لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 28 10 2023و لە بارەگای لقی سلێمانی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان لە شاری سلێمانی..
کۆبونەوەیەکی هاوبەش ئەنجامدرا لە نێوان یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان و سەندیکای ئەندایارانی تەلارسازی ئەڵمانیاوە ..
بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی شارەزایی و ئەزموونی کارکردن و بیرۆکەی نوێی ئەندازیاری و پەرەپێدانی توانا و پەیوەندیەکانی ئەندازیارانی هەردوولاوە..
سەرەتا بەڕێز ئەندازیار عبدالمجید عبدالحمید سەرۆکی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستانەوە بەخێرهاتنی وەفدەکەی کرد و وتەیەکی کورتی پێشکەش ئامادەبووان کرد.
دواتر لەلایەن نەوزادی موهەندیسەوە کورتە باسێک دەربارەی مێژووی دامەزراندنی یەکێتی ئەندازیارنی کوردستان و کار و ئەرکەکانی چەند ساڵەی یەکێتیەکەی بۆ وەفدی میوان ڕوونکردەوە.
دواتریش لەلایەن ئەندازیاری تەلارسازی محمد عارفەوە باسی ئیشوکاری نوسینگە ئەندازیارییەکانی کرد لەگەڵ یاسا و ڕێسا بەرکارەکانی کوردستان تایبەت بە دروستکردنی بینا و باڵەخانەکان.
دواتریش لەلایەن وەفدی میوانەوە باس لە ئیشوکار و مێژووی دامەزراندن و کار و پڕۆژەکانی ئەندازیارانی ئەڵمانیا کرا.
جێگەی باسە ئەم هاتن و ڕێکخستنی سەردانە لەلایەن هەریەکە لە بەڕێزان ئەندازیاران بەرهەم عبدول و شاهۆ زیرەکەوە بە سوپاسەوە ئەنجامدرابوو.
زياتر بخوێنهوه