ئاشكرایە ڕوودانی كارەساتی سروشتی لەهەموو گۆشە و ناوچە و وڵاتێكی جیهاندا ڕوودەدات و بەدوای خۆشیدا زیانی گەورەی گیانی و ماڵی لێدەكەوێتەوە و تەنانەت جاری واهەیە ناوچەیەك بەتەواوەتی وێران و خاپور دەكات و كارەساتی دڵتەزێنی لێدەكەوێتەوە. كارەساتە سروشتیەكان هەمەجۆرن و لە هێز و گوڕ و كاریگەری وپانتایی جوگرافی وزەرەروزیانەكانیاندا جیاوازن.هەربۆیە لەجێگەیەك بۆ جێگەیەكی تر ئاسەوارەكانیان جیاوازە و ڕێوشوێنە خۆپارێزیەكانیش لێیان جیاوازترە.
كارەساتە سروشتیەكان هەموو ئەو ڕووداوانە دەگرێتەوە كە لەدەرەوەی توانا و دەسەڵاتی مرۆڤەكان ڕوودەدان و مرۆڤ لە كات و ساتی ڕوودانیاندا هیچ دەستێوەردانێكی نیە. لەگەڵ ئەوەی كە هەندێك كار و كردەوەی مرۆڤ ڕەنگە ڕێگەخۆشكەربێت بۆ ڕوودانیان.
كارەساتە سروشتییەكان وەكو، لافاو و بوومەلەرزە و گڕكان و داڕمانی زەوی و وشكە ساڵی و بێبارانی و بەبیابانبوون و خۆڵبارین وبەرزبونەوەی پلەی گەرما و گێژەڵوكە و زریانەكان و ئاگركەوتنەوەی دارستانەكان و ...هتد.دەگرێتەوە.
جا ڕوودانی ئەم كارەساتە سروشتیانە هیچ وڵات و ناوچەیەك ناپارێزن و هەمووان وەكو یەك دەگرێتەوە بەپێی گۆڕانی كەش وهەواكان لە وەرزەكانی ساڵدا.هەیانە بەهێز و كاریگەر و وێرانكەرن، و هەشیانە سووكتر و بێ زیانی گەورەی گیانی وماڵین.تائێستاش زانست و تەكنەلۆژیا پێشكەوتوەكانی سەردەمیش دەستەوستانە لەبەردەم ڕوودانیاندا و تەنها ئەوەندەیە ڕێوشوێنی خۆپارێزی پێشوەختە دەگرنە بەر بۆ كەمكردنەوەی ئاسەوارە وێرانكاریەكانیان.
كوردستانیش وەك بەشێكی گرنگ لە وڵاتی عێراق و هەڵكەوتە لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و تاڕادەیەك ناوچەیەكی شاخاوی و خاوەن كەشوهەوایەكی وەرزی بەپێی هەڵكەوتە جوگرافیاكەی دەكەوێتە بەر شەپۆل و كاریگەرییە كەشوهەواكانی دەریای سوور و كەنداوی عەرەبی و هندی و ناوچەكانی قەفقاس و لەڕۆژئاواشەوە دەكەوێتە بەر شەپۆلەكانی دەریای سپی ناوەڕاست.كە هەریەكەیان كاریگەری جۆراوجۆریان هەیە. كەواتە هەرێمی كوردستان دابڕاو نیە و هەموو كات چاوەڕوانی كارەساتی سروشتی لێدەكرێت.
لە پەراوێزی ڕوودانی ئەم لافاوەی ئەم ڕۆژانەی لە ناوچەكانی سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە و ...هتد.كە بەداخەوە بوە هۆی ڕوودانی كارەسات و زیانی گیانی و ماڵی زۆر بە هاوڵاتیان و شەقام و پرد و ئاوەڕۆ و و خوێندنگە و گەڕەكە نیشتەجێكان و ئۆتۆمبێل و باخ و دارستان و سەرچاوەی ماسی و بەنداوەكان و ..هتد.دەكرێت هۆكار و ڕێگاچارەسەریەكان دیاریبكەین بۆئەوەی دووبارە نەبنەوە و كارەساتی هاوشێوە ڕوونەدەنەوە.
هۆكارەكانی ڕوودانی ئەو كارەساتە چیبوون؟
وەك پێشتر باسمان كرد كارەساتە سروشتیەكان مرۆڤ دەستی لەڕوودانیاندا نیە و ناشتوانێت بەریان پێبگرێت و تائێستاش نەتوانراوە زانستیانە كات و سات و شوێنی ڕوودانیشیان دیاریبكرێت.بەڵام دەتوانرێت پێبینی ڕوودانیان بكرێت ولە پێش ڕوودانیاندا هەندێك ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگیرێتەبەر بۆ كەمكردنەوەی ئاسەوارە وێرانكاریەكانیان.وەك:
• هەموو ناوچە قەدەغەكراوە ئەندازیاری و سەلامەتیەكان لە پڕۆژەكان و پرد و ڕێگاوبانەكان و ناو شارەكاندا زۆر بەتوندی پارێزگاری لێبكرێت و هیچ كەس ولایەنێك بۆی نەبێت زیادەڕەویان لەسەر بكات.
• گرنگی زیاتر بە دروستكردنی ئاوەڕۆی صندوقی بدرێت و ناوچەی قەدەغكراوی دیاریبكرێت و ساڵانە و لەكاتی خۆیاندا صیانەبكرێن.
• كاری صیانەكردنی ساڵانە و وەرزانەی پردەكان و شەقامەكان و گۆمەكان و شیو و كەندەڵانەكان ئەنجامبدرێن.
• هەموو ئەو گەڕەك و ناوچانەی كە نزمن لەئاستی شەقامەكانەوە،گرنگە كە ئاوەڕۆی گەورە و فراوانیان بۆ دروستبكرێت بۆ دەرچوونی ئاو و باراناو و كۆنەبونەوەی لە جێگەیەكدا.
• دابینكردنی ئالیات و پێداویستیەكانی تری بەرگری شارستانی بۆ فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و ڕاهێنانی كارمەندەكانیان و ئامادەبونیان لە نزیك جێگە مەترسیدارەكانەوە.بۆ بەهاناچوون بە خێراترین كات.
بەم شێوەیە دەكرێت كە حكومەت و دامودەزگاكانی تاڕادەیەك كۆنتڕۆڵی ئەو كارەساتانە بكەن و لانی كەم زەرەروزیانەكانیان كەمبكەنەوە.بۆیە ئەركی حكومەتی هەرێم و دامودەزگاكانێتی كە كار بكات بۆ:
• قەرەبووكردنەوەی پێویستی زیانلێكەوتوان و لێقەومانانی ئەو كارەساتانە.
• سزادانی كەسان و لایەن و دامودەزگا كەمتەرخەمەكان.
• پاداشتكردنی كەسانی خەمخۆر و لایەنە پەیوەندیدارەكان كە ئەركی خۆیان بەباشترین شێوە ڕادەپەڕێنن. ،كارەساتە سروشتییەكان كارەستگەلێكن كە هەموان دەگرێتەوە بەبێ جیاوازی ئاین و مەزهەب و نەتەوە و جیاوازی چین و توێژەكان،بۆیە گرنگە كە گیانی هاوكاری و یارمەتیدان و دەستگیرۆیكردن لەناو كۆمەڵگاكەماندا بەهوشیاریەوە بڵاوبكرێتەوە و تۆخبكرێتەوە ،بۆئەوەی بەهەمووان كارەسات و مەترسی و فرمێسكەكانی یەكتری كەمبكەینەوە و وڵاتیشمان بپارێزین. با ئەم كارەساتی لافاوەش پەندێك بێت بۆ هەموان كە چیدی بەدەستی خۆمان ((مرۆڤ)) ڕێگە خۆشنەكەین بۆ ڕوودانی كارەساتە سروشتیەكان،بە زیادەڕەویكردنمان لەسەر سروشت لە خاك و ئاو و هەوا و پیسیان نەكەین و نەیانكەینە قوربانی خواست و ویستە تێرنەبوەكانمان بۆ دەستخستنی سەروەتوسامان و خۆدەوڵەمەند كردنی ناڕەوا.باهەموانمان خاك و نیشتیمانەكەمان لەخۆمان خۆشتربوێت و لە چاوتێبڕین و تەماحكاری خۆمان بیپارێزین چونكە نیشتیمانەكەمان سەرچاوەی ژیان و مان و بونمانە و چەندە ژینگەیەكی خاوێن و تەندروستمان هەبێت ئەوەندەش كۆمەڵگایەكی ئاسودە و بەختەوەر و پێشكەوتو و هوشیارمان دەبێت.
دیدێكی ئەندازیارانە بۆ ...
كارەساتە سروشتیەكان و چۆنێتی ڕووبەوڕووبونەوەیان
======================================
نەوزادی موهەندیس
nawzad mohandis - یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان

• ئاشكرایە زۆرێك لەو كارەساتە سروشتیانە وەرزین و دەكرێت پێشبینی ڕوودانیان بكرێت وەك وەرزەكانی هاوین و زستان بەشێوەیەكی گشتی،هەربۆیە دەكرێت كە ڕێوشوێتی خۆپارێزی بگیرێتە بەر پێش ڕوودانیان.
• لە هەرێمدا،دەكرێت كە پێش باران بارین و هەر لەناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەمەوە،شارەوانیەكان و دامودەزگا پەیوەندیدارەكان هەستن بە پاككردنەوە و بەردانی ڕووبار و كەندوشیوەكان وئاوەڕۆ صندوقیەكان و ناوشارەكان.
• چاكسازیكردنی هەردوولای ڕێگا و شەقامە ((شانەكان)) سەرەكیە ناوخۆیی و دەركیەكان.
• بەهەندوەرگرتن و حساب كردن بۆ زانیاریی و زانستە كەشوهەواییەكان و پشتگوێنەخستنی ئاگاداریەكان لەو بارەیەوە.
• چاكسازیكردنی بەردەوامی هەردوو شانەكانی پردەكان و گۆمەكان و توندوڵكردنەوەیان بەشێوەیەكی زانستی و ئەندازیاری.
بەم شێوەیە دەكرێت كە زەرەر و زیانەكان كەمبكرێتەوە و ڕێگە لەكارەساتی دڵتەزێن و وێرانكەر بگیرێت.
لەڕووی ئەندازیارییەوە چی بكرێت ؟
لەم بارەیەوە،دەكرێت هەموو ئەو پڕۆژە ئەندازیاریانەی كە لەلایەن كەرتی تایبەت و حكومەت و وەبەرهێنەرانەوە ئەنجامدەدرێن و جێبەجێدەكرێن،ئەم ڕێوشوێنانەیان تیادا بچەسپێنرێت:
• پێویستە هەموو شار و شارۆچكەیەك ماستەر پلانی تایبەت بەخۆی بۆ بكێشرێت و هەموو شارەوانیەكان بەپێی ئەو ماستەر پلانە پڕۆژەكان و خزمەتگوزاریەكان ئەنجامبدەن لەناو شار و لەدەرەوەی شار و شارۆچكەكاندا.
• ڕێگە بە هیچ زیادەڕۆییەك نەدرێت لە نزیك چەم و ڕووبار و بەنداو و پرد و شەقامە سەرەكیەكانەوە لەلایەن هاوڵاتیان وكۆمپانیاو وەبەرهێنەرانەوە.
• مەرج و پێوەرە ئەندازیاریەكان زۆر بەتوندی لە پڕۆژەكاندا جێبەجێبكرێن و لیژنەی بەدواداچوونی بەردەوام هەبێت لەكاتی جێبەجێكردنیاندا.و زانیاری و پێوانە ئەندازیاریەكانیش ساڵانە یان چەند ساڵێك نوێبكرێنەوە،نەك هەر لەسەر پێوەرە كۆنەكانی دەیان ساڵی ڕابووردوو كاربكرێت.
• هەموو ناوچە قەدەغەكراوە ئەندازیاری و سەلامەتیەكان لە پڕۆژەكان و پرد و ڕێگاوبانەكان و ناو شارەكاندا زۆر بەتوندی پارێزگاری لێبكرێت و هیچ كەس ولایەنێك بۆی نەبێت زیادەڕەویان لەسەر بكات.
• گرنگی زیاتر بە دروستكردنی ئاوەڕۆی صندوقی بدرێت و ناوچەی قەدەغكراوی دیاریبكرێت و ساڵانە و لەكاتی خۆیاندا صیانەبكرێن.
• كاری صیانەكردنی ساڵانە و وەرزانەی پردەكان و شەقامەكان و گۆمەكان و شیو و كەندەڵانەكان ئەنجامبدرێن.
• هەموو ئەو گەڕەك و ناوچانەی كە نزمن لەئاستی شەقامەكانەوە،گرنگە كە ئاوەڕۆی گەورە و فراوانیان بۆ دروستبكرێت بۆ دەرچوونی ئاو و باراناو و كۆنەبونەوەی لە جێگەیەكدا.
• دابینكردنی ئالیات و پێداویستیەكانی تری بەرگری شارستانی بۆ فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و ڕاهێنانی كارمەندەكانیان و ئامادەبونیان لە نزیك جێگە مەترسیدارەكانەوە.بۆ بەهاناچوون بە خێراترین كات.
بەم شێوەیە دەكرێت كە حكومەت و دامودەزگاكانی تاڕادەیەك كۆنتڕۆڵی ئەو كارەساتانە بكەن و لانی كەم زەرەروزیانەكانیان كەمبكەنەوە.بۆیە ئەركی حكومەتی هەرێم و دامودەزگاكانێتی كە كار بكات بۆ:
• قەرەبووكردنەوەی پێویستی زیانلێكەوتوان و لێقەومانانی ئەو كارەساتانە.
• دانانی صندوقێك بەناوی ((صندوقی قەرەبووكردنەوەی كارەساتە سروشتیەكان)) و تەرخانكردنی بودجەیەكی ساڵانە بۆ ئەو صندوقە.