Jump to content
ئەپ بە کار بهێنە

شێوازێکی باشتری بەکارهێنان. زانیاری زیاتر.

یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان

ئەپێکی تایبەت کە لە سەر شاشەی مۆبایلەکەت دادەنرێت و دەتوانرێت لە ڕێیەوە ئاگانامەکان و نۆتیفیکەیشنەکانت پێ بگات.

بۆ دابەزاندنی ئەم ئەپە بۆ IOS و iPadOS
  1. Tap the Share icon in Safari
  2. Scroll the menu and tap Add to Home Screen.
  3. Tap Add in the top-right corner.
بۆ دەبەزاندنی ئەم ئەپە بۆ ئەندرۆید
  1. کلیك لە ٣ دۆت (⋮) ی بەشی سەرەوە لای دەستە ڕاستی براوسەرەکەت بکە .
  2. پەنجە بنێ بە Add to Home screen یان Install app.
  3. پەنجە بنێ بە Install دا بۆ دڵنیا بونەوە.

گشت چالاكیەكان

ئەم ڕێچکەیە بە شێوەی ئۆتۆماتیکی نوێ دەکرێتەوە

  1. ئەمڕۆ
  2. هۆزاك ظاهر حمه رشيد تۆماری کرد لە ماڵپەڕ
  3. دوێنێ
  4. خۆشناو نجم الدین شریف تۆماری کرد لە ماڵپەڕ
  5. دوایین هەفتە
  6. يحيى مطلب توفيق تۆماری کرد لە ماڵپەڕ
  7. محسن عبدالرحمن طه تۆماری کرد لە ماڵپەڕ
  8. هەرێم حسین حسن وێنەی پڕۆفایلەکەی گۆڕی
  9. ڕێباز حمەسعید تۆماری کرد لە ماڵپەڕ
  10. سەرمەد قادر وێنەی پڕۆفایلەکەی گۆڕی
  11. ڕۆژی 4شەممە ڕێکەوتی 28-1-2026 لە هۆڵی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان گفتوگۆی توێژینەوەی ئەندازیاران بۆ مانگی 1 ى 2026 ئەنجامدرا : ئەندازیاری شارستانى/ ئاوات حسين حمه‌ شريف دوای پێشکەشکردنی توێژینەوەکانیان ..گفتوگۆیەک زانستی و ئەندازیارانە لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیار وئامادەبوانەوە ئەنجامدرا و توێژینەوەکانیان زیاتر دەوڵەمەند کرد
  12. ڕۆژی 3شەممە ڕێکەوتی 27-1-2026 لە هۆڵی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان گفتوگۆی توێژینەوەی ئەندازیاران بۆ مانگی 1 ى 2026 ئەنجامدرا : ئەندازیاری شارستانى / بێدار رۆوف حسن دوای پێشکەشکردنی توێژینەوەکانیان ..گفتوگۆیەک زانستی و ئەندازیارانە لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیار وئامادەبوانەوە ئەنجامدرا و توێژینەوەکانیان زیاتر دەوڵەمەند کرد
  13. ڕۆژی 3شەممە ڕێکەوتی 27-1-2026 لە هۆڵی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان گفتوگۆی توێژینەوەی ئەندازیاران بۆ مانگی 1 ى 2026 ئەنجامدرا : ئەندازیاری شارستانى ئاودێرى/ ڕێبوار أحمد فتاح دوای پێشکەشکردنی توێژینەوەکانیان ..گفتوگۆیەک زانستی و ئەندازیارانە لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیار وئامادەبوانەوە ئەنجامدرا و توێژینەوەکانیان زیاتر دەوڵەمەند کرد
  14. ڕۆژی 3شەممە ڕێکەوتی 27-1-2026 لە هۆڵی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان گفتوگۆی توێژینەوەی ئەندازیاران بۆ مانگی 1 ى 2026 ئەنجامدرا : ئەندازیاری كاره‌با / فاطمه‌ محمد كريم دوای پێشکەشکردنی توێژینەوەکانیان ..گفتوگۆیەک زانستی و ئەندازیارانە لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیار وئامادەبوانەوە ئەنجامدرا و توێژینەوەکانیان زیاتر دەوڵەمەند کرد
  15. فاطمه محمد کریم تۆماری کرد لە ماڵپەڕ
  16. کۆنتر
  17. ڕۆژی 2شەممە ڕێکەوتی 26-1-2026 لە هۆڵی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان گفتوگۆی توێژینەوەی ئەندازیاران بۆ مانگی 1 ى 2026 ئەنجامدرا : ئەندازیاری شارستانى/ جێوته‌كنيك/ هونه‌ر فه‌ريد حه‌مه‌ على دوای پێشکەشکردنی توێژینەوەکانیان ..گفتوگۆیەک زانستی و ئەندازیارانە لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیار وئامادەبوانەوە ئەنجامدرا و توێژینەوەکانیان زیاتر دەوڵەمەند کرد
  18. ڕۆژی 2شەممە ڕێکەوتی 26-1-2026 لە هۆڵی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان گفتوگۆی توێژینەوەی ئەندازیاران بۆ مانگی 1 ى 2026 ئەنجامدرا : ئەندازیاری ميكانيك/ ده‌وه‌ن عباس رمضان دوای پێشکەشکردنی توێژینەوەکانیان ..گفتوگۆیەک زانستی و ئەندازیارانە لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیار وئامادەبوانەوە ئەنجامدرا و توێژینەوەکانیان زیاتر دەوڵەمەند کرد .
  19. ڕۆژی 1شەممە ڕێکەوتی 25-1-2026 لە هۆڵی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان گفتوگۆی توێژینەوەی ئەندازیاران بۆ مانگی 1 ى 2026 ئەنجامدرا : ئەندازیاری ته‌لارسازى / هه‌رێم حسين حسن دوای پێشکەشکردنی توێژینەوەکانیان ..گفتوگۆیەک زانستی و ئەندازیارانە لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیار وئامادەبوانەوە ئەنجامدرا و توێژینەوەکانیان زیاتر دەوڵەمەند کرد .
  20. ڕۆژی 1شەممە ڕێکەوتی 25-1-2026 لە هۆڵی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان گفتوگۆی توێژینەوەی ئەندازیاران بۆ مانگی 1 ى 2026 ئەنجامدرا : ئەندازیاری كۆمپيوته‌ر / باخان محمد سعيد دوای پێشکەشکردنی توێژینەوەکانیان ..گفتوگۆیەک زانستی و ئەندازیارانە لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیار وئامادەبوانەوە ئەنجامدرا و توێژینەوەکانیان زیاتر دەوڵەمەند کرد .
  21. أحمد حسين أحمد تۆماری کرد لە ماڵپەڕ
  22. ئاری حمەرضا كریم تۆماری کرد لە ماڵپەڕ
  23. رێبوار احمد فتاح تۆماری کرد لە ماڵپەڕ
  24. دەوەن عباس رمضان تۆماری کرد لە ماڵپەڕ
  25. ئەوەی پالنەربوو بۆ نوسینی ئەم پۆستەم دیاردەی بانگەشەی داهێنانە بەبێ بونی بەڵگەی زانستی بۆ نمونە دوبارەبونەوەی ئەم دیاردەیە بوو لە دوو پێشانگای جیاواز ولە دوو ووڵاتی جیاواز لەمساڵدا واتە ساڵی ٢٠٢٦ هەربۆیە بەدواداچونم بۆ کرد. بابەتی یەکەمیان لە پیشانگای نوێودەولەتی بەغداد لە بەرواری ١٠-١٢/١/٢٠٢٦ ، مۆلیدەیەکی وزەی نوێبوەوە نیماش کراوە بانگەشەی ئەوەی بۆ کراوە بەردەوام کارەبای خاوێن بەرهەم دەهێنێت بەبێ پێویستی سوتەمەنی بەتوانای مێگا وات و زیاتریش ، هەر لەکاتی نمایشەکەدا ئەندازیاری پسپۆڕ لە بواری وزەی نوێبوەوە سەردانی کردون و داوای زانیاری و داتای تەکنیکی یاخود ئەنجامی تاقیکرنەوەی لەلایەن نێوەندێکی سەربەخۆ یاخود بڕوانامەی تاقیگەیەکی نێودەوڵەتی کردوە ئامادە نەبون هیچ زانیاریەک بیشان بدەن بۆ پشتراستکردنەوەی بانگەشەکەیان. لە پاش ئەوە بۆ بەدواداچونی زیاتر ڕاستەوخۆ چەند پشکنینێکی سەرەتاییان بۆ مۆلیدەکە کردوە دەرکەوتووە ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکرێت وانیە و تەنانەت هیچ لۆدێک لەسەر مۆلیدەکە نەبوە هیچ ئاماژەیەک نەبوە کە پشتراستی بکاتەوە ئەم مۆلیدەیە کارەبای خاوێنی راستەقینە بەرهەم دەهێنێت . بابەتی دوەمیان لە CES (پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەر) پێشانگایەکی ساڵانەی بازرگانی تەکنەلۆژیایە — یەکێکە لە گەورەترین پیشانگاکانی جیهان لە بەرواری ٦-٩/١/٢٠٢٦ لە لاس ڤێگاس لە ویلایەتی نیڤادا لە ئەمریکا بەڕێوەچووە. بەهەمان شێوە بانگەشە بۆ باتریەکی دۆخی ڕەق کراوە بە ناوی Donut Lab’s Solid-State Battery کە گوایە بەردەستە بۆ بەرهەمهینان بە کۆبۆ پرکردنەوەی پێداویستی بازاری باتری کە تواناکانی بەم شێوەیە بڵاوکراوەتەوە چڕی وزە ٤٠٠ وات کاتژمێت / کیلۆگرام (نزیکەی لە ٢٥٪ زیاترلە باتری بەردەستی بازار ) لە ماوەی تە نها پێنج خولەکدا بە تەواوی واتە (١٠٠٪) بارگاوی دەبێتەوە توانای خولی بارگاوی کردنەوەی تا ١٠٠ هەزار خولە (واتە: ئەگەر ڕۆژی یەک جار بارگاوی بکرێتەوە دەکاتە زیاتر لە ٢٧٠ ساڵ. ) ⁠ ⁠لەڕادەبەدەر سەلامەت بە توانای ٩٩٪ کاردەکات لە کەشوهەوای ساردی 30 °C خوار سفر ⁠⁠لە کەرەستەی خاوی بەردەست لە جیهاندا دروستکراوە ( واتە پیویستی بەکەرەستەی دەگمەن و گرانبەها نیە ) بە تێچووی کەمتر لە باتری لیسیۆم ئایۆن ئەمانە هەموو هەواڵی دڵخۆشن بەلام بەهەمان شێوە گومانی زۆری لای پسۆران دروست کردوە. بە تایبەتی کە کۆمپانیای ناوبراو ئامادەنین هیچ ئەنجامی تاقیکرنەوەی لەلایەن نێوەندێکی سەربەخۆ یاخود بڕوانامەی تاقیگەیەکی نێودەوڵەتی بخەنەروو لە هەمووی گرنگتر باس لەوە دەکرێت بۆکسی ئەو باتریەی کە نمایش کراوە بەتاڵ بوەو کاری نەکردوە ! بە پێچەوانەی کۆمپانیا بالادەستەکان کە لە ئێستادا بە شێوەیەکی ئەکادیمی و زانستی کار دەکەن وەک تۆیۆتا، کوانتەمسکیپ، CATL و سامسۆنگ ، هەرچەندە هاوڕان لەوەی باتری دۆخی رەق باشترە بەڵام نەک بەو شێوەیەش کە Donut Lab’s Solid-State Battery بانگەشی بۆ کردوە هەرەوها لە واقیعیدا کاتێکی زۆریان پێوسیتە بۆ گواستنەوە لە قۆناغی نموونەی تاقیگەییەوە بۆ قۆناغی بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵ . پەیامەکەم ئەوەیە ئەوەندەی بەندە تێبینیم کردوە لە پێشانگاکانی کوردستان ئەم دیاردەیە نەبینراوە بەهەر هۆکارێک بێت جێگەی دلخۆشیە، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانیە ئەم دیاردەیە بونی هەیە و تەنانەت پێشانگاو میدیا جیهانیەکان بەرەو لاڕێ و چەواشەکاری دەبرێن ئەگەر ڕاوێژ لەگەڵ کەسانی پسپۆر و شارەزادا نەکرێت پیش بڵاو کردنەوەی بابەتاکانیان گومان لەوادا نابێت هۆکاردەبێت بۆ لەدەستدانی متمانە و کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر هەردامەزراوەو دەزگایەک کە پاڵپشتی بلاوبونەوەی بابەتی ئەندازیاری وتەکنەلۆجی نادروست بکات کە لە ڕوی زانستیەوە پشتڕاست نەکرابیتەوە.
  26. پوختە فراوانبوونی سیستەمی فۆتۆڤۆلتیی خۆر لە جیهاندا گەیشتووەتە ئاستێکی بەرچاو کە 1.6 تێراواتی لە سەرانسەری جیهاندا تێپەڕاندووە. لە کاتێکدا مۆدیولەکانی PV لەسەر بنەمای سیلیکۆن بەهۆی کارایی یان بازاڕیان کۆنترۆڵ کردوە ، بەڵام ئاستەنگەکانی پێکهاتەی پەیوەست بە پشت بەستن بەجۆری ماددە، کێشی سیستەم، دووبارە بەکارهێنانەوە، و چڕبوونەوەی زنجیرەی دابینکردن بەردەوامن. ئەم بابەتەم تیشک دەخاتە سەر بنەماکانی کارپێکردن، سوودەکانی، سنووردارییەکانی تەکنەلۆژیای فۆتۆڤۆلتیی ئەندامی (OPV) 1. دۆخی جیهانی فۆتۆڤۆلتیی خۆر وزەی خۆر بووە بە کۆڵەکەیەکی سەرەکی وزەی جیهانی. تەنها لە ساڵی 2023، نزیکەی 400 گیگاوات توانای PV لە سەرانسەری جیهاندا دامەزراوە. چەندین وڵات لەوانە ئەڵمانیا گەشەی ساڵانە 100٪ ی تێپەڕاندووە. ئەم فراوانبوونە خێرایە هەم پێگەیشتنی تەکنیکی و هەم توانای ئابووری سیستەمەکانی فۆتۆڤۆلتیی دەردەخات. سەرەڕای ئەم پێشکەوتنە، پیشەسازی هێشتا زۆر پشت بە تەکنەلۆژیای سیلیکۆن دەبەستێت، کە لە ئێستادا نزیکەی ٪92ی دامەزراندنی PV لە جیهاندا پێکدەهێنێت. 2. تەحەداکانی ئەندازیاری سیستەمەکانی PV لەسەر بنەمای سیلیکۆن مۆدیولەکانی PV سیلیکۆن خۆڕاگرییەکی بەرز و کاریگەری گۆڕین لە 17-22٪ پێشکەش دەکەن، لەگەڵ خانە پێشکەوتووەکان لە بارودۆخی تاقیگەدا 30٪ تێدەپەڕن. لەگەڵ ئەوەشدا، چەندین تەحەدای ئەندازیاری و پێکهاتەیی ماونەتەوە: چڕبوونەوەی زنجیرەی دابینکردن: زیاتر لە ٪80ی زنجیرەی بەهای سیلیکۆن PV لەلایەن یەک وڵاتەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت، ئەمەش لاوازی جیهان زیاد دەکات. پشت بەستن بە ماددەی تایبەت وگرنگ: دروستکردنی PV بە قەبارەی گەورە پێویستی بە بڕێکی بەرچاو لە زیو و ماددە گرنگەکانی تر هەیە. کێشی سنووردار: کێشی مۆدیول لەنێوان 10-25 کیلۆگرام سنووردار دەکات بۆ دامەزراندنی زۆرێک لە سەربانەکانی بازرگانی و پیشەسازی. ئاڵۆزی دوبارە بەکارهێنان: چەسپاندنی بەهێز و ماددە چینچینییەکان پرۆسەی دوبارە بەکارهێنان ئاڵۆزتر دەکەن و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی قەبارەی پاشەڕۆی PV لەپاش تەواوبونی تەمەنی کارکردنی . ئەم ئاستەنگیانە گرنگی هەمەجۆرکردنی تەکنەلۆژیای فۆتۆڤۆلتیی دەردەخەن. Uploading Attachment...Uploading Attachment... 3. بنەمای کارپێکردنی خانەی ئەندامی خۆر خانەکانی فۆتۆڤۆلتیی ئەندامی کاریگەری فۆتۆڤۆلتیی بەکاردەهێنن، هاوشێوەی خانەی سلیکۆن، بەڵام پشت بە ماددەی نیمچە گەیەنەری کاربۆن دەبەستن. بە پێچەوانەی بەیەکگەیشتنی PN ی سیلیکۆن، OPVs پێکدێت لە: ماددەی بەخشەر، کە ئەلکترۆنەکان دەردەدەن ماددەی وەرگر، کە ئەلکترۆنەکان وەردەگرێت کاتێک ڕووناکی هەڵدەمژرێت، جیاکردنەوەی بارگە لە نێوانبەندی بەخشەر و وەرگر ڕوودەدات . پاشان بارگاوییەکان دەچنە سەر ئەلکترۆدی بەرامبەر و تەزوی کارەبایی بەرهەم دەهێنن. چینە چالاکەکان بە شێوەیەکی بەرچاو تەنکن و تەنها سەدان نانۆمەتر ئەستوورن، ئەمەش ڕێگە دەدات چینەکان لەسەر ماددە نەرمەکان دابنرێن و کێشەی چەماندنەوەیان نەبێت . Uploading Attachment... 4. سوودە سەرەکییەکانی فۆتۆڤۆلتیی ئەندامی لە ڕوانگەی ئەندازیاری و بەردەوامی، تەکنەلۆژیای OPV چەند سوودێکی هەیە: پێکهاتەی زۆر سووک، گونجاوە بۆ ئەو ستراکچەرانەی توانای لۆدی کەمیان هەیە نەرمی میکانیکی، توانای خۆگونجاندن لەسەر ڕووە چەماوەکان یان نائاساییەکان دەدات کەمترین پشت بەستن بە کەرەستەی خاوی گرنگ کاریگەری ژینگەیی کەمترە لە کاتی بەرهەمهێناندا گونجان لەگەڵ ئەو شوێنانەی پێوسیتیان بە داپۆشەری ڕوناک یاخود نیمچە ڕوناکە. ئەم تایبەتمەندییانە توانای جێبەجێکردنی زیاتر دەکات. 5. کارپێکردنی ئەندازیاری پراکتیکی خانەی خۆری ئەندامی بەتایبەتی گونجاوە بۆ: سەقف لاواز و ڕووکاری سووک: لەبەر ئەوەی زۆر سووکە، دەتوانرێت لەسەر سەقفێکی لاواز یان کۆن دابنرێت کە ناتوانێت پانێڵی خۆری قورس هەڵبگرێت. (BIPV) فۆتۆڤۆڵتایکی بینا، پانێڵی خۆر کە ڕاستەوخۆ دەخرێتە ناو بیناکانەوە (سەقف، ڕووبەر، پەنجەرە) لەبری ئەوەی دواتر زیاد بکرێت. بەرگی کشتوکاڵی : کە پاراستنی بەروبومی کستوکاڵی و بەرهەمهێنانی وزە تێکەڵ دەکات کۆکردنەوەی وزەی بۆ هەستەوەرەکان: ئامێرەکانی IoT و سیستەمەکانی ئۆتۆماتیکی پەنجەرەی شەفاف و کەپر و دیزاینە تەلارسازییەکان لەو شوێنانەی کە دەرکەوتن گرنگە OPVs لە ژێر رووناکی دەستکرددا کارایی بەرز نیشان دەدەن و وایان لێدەکات گونجاو بن بۆ بەکارهێنانیان لە دیزانی ناوەوەی بیناو کەمکردنەوەی تێچوی کارەبا. Uploading Attachment... 6. سنووردارییەکانی ئێستا و بەربەستە تەکنیکییەکان سەرەڕای تواناکانیان، OPVs ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگێک دەبنەوە ، لەوانەش: کارایی کەمتر، لەگەڵ تۆمارەکانی ئێستا لە دەوروبەری 15-16٪ تەمەنی کارکردنی کورت لە ئێستادا (5-10) ساڵ دەبێت بەهۆی هەستیاریی بەرامبەر تیشکی سەروو بنەوشەیی و ئۆکسجین و شێ نەبونی کارگەو پرۆسەی بەرهەمهێنان بە ریژەی زۆر، کاریگەری لەسەر کێبڕکێی تێچوو هەیە هەوڵەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی ئەم سنوورداریانە 7. گرنگی ستراتیژی بۆ کەرتی ئەندازیاری فۆتۆڤۆلتیی ئەندامی دەبێت وەک جێگرەوەی سیلیکۆن PV سەیر نەکرێت، بەڵکو وەک تەکنەلۆژیایەکی ستراتیجی تەواوکەر تەماشا بکرێت. پاڵپشتی دەکات لە: هەمەچەشنی تەکنەلۆژیا بەردەستبون و ئاسانکاری بۆ زنجیرەی دابینکردن بەکارهێنانی کەرەستەی دۆستی ژینگە توانای بەرهەمهێنانی خۆجێی بە لەبەرچاوگرتنی وزەی جیهانی و دینامیکی زنجیرەی دابینکردن، OPVs دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ ئەندازیاران و توێژەران و سیاسەتمەداران بۆ بەهێزکردنی سەربەخۆیی وزە و توانای داهێنان. 8. دەرئەنجام تەکنەلۆژیای فۆتۆڤۆلتیی ئەندامی (OPV) وزەی خۆر تەکنەلۆژیایەکی تایبەت دەمێنێتەوە بەڵام توانای ئەندازیارییان زۆر گەورەیە. بە بەردەوامی توێژینەوە، ستانداردکردن و پێوانەی پیشەسازی، OPVs دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ ببینێت لە سیستەمەکانی وزەی داهاتوودا بەتایبەتی لەو بەکارهێنانەدا کە سیلیکۆنی ئاسایی PV لەڕووی تەکنیکیەوە سنووردارکراوە.
  27. ڕۆژی 4شەممە ڕێکەوتی 24-12-2025 لە هۆڵی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان گفتوگۆی توێژینەوەی ئەندازیاران بۆ مانگی 12 ى 2025 ئەنجامدرا : ئەندازیاری شارستانى /شوان جلال عبدالرحمن دوای پێشکەشکردنی توێژینەوەکانیان ..گفتوگۆیەک زانستی و ئەندازیارانە لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیار وئامادەبوانەوە ئەنجامدرا و توێژینەوەکانیان زیاتر دەوڵەمەند کرد .
  28. ڕۆژی ٣شەمە ڕێکەوتی ٢٣-١٢-٢٠٢٥ لە هۆڵی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان گفتوگۆی توێژینەوەی ئەندازیاران بۆ مانگی 12 ى 2025 ئەنجامدرا : ئەندازیاری بیناکارى / هەردی ئەبوبەکر عەلی دوای پێشکەشکردنی توێژینەوەکانیان ..گفتوگۆیەک زانستی و ئەندازیارانە لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیار وئامادەبوانەوە ئەنجامدرا و توێژینەوەکانیان زیاتر دەوڵەمەند کرد .
  29. ڕۆژی 4شەممە ڕێکەوتی 24-12-2025 لە هۆڵی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان گفتوگۆی توێژینەوەی ئەندازیاران بۆ مانگی 12 ى 2025 ئەنجامدرا : ئەندازیاری شارستانى / ئاكار عزالدين حمه‌ شريف دوای پێشکەشکردنی توێژینەوەکانیان ..گفتوگۆیەک زانستی و ئەندازیارانە لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیار وئامادەبوانەوە ئەنجامدرا و توێژینەوەکانیان زیاتر دەوڵەمەند کرد .
  30. ڕۆژی ٣شەممە ڕێکەوتی ٢٣-١٢-٢٠٢٥ لە هۆڵی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان گفتوگۆی توێژینەوەی ئەندازیاران بۆ مانگی 12 ى 2025 ئەنجامدرا : ئەندازیاری ميكانيك / هاودەنگ محمود احمد بابان دوای پێشکەشکردنی توێژینەوەکانیان ..گفتوگۆیەک زانستی و ئەندازیارانە لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیار وئامادەبوانەوە ئەنجامدرا و توێژینەوەکانیان زیاتر دەوڵەمەند کرد .
  31. ڕێبين حمه غريب توێژینەوەی دانا لە بەشی میکانیك
    ڕۆژی 2شەممە ڕێکەوتی 22 - 12 -2025 کاتژمێر 3:00بۆ 5:00دوانیوەڕۆ لە هۆڵی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان گفتوگۆی توێژینەوەی ئەندازیاران بۆ مانگی 12 ى 2025 ئەنجامدرا : ئەندازیاری ميكانيك / گۆران خورشيد محمد دوای پێشکەشکردنی توێژینەوەکانیان ..گفتوگۆیەک زانستی و ئەندازیارانە لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیار وئامادەبوانەوە ئەنجامدرا و توێژینەوەکانیان زیاتر دەوڵەمەند کرد .
  32. دەستەکانت خۆش بێت کاك نەوزاد گیان، هەمیشە بابەتەکانت لە جێی خۆیدا بووە و سودیان هەبوە.
  33. ڕێبين حمه غريب توێژینەوەی دانا لە بەشی کارەبا
    ڕۆژی 1شەممە ڕێکەوتی 21 - 12 -2025 کاتژمێر 3:00بۆ 5:00دوانیوەڕۆ لە هۆڵی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان گفتوگۆی توێژینەوەی ئەندازیاران بۆ مانگی 12 ى 2025 ئەنجامدرا : ئەندازیاری کارەبا / له‌نجه‌ حبيب فريدون دوای پێشکەشکردنی توێژینەوەکانیان ..گفتوگۆیەک زانستی و ئەندازیارانە لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیار وئامادەبوانەوە ئەنجامدرا و توێژینەوەکانیان زیاتر دەوڵەمەند کرد .
  34. زؤر سوباس كاك خةلاَت...ئيدى ناوبةناو بابةتى ئةندازيارى بلاَو دةكةينةوة
  35. شهاب حمە صالح وێنەی پڕۆفایلەکەی گۆڕی
  36. دەستخۆشی لە نوسەری بابەت دەکەم.. بە ڕاستی بابەتێکی جوانی نوسیوە و زۆر بە جوانی ڕێکی خستوە و دۆکیومێنتی کردوە.
  37. دەست خۆش بابەتێکی جوانە... پێویستە هەوڵ بدرێت بۆ جێبەجێ کردنی..
  38. دەست خۆش کاك @nawzad mohandis بابەتێکی جوانە و لە جێ خۆیدایە..
  39. دیدێكی ئەندازیارانە بۆ ... كارەساتە سروشتیەكان و چۆنێتی ڕووبەوڕووبونەوەیان ====================================== نەوزادی موهەندیس nawzad mohandis - یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان ئاشكرایە ڕوودانی كارەساتی سروشتی لەهەموو گۆشە و ناوچە و وڵاتێكی جیهاندا ڕوودەدات و بەدوای خۆشیدا زیانی گەورەی گیانی و ماڵی لێدەكەوێتەوە و تەنانەت جاری واهەیە ناوچەیەك بەتەواوەتی وێران و خاپور دەكات و كارەساتی دڵتەزێنی لێدەكەوێتەوە. كارەساتە سروشتیەكان هەمەجۆرن و لە هێز و گوڕ و كاریگەری وپانتایی جوگرافی وزەرەروزیانەكانیاندا جیاوازن.هەربۆیە لەجێگەیەك بۆ جێگەیەكی تر ئاسەوارەكانیان جیاوازە و ڕێوشوێنە خۆپارێزیەكانیش لێیان جیاوازترە. كارەساتە سروشتیەكان هەموو ئەو ڕووداوانە دەگرێتەوە كە لەدەرەوەی توانا و دەسەڵاتی مرۆڤەكان ڕوودەدان و مرۆڤ لە كات و ساتی ڕوودانیاندا هیچ دەستێوەردانێكی نیە. لەگەڵ ئەوەی كە هەندێك كار و كردەوەی مرۆڤ ڕەنگە ڕێگەخۆشكەربێت بۆ ڕوودانیان. كارەساتە سروشتییەكان وەكو، لافاو و بوومەلەرزە و گڕكان و داڕمانی زەوی و وشكە ساڵی و بێبارانی و بەبیابانبوون و خۆڵبارین وبەرزبونەوەی پلەی گەرما و گێژەڵوكە و زریانەكان و ئاگركەوتنەوەی دارستانەكان و ...هتد.دەگرێتەوە. جا ڕوودانی ئەم كارەساتە سروشتیانە هیچ وڵات و ناوچەیەك ناپارێزن و هەمووان وەكو یەك دەگرێتەوە بەپێی گۆڕانی كەش وهەواكان لە وەرزەكانی ساڵدا.هەیانە بەهێز و كاریگەر و وێرانكەرن، و هەشیانە سووكتر و بێ‌ زیانی گەورەی گیانی وماڵین.تائێستاش زانست و تەكنەلۆژیا پێشكەوتوەكانی سەردەمیش دەستەوستانە لەبەردەم ڕوودانیاندا و تەنها ئەوەندەیە ڕێوشوێنی خۆپارێزی پێشوەختە دەگرنە بەر بۆ كەمكردنەوەی ئاسەوارە وێرانكاریەكانیان. كوردستانیش وەك بەشێكی گرنگ لە وڵاتی عێراق و هەڵكەوتە لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و تاڕادەیەك ناوچەیەكی شاخاوی و خاوەن كەشوهەوایەكی وەرزی بەپێی هەڵكەوتە جوگرافیاكەی دەكەوێتە بەر شەپۆل و كاریگەرییە كەشوهەواكانی دەریای سوور و كەنداوی عەرەبی و هندی و ناوچەكانی قەفقاس و لەڕۆژئاواشەوە دەكەوێتە بەر شەپۆلەكانی دەریای سپی ناوەڕاست.كە هەریەكەیان كاریگەری جۆراوجۆریان هەیە. كەواتە هەرێمی كوردستان دابڕاو نیە و هەموو كات چاوەڕوانی كارەساتی سروشتی لێدەكرێت. لە پەراوێزی ڕوودانی ئەم لافاوەی ئەم ڕۆژانەی لە ناوچەكانی سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە و ...هتد.كە بەداخەوە بوە هۆی ڕوودانی كارەسات و زیانی گیانی و ماڵی زۆر بە هاوڵاتیان و شەقام و پرد و ئاوەڕۆ و و خوێندنگە و گەڕەكە نیشتەجێكان و ئۆتۆمبێل و باخ و دارستان و سەرچاوەی ماسی و بەنداوەكان و ..هتد.دەكرێت هۆكار و ڕێگاچارەسەریەكان دیاریبكەین بۆئەوەی دووبارە نەبنەوە و كارەساتی هاوشێوە ڕوونەدەنەوە. هۆكارەكانی ڕوودانی ئەو كارەساتە چیبوون؟ وەك پێشتر باسمان كرد كارەساتە سروشتیەكان مرۆڤ دەستی لەڕوودانیاندا نیە و ناشتوانێت بەریان پێبگرێت و تائێستاش نەتوانراوە زانستیانە كات و سات و شوێنی ڕوودانیشیان دیاریبكرێت.بەڵام دەتوانرێت پێبینی ڕوودانیان بكرێت ولە پێش ڕوودانیاندا هەندێك ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگیرێتەبەر بۆ كەمكردنەوەی ئاسەوارە وێرانكاریەكانیان.وەك: • ئاشكرایە زۆرێك لەو كارەساتە سروشتیانە وەرزین و دەكرێت پێشبینی ڕوودانیان بكرێت وەك وەرزەكانی هاوین و زستان بەشێوەیەكی گشتی،هەربۆیە دەكرێت كە ڕێوشوێتی خۆپارێزی بگیرێتە بەر پێش ڕوودانیان. • لە هەرێمدا،دەكرێت كە پێش باران بارین و هەر لەناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەمەوە،شارەوانیەكان و دامودەزگا پەیوەندیدارەكان هەستن بە پاككردنەوە و بەردانی ڕووبار و كەندوشیوەكان وئاوەڕۆ صندوقیەكان و ناوشارەكان. • چاكسازیكردنی هەردوولای ڕێگا و شەقامە ((شانەكان)) سەرەكیە ناوخۆیی و دەركیەكان. • بەهەندوەرگرتن و حساب كردن بۆ زانیاریی و زانستە كەشوهەواییەكان و پشتگوێنەخستنی ئاگاداریەكان لەو بارەیەوە. • چاكسازیكردنی بەردەوامی هەردوو شانەكانی پردەكان و گۆمەكان و توندوڵكردنەوەیان بەشێوەیەكی زانستی و ئەندازیاری. بەم شێوەیە دەكرێت كە زەرەر و زیانەكان كەمبكرێتەوە و ڕێگە لەكارەساتی دڵتەزێن و وێرانكەر بگیرێت. لەڕووی ئەندازیارییەوە چی بكرێت ؟ لەم بارەیەوە،دەكرێت هەموو ئەو پڕۆژە ئەندازیاریانەی كە لەلایەن كەرتی تایبەت و حكومەت و وەبەرهێنەرانەوە ئەنجامدەدرێن و جێبەجێدەكرێن،ئەم ڕێوشوێنانەیان تیادا بچەسپێنرێت: • پێویستە هەموو شار و شارۆچكەیەك ماستەر پلانی تایبەت بەخۆی بۆ بكێشرێت و هەموو شارەوانیەكان بەپێی ئەو ماستەر پلانە پڕۆژەكان و خزمەتگوزاریەكان ئەنجامبدەن لەناو شار و لەدەرەوەی شار و شارۆچكەكاندا. • ڕێگە بە هیچ زیادەڕۆییەك نەدرێت لە نزیك چەم و ڕووبار و بەنداو و پرد و شەقامە سەرەكیەكانەوە لەلایەن هاوڵاتیان وكۆمپانیاو وەبەرهێنەرانەوە. • مەرج و پێوەرە ئەندازیاریەكان زۆر بەتوندی لە پڕۆژەكاندا جێبەجێبكرێن و لیژنەی بەدواداچوونی بەردەوام هەبێت لەكاتی جێبەجێكردنیاندا.و زانیاری و پێوانە ئەندازیاریەكانیش ساڵانە یان چەند ساڵێك نوێبكرێنەوە،نەك هەر لەسەر پێوەرە كۆنەكانی دەیان ساڵی ڕابووردوو كاربكرێت. • هەموو ناوچە قەدەغەكراوە ئەندازیاری و سەلامەتیەكان لە پڕۆژەكان و پرد و ڕێگاوبانەكان و ناو شارەكاندا زۆر بەتوندی پارێزگاری لێبكرێت و هیچ كەس ولایەنێك بۆی نەبێت زیادەڕەویان لەسەر بكات. • گرنگی زیاتر بە دروستكردنی ئاوەڕۆی صندوقی بدرێت و ناوچەی قەدەغكراوی دیاریبكرێت و ساڵانە و لەكاتی خۆیاندا صیانەبكرێن. • كاری صیانەكردنی ساڵانە و وەرزانەی پردەكان و شەقامەكان و گۆمەكان و شیو و كەندەڵانەكان ئەنجامبدرێن. • هەموو ئەو گەڕەك و ناوچانەی كە نزمن لەئاستی شەقامەكانەوە،گرنگە كە ئاوەڕۆی گەورە و فراوانیان بۆ دروستبكرێت بۆ دەرچوونی ئاو و باراناو و كۆنەبونەوەی لە جێگەیەكدا. • دابینكردنی ئالیات و پێداویستیەكانی تری بەرگری شارستانی بۆ فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و ڕاهێنانی كارمەندەكانیان و ئامادەبونیان لە نزیك جێگە مەترسیدارەكانەوە.بۆ بەهاناچوون بە خێراترین كات. بەم شێوەیە دەكرێت كە حكومەت و دامودەزگاكانی تاڕادەیەك كۆنتڕۆڵی ئەو كارەساتانە بكەن و لانی كەم زەرەروزیانەكانیان كەمبكەنەوە.بۆیە ئەركی حكومەتی هەرێم و دامودەزگاكانێتی كە كار بكات بۆ: • قەرەبووكردنەوەی پێویستی زیانلێكەوتوان و لێقەومانانی ئەو كارەساتانە. • دانانی صندوقێك بەناوی ((صندوقی قەرەبووكردنەوەی كارەساتە سروشتیەكان)) و تەرخانكردنی بودجەیەكی ساڵانە بۆ ئەو صندوقە. • سزادانی كەسان و لایەن و دامودەزگا كەمتەرخەمەكان. • پاداشتكردنی كەسانی خەمخۆر و لایەنە پەیوەندیدارەكان كە ئەركی خۆیان بەباشترین شێوە ڕادەپەڕێنن. ،كارەساتە سروشتییەكان كارەستگەلێكن كە هەموان دەگرێتەوە بەبێ‌ جیاوازی ئاین و مەزهەب و نەتەوە و جیاوازی چین و توێژەكان،بۆیە گرنگە كە گیانی هاوكاری و یارمەتیدان و دەستگیرۆیكردن لەناو كۆمەڵگاكەماندا بەهوشیاریەوە بڵاوبكرێتەوە و تۆخبكرێتەوە ،بۆئەوەی بەهەمووان كارەسات و مەترسی و فرمێسكەكانی یەكتری كەمبكەینەوە و وڵاتیشمان بپارێزین. با ئەم كارەساتی لافاوەش پەندێك بێت بۆ هەموان كە چیدی بەدەستی خۆمان ((مرۆڤ)) ڕێگە خۆشنەكەین بۆ ڕوودانی كارەساتە سروشتیەكان،بە زیادەڕەویكردنمان لەسەر سروشت لە خاك و ئاو و هەوا و پیسیان نەكەین و نەیانكەینە قوربانی خواست و ویستە تێرنەبوەكانمان بۆ دەستخستنی سەروەتوسامان و خۆدەوڵەمەند كردنی ناڕەوا.باهەموانمان خاك و نیشتیمانەكەمان لەخۆمان خۆشتربوێت و لە چاوتێبڕین و تەماحكاری خۆمان بیپارێزین چونكە نیشتیمانەكەمان سەرچاوەی ژیان و مان و بونمانە و چەندە ژینگەیەكی خاوێن و تەندروستمان هەبێت ئەوەندەش كۆمەڵگایەكی ئاسودە و بەختەوەر و پێشكەوتو و هوشیارمان دەبێت.

Configure browser push notifications

Chrome (Android)
  1. Tap the lock icon next to the address bar.
  2. Tap Permissions → Notifications.
  3. Adjust your preference.
Chrome (Desktop)
  1. Click the padlock icon in the address bar.
  2. Select Site settings.
  3. Find Notifications and adjust your preference.