Jump to content
ئەپ بە کار بهێنە

شێوازێکی باشتری بەکارهێنان. زانیاری زیاتر.

یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان

ئەپێکی تایبەت کە لە سەر شاشەی مۆبایلەکەت دادەنرێت و دەتوانرێت لە ڕێیەوە ئاگانامەکان و نۆتیفیکەیشنەکانت پێ بگات.

بۆ دابەزاندنی ئەم ئەپە بۆ IOS و iPadOS
  1. Tap the Share icon in Safari
  2. Scroll the menu and tap Add to Home Screen.
  3. Tap Add in the top-right corner.
بۆ دەبەزاندنی ئەم ئەپە بۆ ئەندرۆید
  1. کلیك لە ٣ دۆت (⋮) ی بەشی سەرەوە لای دەستە ڕاستی براوسەرەکەت بکە .
  2. پەنجە بنێ بە Add to Home screen یان Install app.
  3. پەنجە بنێ بە Install دا بۆ دڵنیا بونەوە.
دانراوە

یەکێک لەو پڕۆژانەی کە لەم دوایانەدا کاری لەسەر دەکەم لە پارێزگای مانیتۆبا لە وڵاتی کەنەدا کە هێشتا نەچۆتە باری جێبەجێ کردنەوە بریتییە لە (Carbon Injection) دەرزیکردنی کاربۆن بۆ چینەکانی ژێر زەوی کە دەبێت لە 1000م زیاتر بێت. وەک بزانن لاندفیلەکان وەیان کارگە پیشەسازییەکان رێژەیەکی زۆر لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن CO2 دەردەدەن و کە دەتوانن بیخەنە قووڵایی ژێر زەوی و لەوێ دا لە پێکهاتەی جێگیردا هەڵیدەگرین کە لەگەل چینی ئاوی خوێی وبەردەکاندا (Saline Formations) تێکەڵ دەبێت.

هەرچەندە زانیاری کەمە ئەمە یەکەم پرۆژەمە بەلام ڕۆڵی من هەڵسەنگاندنی پرۆژەکەیە لە رووی رێنمایی حکومەتی فیدراڵی کەنەدا وە، پشتڕاستکردنەوەی ناوچە سەلامەتەکانی دەرزی لێدان، و دڵنیابوون لەوەی کە دیزاینەکە لەگەڵ پێداویستییە ژینگەییەکاندا دەگونجێت. ئامانج لێی کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوییە و لە هەمان کاتدا دەبێت شوێنەکە بە جێگیری و چاودێرییەکی بەردەوامی باش بهێڵرێتەوە.

شارەوانییەکان گرنگی بەم بابەتە دەدەن، چونکە هاندانە داراییەکان بەهێزن. بۆ نموونە لە ئەمریکا، بەشی 45Q باجی سەرەکی بۆ هەر تۆنێک CO2 کە هەڵگیراوە دەبەخشرێت. لە کەنەدا، جیاوازە بەرنامە فیدراڵی و پارێزگاکان پارەی هاوشێوە و پشتگیری تەکنەلۆژیای پاک پێشکەش دەکەن واتە دەتوانن بوجدەی زیاتر وەربگرن.

ئەمەش دەرزی کاربۆنی دەبێتە هەم ئامرازێکی کەشوهەوا و هەم بۆ دەرفەتێکی ئابووری، یارمەتی شارەوانیەکان دەدات بۆ دەستەبەرکردنی بودجە و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی پڕۆژەکان لە رووی ژینگەوە.

One of the projects I am currently evaluating in Manitoba is a carbon injection initiative that has not yet been implemented. Landfills and industrial plants release significant amounts of CO₂, and the idea is to capture that gas and place it deep underground in stable geological layers where it binds with saline formations and remains contained.

This is my first carbon injection project, and my responsibility is to review it against Canadian federal guidelines, confirm that the proposed injection zones are safe, and ensure the design meets all environmental requirements. The goal is to lower emissions while keeping the site stable and properly monitored.

Municipalities are interested because the financial incentives are substantial. In the United States, Section 45Q provides major tax credits for every tonne of CO₂ stored. In Canada, federal and provincial programs offer similar funding and clean-technology support, which increases available budgets for local governments.

Carbon injection becomes both a climate solution and an economic opportunity. It helps municipalities secure funding, manage environmental risk, and advance long-term sustainability goals.

Carbon Injection.jpg

Fig.01 Carbon dioxide (CO2CO sub 2 CO2) injection well

Carbon Injection - Layers.jpg

Fig.02 Illustration the process of Carbon Capture and Storage (CCS)

Featured Replies

هیچ پۆستێکی لێ نیە تا نیشان بدرێت

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەی خۆتەوە پۆستی بکەی.

میوان
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

Configure browser push notifications

Chrome (Android)
  1. Tap the lock icon next to the address bar.
  2. Tap Permissions → Notifications.
  3. Adjust your preference.
Chrome (Desktop)
  1. Click the padlock icon in the address bar.
  2. Select Site settings.
  3. Find Notifications and adjust your preference.