Jump to content
ئەپ بە کار بهێنە

شێوازێکی باشتری بەکارهێنان. زانیاری زیاتر.

یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان

ئەپێکی تایبەت کە لە سەر شاشەی مۆبایلەکەت دادەنرێت و دەتوانرێت لە ڕێیەوە ئاگانامەکان و نۆتیفیکەیشنەکانت پێ بگات.

بۆ دابەزاندنی ئەم ئەپە بۆ IOS و iPadOS
  1. Tap the Share icon in Safari
  2. Scroll the menu and tap Add to Home Screen.
  3. Tap Add in the top-right corner.
بۆ دەبەزاندنی ئەم ئەپە بۆ ئەندرۆید
  1. کلیك لە ٣ دۆت (⋮) ی بەشی سەرەوە لای دەستە ڕاستی براوسەرەکەت بکە .
  2. پەنجە بنێ بە Add to Home screen یان Install app.
  3. پەنجە بنێ بە Install دا بۆ دڵنیا بونەوە.
دانراوە

Designer (80).png

ئەوەی پالنەربوو بۆ نوسینی ئەم پۆستەم دیاردەی بانگەشەی داهێنانە بەبێ بونی بەڵگەی زانستی بۆ نمونە دوبارەبونەوەی ئەم دیاردەیە بوو لە دوو پێشانگای جیاواز ولە دوو ووڵاتی جیاواز لەمساڵدا واتە ساڵی ٢٠٢٦  هەربۆیە بەدواداچونم بۆ کرد.

بابەتی یەکەمیان لە پیشانگای نوێودەولەتی بەغداد لە بەرواری ١٠-١٢/١/٢٠٢٦ ، مۆلیدەیەکی وزەی نوێبوەوە  نیماش کراوە بانگەشەی ئەوەی بۆ کراوە بەردەوام کارەبای خاوێن بەرهەم دەهێنێت بەبێ پێویستی سوتەمەنی بەتوانای مێگا وات و زیاتریش ، هەر لەکاتی نمایشەکەدا ئەندازیاری پسپۆڕ لە بواری وزەی نوێبوەوە سەردانی کردون و داوای زانیاری و داتای تەکنیکی یاخود ئەنجامی تاقیکرنەوەی لەلایەن نێوەندێکی سەربەخۆ یاخود بڕوانامەی تاقیگەیەکی نێودەوڵەتی کردوە ئامادە نەبون هیچ زانیاریەک بیشان بدەن بۆ پشتراستکردنەوەی بانگەشەکەیان. لە پاش ئەوە بۆ بەدواداچونی زیاتر ڕاستەوخۆ چەند پشکنینێکی سەرەتاییان بۆ مۆلیدەکە کردوە دەرکەوتووە ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکرێت وانیە و تەنانەت هیچ لۆدێک لەسەر مۆلیدەکە نەبوە هیچ ئاماژەیەک نەبوە کە پشتراستی بکاتەوە ئەم مۆلیدەیە کارەبای خاوێنی راستەقینە بەرهەم دەهێنێت .  

بابەتی دوەمیان لە CES (پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەر) پێشانگایەکی ساڵانەی بازرگانی تەکنەلۆژیایە — یەکێکە لە گەورەترین پیشانگاکانی جیهان  لە بەرواری ٦-٩/١/٢٠٢٦  لە لاس ڤێگاس لە ویلایەتی نیڤادا لە ئەمریکا بەڕێوەچووە.  بەهەمان شێوە بانگەشە بۆ باتریەکی دۆخی ڕەق کراوە بە ناوی Donut Lab’s Solid-State Battery  کە گوایە بەردەستە بۆ بەرهەمهینان بە کۆبۆ پرکردنەوەی پێداویستی بازاری باتری

 کە تواناکانی بەم شێوەیە بڵاوکراوەتەوە  

چڕی وزە  ٤٠٠ وات کاتژمێت / کیلۆگرام  (نزیکەی لە ٢٥٪ زیاترلە باتری بەردەستی بازار )

لە ماوەی تە نها پێنج خولەکدا بە تەواوی واتە (١٠٠٪) بارگاوی دەبێتەوە

توانای خولی بارگاوی کردنەوەی تا ١٠٠ هەزار خولە  (واتە: ئەگەر ڕۆژی یەک جار بارگاوی بکرێتەوە دەکاتە زیاتر لە ٢٧٠ ساڵ. )

⁠ ⁠لەڕادەبەدەر سەلامەت

بە توانای ٩٩٪ کاردەکات لە کەشوهەوای ساردی 30 °C خوار سفر

⁠⁠لە کەرەستەی خاوی بەردەست لە جیهاندا دروستکراوە ( واتە پیویستی بەکەرەستەی دەگمەن و گرانبەها نیە )

بە تێچووی کەمتر لە باتری  لیسیۆم ئایۆن

ئەمانە هەموو هەواڵی دڵخۆشن بەلام بەهەمان شێوە گومانی زۆری لای پسۆران دروست کردوە.  بە تایبەتی کە کۆمپانیای ناوبراو ئامادەنین هیچ  ئەنجامی تاقیکرنەوەی لەلایەن نێوەندێکی سەربەخۆ یاخود بڕوانامەی تاقیگەیەکی نێودەوڵەتی بخەنەروو لە هەمووی گرنگتر باس لەوە دەکرێت بۆکسی ئەو باتریەی کە نمایش کراوە بەتاڵ بوەو کاری نەکردوە ! بە پێچەوانەی کۆمپانیا بالادەستەکان کە لە ئێستادا بە شێوەیەکی ئەکادیمی و زانستی کار دەکەن وەک تۆیۆتا، کوانتەمسکیپ، CATL و سامسۆنگ ، هەرچەندە هاوڕان لەوەی باتری دۆخی رەق باشترە بەڵام نەک بەو شێوەیەش کە  Donut Lab’s Solid-State Battery بانگەشی بۆ کردوە هەرەوها لە واقیعیدا کاتێکی زۆریان پێوسیتە بۆ گواستنەوە لە  قۆناغی نموونەی تاقیگەییەوە بۆ قۆناغی بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵ .

پەیامەکەم ئەوەیە

ئەوەندەی بەندە تێبینیم کردوە لە پێشانگاکانی کوردستان ئەم دیاردەیە نەبینراوە بەهەر هۆکارێک بێت جێگەی دلخۆشیە، بەڵام  ئەوەی جێگەی نیگەرانیە ئەم دیاردەیە بونی هەیە و تەنانەت پێشانگاو میدیا جیهانیەکان بەرەو لاڕێ و چەواشەکاری دەبرێن

 ئەگەر ڕاوێژ لەگەڵ کەسانی پسپۆر و شارەزادا نەکرێت پیش بڵاو کردنەوەی بابەتاکانیان گومان لەوادا نابێت  هۆکاردەبێت بۆ لەدەستدانی متمانە و کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر هەردامەزراوەو دەزگایەک کە پاڵپشتی بلاوبونەوەی بابەتی ئەندازیاری وتەکنەلۆجی نادروست بکات  کە لە ڕوی زانستیەوە پشتڕاست نەکرابیتەوە.

ئەندازیاری کارەبا - ڕاوێژکار

فریدون فرج فتح اللە

faraidun.faraj.fathulla@gmail.com

faraidun.fathulla@mof-eng.com

https://mof-eng.com

Featured Replies

هیچ پۆستێکی لێ نیە تا نیشان بدرێت

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەی خۆتەوە پۆستی بکەی.

میوان
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

Configure browser push notifications

Chrome (Android)
  1. Tap the lock icon next to the address bar.
  2. Tap Permissions → Notifications.
  3. Adjust your preference.
Chrome (Desktop)
  1. Click the padlock icon in the address bar.
  2. Select Site settings.
  3. Find Notifications and adjust your preference.