5 كاتژمێر لەمەوپێش5 کاژمێر دانراوە چین یەکەم ‘دکتۆرای پراکتیکی’ خۆی دەبەخشێت - گۆڕینی سەرنج لە توێژینەوەکانەوە بۆ بەرهەمەکان.گۆفاری نایجەر ڕاپۆرتێك دەکات بۆ ڕێڕەوێکی نوێی دکتۆرا لە چین وە دانپێدانانی داهێنانی جیهانی ڕاستەقینە، خەڵاتکردنی دکتۆرا لەسەر بنەمای بەرهەم و دەرئەنجامە پراکتیکییەکان، نەک تێزە ئەکادیمییە تەقلیدییەکان.لەم ساتە گرنگەدا بۆ پەروەردەی ئەندازیاری، خوێندکارێکی ئەندازیاری شارستانی (ژێنگ هێهوی) گفتوگۆی توێژینەوەی دکتۆراکەی کرد بە پێشکەشکردنی کۆمەڵێک بلۆکی پۆڵا بەهێزکراو کە هاوشێوەی لێگۆیە کە بۆ دروستکردنی پایلۆنی پردەکان دیزاین کراون - پێویست بە هیچ تێزێک ناکات. لی جیانگ، کە یەکێکە لە پرۆفیسۆرەکانی زانکۆی نانجینگ دەڵێت."کەلێنێکی گەورە هەیە لە نێوان ئەو زانیارییە تیۆریانەی کە لە کتێبەکانەوە فێری دەبن و ئەو توانایە دەستکردەی کۆمەڵگاکەمان لێیانەوە پێویستی پێیەتی."ئەمەش گۆڕانکارییەکی فراوانتر لە ڕاهێنانی دکتۆرادا نیشان دەدات، لە گرنگیدان بە تیۆری و بڵاوکردنەوە بەرەو توێژینەوەی پراکتیکی و چارەسەرکردنی کێشەی کارپێکراو.تا ئێستا لانیکەم ١١ دکتۆرای ئەندازیاری لە چین لە ژێر ئەم ڕێبازەدا بەخشراون.لەگەڵ خێراتر جووڵەی پیشەسازییەکان، دیمەنی توێژینەوە وردە وردە دەگۆڕێت بۆ ناسینەوە و خەڵاتکردنی توێژینەوە کارپێکراوەکان و چارەسەرییەکان شانبەشانی بەرهەمە ئەکادیمییە تەقلیدییەکان.
چین یەکەم ‘دکتۆرای پراکتیکی’ خۆی دەبەخشێت - گۆڕینی سەرنج لە توێژینەوەکانەوە بۆ بەرهەمەکان.

گۆفاری نایجەر ڕاپۆرتێك دەکات بۆ ڕێڕەوێکی نوێی دکتۆرا لە چین وە دانپێدانانی داهێنانی جیهانی ڕاستەقینە، خەڵاتکردنی دکتۆرا لەسەر بنەمای بەرهەم و دەرئەنجامە پراکتیکییەکان، نەک تێزە ئەکادیمییە تەقلیدییەکان.
لەم ساتە گرنگەدا بۆ پەروەردەی ئەندازیاری، خوێندکارێکی ئەندازیاری شارستانی (ژێنگ هێهوی) گفتوگۆی توێژینەوەی دکتۆراکەی کرد بە پێشکەشکردنی کۆمەڵێک بلۆکی پۆڵا بەهێزکراو کە هاوشێوەی لێگۆیە کە بۆ دروستکردنی پایلۆنی پردەکان دیزاین کراون - پێویست بە هیچ تێزێک ناکات.
لی جیانگ، کە یەکێکە لە پرۆفیسۆرەکانی زانکۆی نانجینگ دەڵێت."کەلێنێکی گەورە هەیە لە نێوان ئەو زانیارییە تیۆریانەی کە لە کتێبەکانەوە فێری دەبن و ئەو توانایە دەستکردەی کۆمەڵگاکەمان لێیانەوە پێویستی پێیەتی."
ئەمەش گۆڕانکارییەکی فراوانتر لە ڕاهێنانی دکتۆرادا نیشان دەدات، لە گرنگیدان بە تیۆری و بڵاوکردنەوە بەرەو توێژینەوەی پراکتیکی و چارەسەرکردنی کێشەی کارپێکراو.
تا ئێستا لانیکەم ١١ دکتۆرای ئەندازیاری لە چین لە ژێر ئەم ڕێبازەدا بەخشراون.
لەگەڵ خێراتر جووڵەی پیشەسازییەکان، دیمەنی توێژینەوە وردە وردە دەگۆڕێت بۆ ناسینەوە و خەڵاتکردنی توێژینەوە کارپێکراوەکان و چارەسەرییەکان شانبەشانی بەرهەمە ئەکادیمییە تەقلیدییەکان.