئەم ڕێوشوێنانەیان تیادا بچەسپێنرێت: • پێویستە هەموو شار و شارۆچكەیەك ماستەر پلانی تایبەت بەخۆی بۆ بكێشرێت و هەموو شارەوانیەكان بەپێی ئەو ماستەر پلانە پڕۆژەكان و خزمەتگوزاریەكان ئەنجامبدەن لەناو شار و لەدەرەوەی شار و شارۆچكەكاندا. • ڕێگە بە هیچ زیادەڕۆییەك نەدرێت لە نزیك چەم و ڕووبار و بەنداو و پرد و شەقامە سەرەكیەكانەوە لەلایەن هاوڵاتیان وكۆمپانیاو وەبەرهێنەرانەوە. • مەرج و پێوەرە ئەندازیاریەكان زۆر بەتوندی لە پڕۆژەكاندا جێبەجێبكرێن و لیژنەی بەدواداچوونی بەردەوام هەبێت لەكاتی جێبەجێكردنیاندا.و زانیاری و پێوانە ئەندازیاریەكانیش ساڵانە یان چەند ساڵێك نوێبكرێنەوە،نەك هەر لەسەر پێوەرە كۆنەكانی دەیان ساڵی ڕابووردوو كاربكرێت. • هەموو ناوچە قەدەغەكراوە ئەندازیاری و سەلامەتیەكان لە پڕۆژەكان و پرد و ڕێگاوبانەكان و ناو شارەكاندا زۆر بەتوندی پارێزگاری لێبكرێت و هیچ كەس ولایەنێك بۆی نەبێت زیادەڕەویان لەسەر بكات. • گرنگی زیاتر بە دروستكردنی ئاوەڕۆی صندوقی بدرێت و ناوچەی قەدەغكراوی دیاریبكرێت و ساڵانە و لەكاتی خۆیاندا صیانەبكرێن. • كاری صیانەكردنی ساڵانە و وەرزانەی پردەكان و شەقامەكان و گۆمەكان و شیو و كەندەڵانەكان ئەنجامبدرێن. • هەموو ئەو گەڕەك و ناوچانەی كە نزمن لەئاستی شەقامەكانەوە،گرنگە كە ئاوەڕۆی گەورە و فراوانیان بۆ دروستبكرێت بۆ دەرچوونی ئاو و باراناو و كۆنەبونەوەی لە جێگەیەكدا. • دابینكردنی ئالیات و پێداویستیەكانی تری بەرگری شارستانی بۆ فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و ڕاهێنانی كارمەندەكانیان و ئامادەبونیان لە نزیك جێگە مەترسیدارەكانەوە.بۆ بەهاناچوون بە خێراترین كات. بەم شێوەیە دەكرێت كە حكومەت و دامودەزگاكانی تاڕادەیەك كۆنتڕۆڵی ئەو كارەساتانە بكەن و لانی كەم زەرەروزیانەكانیان كەمبكەنەوە.بۆیە ئەركی حكومەتی هەرێم و دامودەزگاكانێتی كە كار بكات بۆ: • قەرەبووكردنەوەی پێویستی زیانلێكەوتوان و لێقەومانانی ئەو كارەساتانە. • دانانی صندوقێك بەناوی ((صندوقی قەرەبووكردنەوەی كارەساتە سروشتیەكان)) و تەرخانكردنی بودجەیەكی ساڵانە بۆ ئەو صندوقە. • سزادانی كەسان و لایەن و دامودەزگا كەمتەرخەمەكان. • پاداشتكردنی كەسانی خەمخۆر و لایەنە پەیوەندیدارەكان كە ئەركی خۆیان بەباشترین شێوە ڕادەپەڕێنن. ،كارەساتە سروشتییەكان كارەستگەلێكن كە هەموان دەگرێتەوە بەبێ جیاوازی ئاین و مەزهەب و نەتەوە و جیاوازی چین و توێژەكان،بۆیە گرنگە كە گیانی هاوكاری و یارمەتیدان و دەستگیرۆیكردن لەناو كۆمەڵگاكەماندا بەهوشیاریەوە بڵاوبكرێتەوە و تۆخبكرێتەوە ،بۆئەوەی بەهەمووان كارەسات و مەترسی و فرمێسكەكانی یەكتری كەمبكەینەوە و وڵاتیشمان بپارێزین. با ئەم كارەساتی لافاوەش پەندێك بێت بۆ هەموان كە چیدی بەدەستی خۆمان ((مرۆڤ)) ڕێگە خۆشنەكەین بۆ ڕوودانی كارەساتە سروشتیەكان،بە زیادەڕەویكردنمان لەسەر سروشت لە خاك و ئاو و هەوا و پیسیان نەكەین و نەیانكەینە قوربانی خواست و ویستە تێرنەبوەكانمان بۆ دەستخستنی سەروەتوسامان و خۆدەوڵەمەند كردنی ناڕەوا.باهەموانمان خاك و نیشتیمانەكەمان لەخۆمان خۆشتربوێت و لە چاوتێبڕین و تەماحكاری خۆمان بیپارێزین چونكە نیشتیمانەكەمان سەرچاوەی ژیان و مان و بونمانە و چەندە ژینگەیەكی خاوێن و تەندروستمان هەبێت ئەوەندەش كۆمەڵگایەكی ئاسودە و بەختەوەر و پێشكەوتو و هوشیارمان دەبێت.3 پۆینت
-
چۆن وزەی خۆر بوو بە هەرزانترین سەرچاوەی وزە لە جیهاندا/ وانەیەک بۆ ئەندازیاران و سیاسەتمەدارانی وزە لەکوردستان
چۆن وزەی خۆر بوو بە هەرزانترین سەرچاوەی وزە لە جیهاندا وانەیەک بۆ ئەندازیاران و سیاسەتمەدارانی وزە لەکوردستان پێشەکی لە ماوەی حەفتا ساڵی ڕابردوودا، وزەی خۆر لە یەکێک لە گرانترین و ناکاریگەرترین تەکنەلۆژیاکان گۆڕاوە بۆ هەرزانترین سەرچاوەی کارەبا لە جیهاندا. ئەم گۆڕانکارییە تەنها چیرۆکی سەرکەوتنی تەکنەلۆژیای وڵاتان نییە، بەڵکو نموونەیەکی بەهێزە کە چۆن داهێنانی ئەندازیاری، سیاسەتی حکومەت، ستراتیژی ئابووری و پلاندانانی پیشەسازی دەتوانن پێکەوە کار بکەن بۆ دووبارە داڕشتنەوەی سیستەمی وزەی جیهانی. بۆ کوردستان ، ئەمە تەنها بابەتیکی مێژوویی نیە بەڵکو نەخشەڕێگایەکە بۆ داهاتوو. لە زانکۆیی تاقیگەییەوە بۆ شۆڕشی وزە لە ساڵی 1953، تاقیگەکانی بێڵ یەکەم خانەی خۆری سیلیکۆنی بازرگانی لە جیهاندا ناساند. لەو کاتەدا، تێچووی کارەبای بەرهەمهێنراو بە وزەی خۆر زۆر بەرز بوو، بەکارهێنانی تەختەی وزەی خۆر بۆ کارەبای ماڵ مانگانە سەدان هەزار دۆلاری تێدەچوو. وزەی خۆر سنوردار بوو بۆ بەکارهێنانێکی تایبەت بەتایبەتی لە مانگی دەستکرد. یەکەم وەرچەرخانێکی گەورە لە کاتی قەیرانی نەوتی جیهانی لە ساڵانی حەفتاکان بوو. حکومەتەکان بەهۆی کەمی وزە و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، دەستیان کرد بە دابینکردنی پارە بۆ توێژینەوەی جێگرەوەی وزە . ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پرۆژەی سەربەخۆیی دەستپێکرد و زیاتر لە 8 ملیار دۆلاری بۆ پەرەپێدانی وزەی نوێبوونەوە تەرخان کرد. ئەم پرۆگرامە کاریگەری خانەی خۆری بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر کرد و یەکەم پاڵنەری گەورە بوو بەرەو بازرگانیکردن. پێشکەوتنی پیشەسازی: کاتێک بڕی زۆر هەموو شتێکی گۆڕی تێگەیشتنێکی سەرەکی لە ئەندازیاری وزەی خۆر پاول مایکۆک هات کە تێبینی کرد کاتێک ژمێرەر و ئەلیکترۆنی بە بڕی زۆر بەرهەم دەهێنرێن نرخەکانیان بەخێرایی دابەزیوە. ئەو پێشنیاری کرد کە هەمان شت لەگەڵ تەکنەلۆژیای خۆردا ڕووبدات. بیردۆزەکەی ڕاست بوو. لە کاتێکدا ئەمریکا دواتر وەبەرهێنانی کەم کردەوە، وڵاتانی تر بەردەوام بوون لە ئەرکەکە: ژاپۆن: شارەزایی بچووککردنەوە و توانای ئۆتۆماتیکی پیشەسازی ژاپۆن جەختی لەسەر تێکەڵکردنی وزەی خۆر لە بەرهەمە بەکاربەرەکانی وەک ژمێرەر و کاتژمێردا کردووە. ئەمە کارئاسانی کرد بۆ بەدەستهێنانی: پەرەپێدانی شارەزایی پیشەسازی کەمکردنەوەی تێچوون لە ڕێگەی ئۆتۆماتیکەوە دواتر ژاپۆن پشتگیری پرۆگرامەکانی وزەی خۆری کرد و خواستی ناوخۆیی زیادیکرد. ئەڵمانیا: دروستکردنی بازاڕ لە ساڵی 2000، ئەڵمانیا پرۆگرامی باجی گومرگی دەستپێکرد . لە ژێر ئەم سیاسەتە: پێویست بوو بەکاربەرانی ووزە کارەبای نوێبوونەوە بکڕن. گرێبەستە درێژخایەنەکان گەرەنتی نرخی گونجاوی دابین کرد. مەترسی دارایی لەسەروەبەرهێنانی وزەی خۆرکەم بوویەوە. ئەم شێوازە ئەڵمانیای گۆڕی بۆ گەورەترین بازاڕی خۆر لە جیهاندا لە ماوەی چەند ساڵێکدا سەرەڕای ئەوەی وڵاتی ئەڵمانیا تیشکی خۆری سنووردارە. چین: بەرهرمهینان لە قەبارەی پیشەسازی و سەرکردایەتی لە کەمکردنەوەی تێچوو پاشان چین پێشەنگی کرد بە: ڕاهێنانی ئەندازیاران لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پاڵپشتی پیشەسازانی ناوخۆیی یارمەتیدانی بەرهەمهێنان و ئاسانکاری بۆ بازارکردن تا ساڵی ٢٠١١ چین بووە گەورەترین بەرهەمهێنەری جیهان لە هەردوو پانێڵی خۆر و کارەبای خۆر. بە شێوەیەکی بەرفراوان نرخەکانی لە ئاستی جیهانیدا داڕما. ئەنجامی کۆتایی: وزەی خۆر هەرزانترین وزەیە لە ساڵی 2009 ەوە نرخی کارەبای خۆر نزیکەی ٪90 دابەزیوە. ئەمڕۆ، لە زۆربەی وڵاتان، وزەی خۆر هەرزانترە لە: خەڵوز گازی سروشتی وزەی ناوکی ئەوەی پێشتر مانگانە سەدان هەزار دۆلاری تێدەچوو ئێستا لە زۆربەی بازاڕەکان کەمترە لە پسوڵەی خزمەتگوزاری. وانەی ئەندازیاری وزەی خۆر بە ڕێکەوت هەرزان نەبوو. هەرزان بوو چونکە: ✔ حکومەتەکان پارەیان بۆ گەشەپێدان دابین کردووە ✔ ئەندازیاران کارایییان باشتر کرد ✔ سیاسەتەکان بازاڕیان دروست کرد ✔ بەرهەمهێنەران قەبارەی بەرهەمهێنانیان زیاد کرد ✔ بە فێربوون و شارەزابوون تێچوونیان کەم کردەوە ئەم هەوڵە هەماهەنگییە تاقیکردنەوەیەکی تاقیگەیی کرد بە بەردی بناغەی ژێرخانی وزەی خۆری جیهانی. بۆچی ئەمە بۆ کوردستان گرنگە؟ ئەوەی لە کوردستان هەمانە: تیشکی خۆری بەرز زیادبوونی خواست لەسەر کارەبا پشت بەستنی زۆر بە سوتەمەنی بەتایبەت گاز بەرزبوونەوەی تێچووی کارەبا توانای بەکارنەهێنراوی خۆروەک پێویست لەگەڵ ئەوەشدا توانای نوێبوونەوەی ناوخۆیی هێشتا گەشەی نەکردووە. ئەم مێژووە جیهانییە نیشانی دەدات کە کوردستان پێویستی بە چارەسەری ئەزموونی نییە چونکە مۆدێلەکە پێشتر هەیە. تەحەداکەش تەکنەلۆژیا نییە، بەڵکو دیزاینی سیاسەت، چوارچێوەی وەبەرهێنان، ستراتیجی پیشەسازی، و سەرکردایەتی ئەندازیاری پیشەییە. ڕاسپاردەکان: بەندە بەپشتیوانی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان دەتوانین ڕۆڵی پێشەنگ ببینین لەم بوارەدا لەڕێی : ستانداردکردنی تەکنیکی ڕاهێنانی پیشەیی ڕۆڵی ڕاوێژکاری بۆ حکومەت پەرەپێدانی پیشەسازی و تاقیکردنەوەی ناوخۆیی دەرئەنجام وزەی خۆر تەنها تەکنەلۆژیایەک نییە. ئەمە گۆڕانکارییەکی ستراتیژییە لە ئابووری وزە. ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرفەتێکی لەبەردەمدایە بۆ: کەمکردنەوەی حاڵەتی (نەبونی یاخود کەمبونی) کارەبا کەمکردنەوەی تێچووی وزەی کارەبا وفرۆشتنی بەنرخی هەرزانتر بۆ هاوڵاتیان جێگیربونی تۆڕی کارەبا دروستکردنی هەلی کاری سەوز سەرکردایەتی لە دابین کردنی وزە بۆ عێراق و ناوچەکە پرسیاری ڕاستەقینە ئەوەیە: حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند خێرا دەتوانێت داهاتووی وزە بە شێوەی زانستی و ئەندازیاری پیشەیی مسۆگەر بکات؟3 پۆینت
-
دامەزراندنی سیستەمێک بۆ کۆنترۆڵ کردنی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان
دوایین کۆدی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان، کە بۆ یەکخستنی بیناکردن لە هەرێمی کوردستان داڕێژراوە. ئەم پاشکۆیە سودی زۆری دەبێت بۆ ئەندازیاران و دیزاینەران، و بە ئەرێنی لە سەر شێوازی بیناکردن لە هەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە. پێشەکی وەرگیراو لە پەرتوکەوە: ئێستا لە هەرێمی كوردستانى عێراق لە کاتی دروست کردنی بینادا پراکتیزەکانی بیناسازی عێراقی پەیڕەو دەکرێن. ئەم پراکتیزانەش ئەو ستاندارد و ڕێسا ئەندازیاریانە پیادە دەکەن کە لە زانکۆکاندا دەخوێنرێن، شان بە شانی کۆمەڵێک ستانداردی بیناسازی و ڕێنمایی پلاندانان کە لە ساڵی ١٩٨٠ وە ئامادەکراون. کۆمەڵێک کۆدی بیناسازی گشتگیر نیە کە ڕەنگدانەوەی ستانداردە جیهانیەکانی کاتی ئێستا بێت بۆ کەمکردنی کاریگەری گۆڕانی کەش و پاراستنى ژینگەیى، یانلەسەر تەندروستى و سەلامەتى لە بیناکاندا. پڕۆسەی كۆنترۆڵ کردنی بینا درێژخایەنەو، زۆرجار خەرجیەکی زۆری دەوێت. بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم گرفتانە، پڕۆگرامی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ نیشتەجێی مرۆییەکان ( Habitat-UN )بە هاوكارى وەزارەتى پالندانان و دابین کردنی خەرجیەکان لەلایەن پڕۆگرامی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گەشەپێدان ( UNDP ) پرۆژەیەکیان لەژێر ناوونیشانی "دامەزراندنی سیستمێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان" جێبەجێ كرد، پڕۆژەکە لە مانگی ئازاری ٢٠١٥ تاوەکو مانگی ئازاری ٢٠١٥ بەردەوام بوو. ئامانجى سەرەکی پرۆژەكە بریتیە لە گەشەپێدانی کۆدی بیناسازی بەشێوەیەکی تایبەت دانرابێت بۆ بەهێز کردنی پلاندانانێکی تەکنیکی ڕاست و دروست بە ڕەچاوکردنی ستانداردەکانی سەلامەتی لە هەرێمى كوردستانى عێراق کە گەشەسەندنێکی ئاوەدانی خێرا بە خۆوه دەبینێت. داونلۆدی بکە: Establish a system for construction control in the Kurdistan Region.pdf3 پۆینت
-
تەوێڵە؛ لە نێوان زەنگی مەترسی و هیوای بووژانەوەدا چۆن "بەرد" دەبێتە زێڕ؟ وانەیەک لە تەلارسازیی هەورامانی دیوی ڕۆژهەڵاتەوە
لە دڵی چیا سەرکەشەکانی هەوراماندا، شارۆچکەیەک هەیە کە بۆنی گوێز و دەنگی ئاو ئاوێتەی یەکیان کردووە؛ تەوێڵە. ئەم شارۆچکەیە تەنها شوێنی نیشتەجێبوون نییە، بەڵکو مۆزەخانەیەکی زیندووە کە مێژووی سەدان ساڵەی پێکەوەژیانی مرۆڤ و سروشتی تێدا تۆمار کراوە. بەڵام ئەمڕۆ، ئەگەر بە کۆڵانەکانیدا گوزەر بکەیت، هەست بە ئازارێکی بێدەنگ دەکەیت؛ ئازاری ونبوونی شوناس لەژێر قورسایی بلۆک و چیمەنتۆدا. ئەم وتارە گەشتێکە بۆ قوڵایی برینەکانی تەلارسازیی تەوێڵە و گەڕانە بەدوای دەرمانێکدا کە لە دراوسێکانمانەوە (هەورامانی ڕۆژهەڵات) فێری بووین. شوناسی بریندار: کاتێک بەمۆدێرن بوون سروشت دەکوژێت تەلارسازیی ڕەسەنی تەوێڵە لەسەر بنەمای "تەلارسازیی خۆماڵی" (Vernacular Architecture) دامەزراوە؛ واتە بەکارهێنانی ئەوەی سروشت پێت دەبەخشێت. دیوارەکان لە بەردی شاخەکان، سەقف لە دار و خۆڵ، و پەنجەرەکان ڕووەو خۆر و هەوا. ئەمە تەنها جوانی نەبوو، بەڵکو زیرەکیی باپیرانمان بوو بۆ خۆگونجاندن. بەڵام ئێستا، تەوێڵە ڕووبەڕووی "پیسبوونی بینایی" (Visual Pollution) بووەتەوە. خانوو شێوەی پاکەتی شقارتە، ڕووکاری پلاستیک (PVC)، و کاشییە بریقەدارەکان شوێنی بەردە بەنرخەکانیان گرتووەتەوە. ئەمە نەک تەنها سیمای شارۆچکەکەی شێواندووە، بەڵکو ڕۆحی گەشتیاریی ناوچەکەشی کوشتووە. گەشتیارێک کە لە ئەوروپا یان لە باشووری عێراقەوە دێت، ئارەزووی بینینی تەلارێک ناکات کە لە ناوەڕاستی بەغداش هەیە، ئەو بەدوای جیاوازیدا دەگەڕێت. "تەلارسازی لە هەورامان تەنها دروستکردنی خانوو نییە، بەڵکو هونەری گفتوگۆیە لەگەڵ شاخدا، بەبێ ئەوەی شاخەکە ئازار بدەیت." وانەیەک لە ڕۆژهەڵاتەوە: چۆن ئەوان سەرکەوتن؟ تەنها چەند کیلۆمەترێک ئەولاتر، لە دیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەورامانی تەخت و گوندەکانی (هەجیج و سلێن) چیرۆکێکی جیاواز دەگێڕنەوە. لە ساڵی ٢٠٢١، یونسکۆ (UNESCO) ئەم ناوچەیەی خستە لیستی کەلەپووری جیهانییەوە. بەڵام بۆچی؟ نهێنییەکە لە "پاراستنی توندوتۆڵ"دایە. لەوێ، شارەوانی و خەڵکەکە ڕێککەوتنێکی نەنووسراویان هەیە: 1. قەدەغەی تەواوەتیی ماددەی نامۆ: مەحاڵە لە گوندێکی وەک هەجیج مۆڵەت بە دروستکردنی بینایەک بدرێت ئەگەر ڕووکارەکەی بەردی تاشراوی ناوچەکە نەبێت. 2. پاراستنی هێڵی ئاسۆ (Skyline): هیچ بینایەک بۆی نییە دیمەنی سروشتی لە بیناکەی پشتەوەی خۆی بگرێت، ئەمەش بنەمای (سەربانی ماڵێک ئەبێتە حەوشەی ئەوی دی)ی پاراستووە. 3. ئابووریی بەردین: خەڵکەکە تێگەیشتن کە پاراستنی ئەو خانووە کۆنانە، پارەیە. ئێستا ماڵەکان کراونەتە شوێنی مانەوەی گەشتیار (Homestay) و داهاتەکەی زۆر زیاترە لەوەی خانوویەکی مۆدێرن دروستی بکات. نەخشەڕێگایەک بۆ ڕزگارکردنی تەوێڵە ئایا کار لە کار ترازاوە؟ نەخێر. تەوێڵە هێشتا خاوەنی تۆپۆگرافیا و کەلەپورە کۆنەکەیەتی. بۆ گەڕانەوەی شکۆ بۆ ئەم شارۆچکەیە، پێویستمان بە شۆڕشێکی تەلارسازییە: یەکەم: ناوچەی سور: دەبێت سەنتەری کۆنی تەوێڵە وەک "ناوچەی پارێزراو" دەستنیشان بکرێت. هەر دەستکارییەک دەبێت بە مەرجی مانەوەی سیمای کۆن بێت. دووەم: هاندانی دارایی: حکومەت دەتوانێت بۆیە و چیمەنتۆی ڕووکار قەدەغە بکات و لە بەرامبەردا قەرز بدات بەو کەسانەی دەیانەوێت ماڵەکانیان بە بەرد و تەختە نۆژەن بکەنەوە. سێیەم: گەڕانەوە بۆ دار: پێویستە هان بدرێت دەرگا و پەنجەرەکان لە دار یان ڕەنگی دار دروست بکرێنەوە، نەک ئەلەمنیۆمی سپی و شین کە وەک پەڵەیەکی نامۆ دەردەکەون. کۆتایی: هەڵبژاردن لە دەستی ئێمەدایە تەوێڵە لەبەردەم دوو ڕێیاندایە؛ یان دەبێتە شارۆچکەیەکی بێ ناسنامەی پڕ لە کۆنکرێت کە دوای دە ساڵی تر کەس ئارەزووی سەردانی ناکات، یان دەبێتە نموونەیەکی جیهانی وەک دەستە خوشکەکانی لە دیوی ڕۆژهەڵات. پاراستنی تەلارسازیی تەوێڵە تەنها ئەرکی شارەوانی نییە، ئەرکی ئەخلاقیی هەر تاکێکە کە دەیەوێت نەوەی داهاتوو بزانن "ئێمە کێ بووین". با ڕێگە نەدەین دەنگی "میکسەر و بلۆک" زاڵ بێت بەسەر ئاوازی "بەرد و دار"دا. تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی تەلارسازیی هەورامان دیواری وشکەچن (Dry Stone Wall): دیوار بەبێ بەکارهێنانی قوڕ و چیمەنتۆ، تەنها بە هونەری دانانی بەرد لەسەر بەرد. پلەبەندی (Terracing): گونجاندنی بینا لەگەڵ لێژیی شاخ بۆ کەمکردنەوەی مەترسی داڕمان و پاراستنی زەوی کشتوکاڵی. ئاراستەی باشوور: زۆربەی خانووەکان ڕووەو باشوورن بۆ وەرگرتنی زۆرترین تیشکی خۆر لە زستاندا.2 پۆینت
-
⚡پێوەرێکی سەرەکی و پێویست بۆ هەڵسەنگاندنی پرۆژەکانی وزە: (LCOE)
تێچووی ئاستی وزە/ کارەبا (LCOE) Levelized Cost of Energy/Electricity ، تاکە گرنگترین پێوەرە بۆ هەڵسەنگاندن و بەراوردکردنی تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنەری وزە. 🔍 پێناسەیەکی سادەی تێچووی ئاستی کارەبا (LCOE): LCOE بڕی تێچووی بەرهەمهێنانی 1 کیلۆوات کاتژمێری کارەبا بە درێژایی تەمەنی وێستگەی کارەبا یان سیستەمی وزە دەپێوێت کە هەموو لایەنە داراییەکانی پڕۆژەکە لەخۆ دەگرێت، لەوانە: ✔ تێچووی سەرمایە (CAPEX): وەبەرهێنانی سەرەتایی بۆ بیناسازی و کەلوپەل. ✔ تێچووی کارپێکردن و چاودێریکردن (OPEX): تێچووی ڕۆتینی بە درێژایی تەمەنی سیستەمەکە. ✔ تێچووی سووتەمەنی (ئەگەر گونجاو بێت): تێچووی سووتەمەنی (بۆ نمونە گازی سروشتی، خەڵووز) بە تێپەڕبوونی کات. ✔ تێچووی دارایی: تێچووی سەرمایە، زۆرجار وەک رێژەی کەمبونەوە مەمەڵەی لەگەڵ دەکرێت. ✔ ماوەی تەمەنی سیستەم و بەرهەمی وزە: ماوە و کۆی وزەی بەرهەمهێنراو. ⚖️ بۆچی LCOE بۆ بەراوردکردن گرنگە LCOE بەراوردێکی ڕاستەقینە لەنێوان سەرچاوە و پڕۆژە جیاوازەکانی وزە دابین دەکات. ستانداردێکی زۆر بەسودە بۆ دیاریکردنی توانای ئابووری درێژخایەن. بەکاردێت بۆ بەراوردکردنی: ✔ تەکنەلۆژیا بەرامبەر تەکنەلۆژیا: وزەی خۆر بەرامبەر مۆلیدەی دیزڵ؛ وزەی با بەرامبەر تۆرباین گازی؛ خەڵوز بەرامبەر گازی سروشتی ✔ وزەی نوێبووەوە بەرامبەر وزەی نوێنەبووەوە: هەڵسەنگاندنی خاڵی یەکسانی ئابووری. ✔ پڕۆژە بەرامبەر پرۆژە: بۆنمونە دوو پرۆژەی وزەی خۆر (پڕۆژەی A) بەرامبەر (پڕۆژەی B) لە شوێن یان بینا و کەلوپەلی جیاواز. تەنانەت ئەگەر پڕۆژەکان وەبەرهێنانی سەرەتایی (CAPEX) و تێچوونی بەردەوامی (OPEX، سووتەمەنی) زۆر جیاوازیان هەبێت، LCOE نیشانی دەدات کام سیستەم لە کۆتاییدا هەرزانترین وزە بەرهەم دەهێنێت لە درێژخایەندا. 🔢 چۆنیەتی ئەژمارکردنی LCOE: دەتوانرێت LCOE بە وەرگرتنی بەهای ئێستای کۆی تێچووی بنیاتنان و کارپێکردنی سەرمایەی بەرهەمهێنانی کارەبا هەژمار بکرێت. ئەم ژمارەیە دابەش دەکرێت بەسەر کۆی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ماوەی تەمەنی پڕۆژەکە. کۆی تێچوونەکانی پەیوەست بە پڕۆژەکە بە شێوەیەکی گشتی ئەمانە لەخۆ دەگرێت: تێچووی سەرەتایی خەرجیەکانی وەبەرهێنان (I) خەرجیەکانی پاراستن و کارپێکردن (M) خەرجیەکانی سووتەمەنی (ئەگەر پێویست بێت) (F) کۆی بەرهەمی بەرهەمهێنانی وزە ئەمانە لەخۆ دەگرێت: کۆی هەموو کارەبای بەرهەمهێنراو (E) دوایین دوو هۆکاری گرنگ کە دەبێت لە هاوکێشەکەدا ڕەچاو بکرێن بریتین لە: ڕێژەی داشکاندنی پڕۆژەکە (r) تەمەنی سیستەم (n) ✅هاوکێشەی تێچووی ئاستی کارەبا (LCOE) : LCOE = Σ[(It + Mt + Ft) / (1 + r)t] / Σ[(Et/(1 + r)t] فایلی هاوپێچ بریتییە لە تێمپلەیتی ئەژمارکردنی LCOE بۆ پڕۆژەیەک وەک نمونە پیشان دراوە. هەروەها نمونەیەکی ئاسانتر بە گشتی وەک خەمڵاندنێک بۆ ئە پرۆژانەی کە خۆم کارم تێدا کردوە تێچووی ئاستی کارەبا (LCOE) لە ئیستادا بۆ پرۆژەی وزەی خۆر بۆ قەبارەی بازرگانی لە کوردستان لە نێوان ٦٠ دینار بۆ ٨٠ دینار دبێت لە کاتێکتدا تێچووی ئاستی کارەبا (LCOE) بۆ مۆلیدەی دیزڵ لە نێوان ٢٢٥ دینار بۆ ٢٧٥ دینار دەبێت. (ئەمە وەک بەرچاو ڕونیە لە پرۆژەکاندا لەوانەیە کەمتر یاخود زیاتر بێت بە گوێرەی قەبارەو سێوازی پرۆژەکان ، ئاسانە دەتوانرێت هاوکێشەکە بەکار بهێنرێت بۆ زانینی ئەنجامی ڕاستەقینەی هەر پرۆژەیەکی وزە) . بە هیوای سود. ئەندازیاری کارەبا- فریدون فرج LCOE.xlsx2 پۆینت
-
گرنگی دیزاینی پێش وەختە بۆ پڕۆژەکانی ووزەی خۆر
بە خۆشحاڵیەوە ئەوەی تێبینی دەکەین ڕۆشنبیری و گەشەسەندنی پڕۆژەکانی وزەی نوێبووەوە، بەتایبەتی وزەی خۆرە لە نێو هاوڵاتیان و خاوەن پڕۆژە بازرگانییەکاندا . بەڵام هەندێکیان بەدورنین لە هەڵە و کێشەی تەکنیکی ئەوەی تێبینیم کردوە نەبونی نەخشەی ئەندازیاری یە لە سەرەتای هەندێک لە پرۆژەکاندا ئەمەش هۆکاربوو ئەم بابەتە بنوسم. لەم چەند خاڵەی خوارەوە گرنگی نەخشەی ئەندازیاری پێش دەستپێکی پڕۆژە دەخەمە ڕوو: ١.کەمکردنەوەی هەڵە تەکنیکییەکان و بەرهەمهێنانی وزەی زیاتر/ دیزاینێکی گونجاو لێکۆڵینەوە لە شوێن، تیشکی خۆر، سێبەر، دابەشکاری پەنێڵەکان (String Layout) و توانای ئینڤێرتەر دەکات، ئەمەش دڵنیایی دەدات کە سیستەمەکە زۆرترین وزەی دەستکەوتوو بەرهەم بهێنێت و هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی بڕی kWh بەرهەمهاتووی ساڵانە. ٢ .سەلامەتی و پابەندبوون بە ستانداردەکان/ پێویستە پەیڕەوی ستانداردەکان و ڕێنماییەکانی وەزارەتی کارەبا بکەن. هەڵبژاردنی قەبارەی کێبڵ، ئامێرەکانی پاراستن (Protection)، سیستەمی بە زەویکردن (Grounding) و دژە بروسکە هۆکارن بۆ کەمبونەوەی ئەگەری ئاگرکەوتنەوە و مەترسییە کارەباییەکان. ٣. پلاندانانی ورد بۆ تێچوو و بڕو قەبارەی مەوادی پێویست/ نەخشەی ئەندازیاری دەرخستەی بڕی مەوادەکان (BOQ) بە وردی و قەبارەی دروستی (پەنێڵ، ئینڤێرتەر، گۆڕەرەکان) دابین دەکات. ئەمەش ڕێگری دەکات لە تێچووی زیادە و نەخەمڵێنراو لە کاتی جێبەجێکردندا. ٤. بەستنەوەی بە تۆڕی نیشتمانی/ نەخشەی ئەندازیاری هاوکارە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی تۆڕی نیشتمانی،لە پاش لێکۆڵینەوە لە لۆد فڵۆ (Load Flow)، ئاستی شۆرت سێرکت، شەپۆلە هارمۆنیکەکان و قەبارەی گۆڕەرەکان (Transformer) . ٥. سەقامگیری/ شیکاری بەرگری با (Wind Load Analysis)، و نەخشەی بنچینە (Foundation) و پشکنینی خاک،هۆکارە لە کەمکردنەوەی زیانەکانی کەش و هەوا و ڕوداوی نەخوازراو. ٦. ڕەزامەندی خێراتر و جێبەجێکردنی ئاسانتر نەخشە ئەندازیارییەکان یارمەتیدەرن بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندییەکان بە خێرایی و ڕێنمایی تیمەکانی جێبەجێکردن (EPC) دەکەن، کە ئەمەش هەڵە و دووبارەکردنەوەی کار و تێچووی زیادە کەم دەکاتەوە. دەرەنجام// پێویستە نەخشەی ئەندازیاری پێوسیتیەکی بنەڕەتییە بەتایبەتی ئەو پڕۆژانەی قەبارەکەیان نزیک ١ مێگاوات یان زیاترە، ڕاستە کرێی خزمەتگوزاری پیشەیی بۆ خزمەتگوزاری نەخشەی ئەندازیاری بەجیا لە سەرەتادا تێچویەکی کەم بۆ پڕۆژەکە زیاد دەکات بەڵام بەردەستبونی نەخشەی ئەندازیاری پێش یەکلاکردنەوەی کۆمپانیای جێبەجێکار و دواکردنی کەرەستە هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی تێچوو و کەمکردنەوەی هەڵە تەکنیکییەکان و بەرهەمهێنانی وزەی زیاتر و کارکردنی تەندروست و سەلامەتی و سەرکەوتنی درێژخایەنی پڕۆژەکە. هەندێك لە و بەشە سەرەکییانەی لە نەخشەی ئەندازیاری پڕۆژەی وزەی خۆردا دەبینرێت بە گوێرەی پێوسیتی پڕۆژەکە: • Site Survey & Assessment: • PV System Engineering Design: • Structural Design: • Fire Protection System Design: • Water Cleaning System Design: • Grid Interconnection Design: • Technical Deliverables: • SCADA Design: ئەندازیاری کارەبا - فەرەیدون فەرەج faraidun.faraj.fathulla@gmail.com2 پۆینت
-
گرنگی دیزاینی پێش وەختە بۆ پڕۆژەکانی ووزەی خۆر
2 پۆینت
-
زانستی بەکارهێنانی ڕەنگ لە دیزاینی ناوەوە دا
دیزاینی ناوەوە (Interior Design) یەکێکە لە بەشە هەرە گرنگەکانی هونەری تەلارسازی کە دەتوانرێت بورتەێت زانستێکی تەواو سەربەخۆیە و لە گەڵ هونەری تەلارسازی دا یەک دەگرن، کە ئەمیش وەکو گشت زانستەکانی تر چەند یاسا و ڕێسایەکی تایبەت بە خۆی هەیە کە ئەگەر بێت و ئەویاسایانە یان هاوکێشانە پەیڕەو نەکرێت ئەوا دیزاینەکە بە هەڵە دا دەڕوات و دەتوانین بڵێین کە شکست دەهێنێت. لە گرینگترین ئەو خاڵانەی کە پێویستە لە دیزاینی ناوەوە دا جێبەجێ بکرێت: گونجاندنی شێوەی دیزاینەکە لە گەڵ کار (Function) ی شوێنەکە: ئەمەش یەکێکە لە خاڵە هەرە گرنگەکان کە پێویستە ڕەچاو بکرێت لە دیزاینی ناوەوە دا ئەمیش بە گونجاندنی شێوازی دیزاینەکە و ئەو شکڵ و شێوانەی کە بەکار دەهێنرێن لە دیزاینی ناوەوە دا لە گەڵ کاری شوێنەکە یان ناوچەکە، بۆ نمونە کاتێک دیزاینێکی ناوەوە بۆ ژورێکی نوستن دەکەی پێویستە لە ڕوی بەکار هێنانی شکڵ و ڕوخسار جیاواز بێت لەو دیزاینەی کە بۆ ئۆفیسێک دەکرێت. گونجاندنی شێوەی دیزاینەکە لە گەڵ ئەو کەسەی کە بە کاری دەهێنێ: ئەمەش زۆر گرنگە و پێویستە ڕەچاو بکرێت و بگونجێنرێت لە گەڵ ئەو کەسەی یان کەسانەی کە لەو شوێنە دا کار دەکەن و ئەو شوێنە بە کار دەهێنن، بۆ نمونە کاتێک ژورێکی نوستن دیزاین دەکەی پێویستە ڕەچاوی ئەوە بکەی کە ئەو کەسەی ئەو نوستنە بە کار دەهێنێت، کوڕە یان کچ، گەنجە یان بەتەمەن، پاشان لەو ڕوەوە بڕیار بدەی کە دیزاینەکەت بە چ شێوازێک دەکەی. گونجاندنی ڕەنگی بەکار هاتوو: پێویستە کار بۆ ئەوە بکرێت کە ئەو ڕەنگانەی بە کار دەهێنرێن گونجاو بن لە گەڵ یەکتری بە شێوەیەک کە ئەمیش کاریگەری تەمەن و شێوازی کار و جۆری تۆنی ڕەنگی لە سەر بێت، کە ئەمانیش بە گشتی دوو جۆر و دوو شێوازی هەیە کە لە خوارەوە دا بە درێژی ڕوون کراوەتەوە. جۆرەکانی ڕەنگ: ڕەنگە ساردەکان: ئەو ڕەنگانە دەگرێتەوە کە لە نێوان ڕەنگی شین و سەوز دان یان ئەو ڕەنگانەی کە لە نێوان پلەی 0 - 500 دان بە گوێرەی پێوەری مایرد، ئەم ڕەنگانەش ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە دیزاینی ناوەوە دا و بە گشتی کار لە سەر هێور کردنەوەی لایەنی دەرونی کەسەکان دەکات و هێواشی و وەستانی تێدایە و لە هەندێک ناوچە دا بە کار دەهێنرێت کە پێویستیان بە جم و جوڵ نیە وەک نەخۆشخانە و ئەو شوێنانەی کە کرێکار کاری تێدا دەکات یان لە هەندێک دیزاینی ماڵ دا. دابەش بونی ڕەنگەکان بە گوێرەی پلەی گەرمی بە گوێرەی پێوەری مایەر ڕەنگە ساردەکان و ڕەنگە گەرمەکان ڕەنگە گەرمەکان: ئەو ڕەنگانە دەگرێتەوە کە لە نێوان ڕەنگی زەرد و سور دان یان ئەو ڕەنگانەی کە پلەی گەرمیان لە نێوان 500-1000 دایە بە گوێرەی پێوەری مایرد، ئەم ڕەنگانەش ڕۆڵی سەرەکیان هەیە لە سەر لایەنی دەرونی ئەو کەسانەی کە دیزاینەکەیان بۆ دەکرێت یان بە کاری دەهێنن، بە گشتی ئەم ڕەنگانە واتای وروژاندن و جوڵە و وزەیان تێدایە و وا لە کەسەکان دەکات کە هەست بە جم و جۆڵ و وزە بکەن لەو شوێنانەش بە کار دەهێنرێت کە ئەو شێوازەیان پێویستە بۆ نمونە لە چێشتخانەکاندا یان دیزاینی ناوەوەی ئەکەی نیشتەجێبوون دا ئەو شوێنانەی کە واتای جوڵەیان تێدایە . شێوازەکانی بە کار هێنانی ڕەنگ: بە شێوەی هارمۆنی (گونجاندن): واتە بەکار هێنانی ڕەنگە نزیک لە یەکەکان ئەمەش بە هەمان شێوە بە گوێرەی ئەو شوێنەی یان شکڵەی کە بە کاری دەهێنی، زۆر جار بۆ ئەوەی شوێنێک یان دیزاینێکی ئاڵۆزی پێ سادە بکرێتەوە و وای لێ بکرێت کە واتایەکی سادەی هەبێت. بە شێوەی کۆنتراست (دژیەک): واتە گونجاندنی ئەو ڕەنفانەی کە دژ بەیەکن لە جۆرێتی و تۆخێتی ئەو ڕەنگە ، ئەمەش بە کار دەهێنرێت بۆ دەرخستنی ناوچەیەیک یان شکڵێک لە دیزاینەکە دا و نیشاندانی بە شێوەیەکی زۆر ئاشکرا، چونکە لەم شێوازەدا ڕەنگێک دەبێ بە زاڵ کە ڕاستەوخۆ چاو بە لای خۆیدا ڕادەکێشی و ڕەنگێکیش دەبێ بە بەزیو کە لە لایەن چاوەوە ئیهمال دەکرێت. ئەمانەی خوارەوە چەند نمونەیەکی بەکار هێنان و کاریگەری ڕەنگەکانە لە دیزاین دا: وەرگرتنی بیرۆکەی ڕەنگ: ڕەنگەکانیش وەک هەمو دیزاینێکی تر پێویستە بیرۆکەی لە پشتەوە بێت و بێ بیرۆکە ناتوانی ڕەنگەکان دیری بکەیت، زۆر جار بیرۆکەکان لە سروشتەوە وەردەگیرێن یان هەندێک جار بیرۆکەکە لە پێکهاتەیەکی ناو دیزاینەکەوەردەگیرێت وجاری واش هەیە کە شێوازی دیزاینەکە ڕەنگەکان دیاری دەکات ، بۆ نمونە کاتێک کە کار لە دیزاینی ناوەوەی یاریگایەکی تۆپی پێ دەکەی ئەوا تۆ ناچاری ڕەنگەکنت لە گەڵ ڕەنگی سەوزی چیمەنی ناو یاریگاکەدا بگونجێنی ، ... وە هەروەها. ئەمانە چەند بیرۆکەیەکن بۆ وەرگرتنی ڕەنگەکانن هیوادارم بابەتەکەم سودی هەبێت بۆتان و هەر تێبینیەک یان زیاد کردنێکتان هەبوو تکایە لە خوارەوە بینوسە و وەڵامێک دابنێ لە سەری. وەرگیراوە لە ماڵپەڕی تەلارساز ەوە2 پۆینت
-
دیدێكی ئەندازیارانە بۆ ... كارەساتە سروشتیەكان و چۆنێتی ڕووبەوڕووبونەوەیان
دەست خۆش بابەتێکی جوانە... پێویستە هەوڵ بدرێت بۆ جێبەجێ کردنی..1 پۆینت
-
دیدێكی ئەندازیارانە بۆ ... كارەساتە سروشتیەكان و چۆنێتی ڕووبەوڕووبونەوەیان
دەست خۆش کاك @nawzad mohandis بابەتێکی جوانە و لە جێ خۆیدایە..1 پۆینت
-
چۆن وزەی خۆر بوو بە هەرزانترین سەرچاوەی وزە لە جیهاندا/ وانەیەک بۆ ئەندازیاران و سیاسەتمەدارانی وزە لەکوردستان
دەستەکانت خۆش بێت. بابەتێکی جوانە. لە ئێستا دا لەو جۆرە بابەتانە زۆر پێویستن.1 پۆینت
-
⚡پێوەرێکی سەرەکی و پێویست بۆ هەڵسەنگاندنی پرۆژەکانی وزە: (LCOE)
زۆر سوپاس کاک ئەندازیار @خەڵات جەلال1 پۆینت
-
⚡پێوەرێکی سەرەکی و پێویست بۆ هەڵسەنگاندنی پرۆژەکانی وزە: (LCOE)
دەستەکانت خۆش بێت کاک @ئەندازیار فریدون فرج ، بابەتێکی بەپێز و جوانت نوسیوە. هیوای بەردەوامیت بۆ دەخوازم1 پۆینت
-
گرنگی دیزاینی پێش وەختە بۆ پڕۆژەکانی ووزەی خۆر
1 پۆینت