تۆ ئێستا له‌ ناوه‌وه‌ نيت ! چوونه‌ ناوه‌وه‌

کۆبونەوەی هاوبەش

کۆبونەوەی هاوبەش

لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 28 10 2023و لە بارەگای لقی سلێمانی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان لە شاری سلێمانی..
کۆبونەوەیەکی هاوبەش ئەنجامدرا لە نێوان یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان و سەندیکای ئەندایارانی تەلارسازی ئەڵمانیاوە ..
بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی شارەزایی و ئەزموونی کارکردن و بیرۆکەی نوێی ئەندازیاری و پەرەپێدانی توانا و پەیوەندیەکانی ئەندازیارانی هەردوولاوە..
 
سەرەتا بەڕێز ئەندازیار عبدالمجید عبدالحمید سەرۆکی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستانەوە بەخێرهاتنی وەفدەکەی کرد و وتەیەکی کورتی پێشکەش ئامادەبووان کرد.
دواتر لەلایەن نەوزادی موهەندیسەوە کورتە باسێک دەربارەی مێژووی دامەزراندنی یەکێتی ئەندازیارنی کوردستان و کار و ئەرکەکانی چەند ساڵەی یەکێتیەکەی بۆ وەفدی میوان ڕوونکردەوە.
دواتریش لەلایەن ئەندازیاری تەلارسازی محمد عارفەوە باسی ئیشوکاری نوسینگە ئەندازیارییەکانی کرد لەگەڵ یاسا و ڕێسا بەرکارەکانی کوردستان تایبەت بە دروستکردنی بینا و باڵەخانەکان.
دواتریش لەلایەن وەفدی میوانەوە باس لە ئیشوکار و مێژووی دامەزراندن و کار و پڕۆژەکانی ئەندازیارانی ئەڵمانیا کرا.
جێگەی باسە ئەم هاتن و ڕێکخستنی سەردانە لەلایەن هەریەکە لە بەڕێزان ئەندازیاران بەرهەم عبدول و شاهۆ زیرەکەوە بە سوپاسەوە ئەنجامدرابوو.
 


گۆڕانكاری
ئه‌م بابه‌ته‌ دانراوه‌ له‌ لايه‌ن : khalat | له‌ به‌رواری : 2023-11-16 07:30:50
مافی ئه‌م بابه‌ته‌ پارێزراوه‌ بۆ يه‌كێتی ئه‌ندازيارانی كوردستان © ٢٠١٠