17 تشرینی دووەمNov 17 دانراوە بە خۆشحاڵیەوە ئەوەی تێبینی دەکەین ڕۆشنبیری و گەشەسەندنی پڕۆژەکانی وزەی نوێبووەوە، بەتایبەتی وزەی خۆرە لە نێو هاوڵاتیان و خاوەن پڕۆژە بازرگانییەکاندا . بەڵام هەندێکیان بەدورنین لە هەڵە و کێشەی تەکنیکی ئەوەی تێبینیم کردوە نەبونی نەخشەی ئەندازیاری یە لە سەرەتای هەندێک لە پرۆژەکاندا ئەمەش هۆکاربوو ئەم بابەتە بنوسم.لەم چەند خاڵەی خوارەوە گرنگی نەخشەی ئەندازیاری پێش دەستپێکی پڕۆژە دەخەمە ڕوو:١.کەمکردنەوەی هەڵە تەکنیکییەکان و بەرهەمهێنانی وزەی زیاتر/دیزاینێکی گونجاو لێکۆڵینەوە لە شوێن، تیشکی خۆر، سێبەر، دابەشکاری پەنێڵەکان (String Layout) و توانای ئینڤێرتەر دەکات، ئەمەش دڵنیایی دەدات کە سیستەمەکە زۆرترین وزەی دەستکەوتوو بەرهەم بهێنێت و هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی بڕی kWh بەرهەمهاتووی ساڵانە.٢ .سەلامەتی و پابەندبوون بە ستانداردەکان/پێویستە پەیڕەوی ستانداردەکان و ڕێنماییەکانی وەزارەتی کارەبا بکەن. هەڵبژاردنی قەبارەی کێبڵ، ئامێرەکانی پاراستن (Protection)، سیستەمی بە زەویکردن (Grounding) و دژە بروسکە هۆکارن بۆ کەمبونەوەی ئەگەری ئاگرکەوتنەوە و مەترسییە کارەباییەکان.٣. پلاندانانی ورد بۆ تێچوو و بڕو قەبارەی مەوادی پێویست/نەخشەی ئەندازیاری دەرخستەی بڕی مەوادەکان (BOQ) بە وردی و قەبارەی دروستی (پەنێڵ، ئینڤێرتەر، گۆڕەرەکان) دابین دەکات. ئەمەش ڕێگری دەکات لە تێچووی زیادە و نەخەمڵێنراو لە کاتی جێبەجێکردندا.٤. بەستنەوەی بە تۆڕی نیشتمانی/نەخشەی ئەندازیاری هاوکارە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی تۆڕی نیشتمانی،لە پاش لێکۆڵینەوە لە لۆد فڵۆ (Load Flow)، ئاستی شۆرت سێرکت، شەپۆلە هارمۆنیکەکان و قەبارەی گۆڕەرەکان (Transformer) .٥. سەقامگیری/شیکاری بەرگری با (Wind Load Analysis)، و نەخشەی بنچینە (Foundation) و پشکنینی خاک،هۆکارە لە کەمکردنەوەی زیانەکانی کەش و هەوا و ڕوداوی نەخوازراو.٦. ڕەزامەندی خێراتر و جێبەجێکردنی ئاسانترنەخشە ئەندازیارییەکان یارمەتیدەرن بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندییەکان بە خێرایی و ڕێنمایی تیمەکانی جێبەجێکردن (EPC) دەکەن، کە ئەمەش هەڵە و دووبارەکردنەوەی کار و تێچووی زیادە کەم دەکاتەوە.دەرەنجام//پێویستە نەخشەی ئەندازیاری پێوسیتیەکی بنەڕەتییە بەتایبەتی ئەو پڕۆژانەی قەبارەکەیان نزیک ١ مێگاوات یان زیاترە، ڕاستە کرێی خزمەتگوزاری پیشەیی بۆ خزمەتگوزاری نەخشەی ئەندازیاری بەجیا لە سەرەتادا تێچویەکی کەم بۆ پڕۆژەکە زیاد دەکات بەڵام بەردەستبونی نەخشەی ئەندازیاری پێش یەکلاکردنەوەی کۆمپانیای جێبەجێکار و دواکردنی کەرەستە هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی تێچوو و کەمکردنەوەی هەڵە تەکنیکییەکان و بەرهەمهێنانی وزەی زیاتر و کارکردنی تەندروست و سەلامەتی و سەرکەوتنی درێژخایەنی پڕۆژەکە.هەندێك لە و بەشە سەرەکییانەی لە نەخشەی ئەندازیاری پڕۆژەی وزەی خۆردا دەبینرێت بە گوێرەی پێوسیتی پڕۆژەکە:• Site Survey & Assessment:• PV System Engineering Design:• Structural Design:• Fire Protection System Design:• Water Cleaning System Design:• Grid Interconnection Design:• Technical Deliverables:• SCADA Design:ئەندازیاری کارەبا - فەرەیدون فەرەجfaraidun.faraj.fathulla@gmail.com
سێشەممە کاتژمێر 05:35 AM5 ڕۆژ دەستان خۆشبێت ئەندازیاری کارەبا - ڕاوێژکارفریدون فرج فتح اللەfaraidun.faraj.fathulla@gmail.comfaraidun.fathulla@mof-eng.comhttps://mof-eng.com
بە خۆشحاڵیەوە ئەوەی تێبینی دەکەین ڕۆشنبیری و گەشەسەندنی پڕۆژەکانی وزەی نوێبووەوە، بەتایبەتی وزەی خۆرە لە نێو هاوڵاتیان و خاوەن پڕۆژە بازرگانییەکاندا . بەڵام هەندێکیان بەدورنین لە هەڵە و کێشەی تەکنیکی ئەوەی تێبینیم کردوە نەبونی نەخشەی ئەندازیاری یە لە سەرەتای هەندێک لە پرۆژەکاندا ئەمەش هۆکاربوو ئەم بابەتە بنوسم.
لەم چەند خاڵەی خوارەوە گرنگی نەخشەی ئەندازیاری پێش دەستپێکی پڕۆژە دەخەمە ڕوو:
١.کەمکردنەوەی هەڵە تەکنیکییەکان و بەرهەمهێنانی وزەی زیاتر/
دیزاینێکی گونجاو لێکۆڵینەوە لە شوێن، تیشکی خۆر، سێبەر، دابەشکاری پەنێڵەکان (String Layout) و توانای ئینڤێرتەر دەکات، ئەمەش دڵنیایی دەدات کە سیستەمەکە زۆرترین وزەی دەستکەوتوو بەرهەم بهێنێت و هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی بڕی kWh بەرهەمهاتووی ساڵانە.
٢ .سەلامەتی و پابەندبوون بە ستانداردەکان/
پێویستە پەیڕەوی ستانداردەکان و ڕێنماییەکانی وەزارەتی کارەبا بکەن. هەڵبژاردنی قەبارەی کێبڵ، ئامێرەکانی پاراستن (Protection)، سیستەمی بە زەویکردن (Grounding) و دژە بروسکە هۆکارن بۆ کەمبونەوەی ئەگەری ئاگرکەوتنەوە و مەترسییە کارەباییەکان.
٣. پلاندانانی ورد بۆ تێچوو و بڕو قەبارەی مەوادی پێویست/
نەخشەی ئەندازیاری دەرخستەی بڕی مەوادەکان (BOQ) بە وردی و قەبارەی دروستی (پەنێڵ، ئینڤێرتەر، گۆڕەرەکان) دابین دەکات. ئەمەش ڕێگری دەکات لە تێچووی زیادە و نەخەمڵێنراو لە کاتی جێبەجێکردندا.
٤. بەستنەوەی بە تۆڕی نیشتمانی/
نەخشەی ئەندازیاری هاوکارە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی تۆڕی نیشتمانی،لە پاش لێکۆڵینەوە لە لۆد فڵۆ (Load Flow)، ئاستی شۆرت سێرکت، شەپۆلە هارمۆنیکەکان و قەبارەی گۆڕەرەکان (Transformer) .
٥. سەقامگیری/
شیکاری بەرگری با (Wind Load Analysis)، و نەخشەی بنچینە (Foundation) و پشکنینی خاک،هۆکارە لە کەمکردنەوەی زیانەکانی کەش و هەوا و ڕوداوی نەخوازراو.
٦. ڕەزامەندی خێراتر و جێبەجێکردنی ئاسانتر
نەخشە ئەندازیارییەکان یارمەتیدەرن بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندییەکان بە خێرایی و ڕێنمایی تیمەکانی جێبەجێکردن (EPC) دەکەن، کە ئەمەش هەڵە و دووبارەکردنەوەی کار و تێچووی زیادە کەم دەکاتەوە.
دەرەنجام//
پێویستە نەخشەی ئەندازیاری پێوسیتیەکی بنەڕەتییە بەتایبەتی ئەو پڕۆژانەی قەبارەکەیان نزیک ١ مێگاوات یان زیاترە، ڕاستە کرێی خزمەتگوزاری پیشەیی بۆ خزمەتگوزاری نەخشەی ئەندازیاری بەجیا لە سەرەتادا تێچویەکی کەم بۆ پڕۆژەکە زیاد دەکات بەڵام بەردەستبونی نەخشەی ئەندازیاری پێش یەکلاکردنەوەی کۆمپانیای جێبەجێکار و دواکردنی کەرەستە هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی تێچوو و کەمکردنەوەی هەڵە تەکنیکییەکان و بەرهەمهێنانی وزەی زیاتر و کارکردنی تەندروست و سەلامەتی و سەرکەوتنی درێژخایەنی پڕۆژەکە.
هەندێك لە و بەشە سەرەکییانەی لە نەخشەی ئەندازیاری پڕۆژەی وزەی خۆردا دەبینرێت بە گوێرەی پێوسیتی پڕۆژەکە:
• Site Survey & Assessment:
• PV System Engineering Design:
• Structural Design:
• Fire Protection System Design:
• Water Cleaning System Design:
• Grid Interconnection Design:
• Technical Deliverables:
• SCADA Design:
ئەندازیاری کارەبا - فەرەیدون فەرەج
faraidun.faraj.fathulla@gmail.com